ISSUE 97 (2023)

نووچەنامەى ژماره‌ 97، مانگى 1 ى 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ  پێشوازی لە بەڕێز لێپرسراوی یەکێتی ئەندازیاران کرد 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق  بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن ، د. ڕاستی دڵشاد پێشوازی لە بەڕێز لێپرسراوی لقی کۆیەی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان،  ئە. شوان عبداللە صالح کرد.

لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی ئە. شوان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان زانکۆ و یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان کردەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئامادەیی زانکۆی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەندازیاران لە نیشاندا لە رێگەی کردنەوەی خولیپەرەپێدان تواناکان نیشاندا.

لای خۆیەوە بەڕێز شوان عبداللە صالح، سوپاس ی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ پێشوازییەکە  

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی وکۆمەڵایەتییەکان پێنج گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە 4ی کانوونی دووەم 2023

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (زریان شلال ابراهیم) بەناونیشانی " أثر استخدام COBIT في تعزيز نظام الرقابة الداخلية على نظام المعلومات المحاسبية الالكترونية" لە هۆڵی حاكم امير حوێزی بەڕێوەچوو

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ.د. سیروان کریم عیسا ، زانکۆی صلاح الدین، سەرۆکی لیژنە ، پ.د. باسیمە فالح جیجان، زانکۆی کۆیە، ئەندام ، پ.ی.د. پەرژین شێخ محمد عزیز، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئەندام ، پ.ی.د. ڤیان سلێمان حەمەسعید ، ئەندام و سەرپەرشتیار ، زانکۆی کۆیە

گفتوگۆیەکی چڕیان لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا

لە بەرامبەردا خوێندکار (زریان شلال ابراهیم) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکر

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضي" بەڕێوەبرد.

یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ھۆڵی سێمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش وۆڕکشۆپێک بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضی" لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشەوە بەڕێوەچوو.

سەرەتای وۆڕکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د نەبەز عبداللە فتاح وتەی بەخێرھاتنی ئامادەبووانی پێشکەش کرد.

وۆڕکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکھاتبوو کە بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:

پانێلی یەکەم: التاھیل الشامل و اھمیتە فی جسم الانسان.

بەڕێوەبەری پانێل: م.توانا شاکر عیسی.

توێژەر پ.د عباس حسین سلطانی توێژینەوەی "دواعی دراسة التاھیل و الافاق المسموح بھا"ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.د زینب عبد علی توێژینەوەی "التاھیل و العلاج الحرکی لعضلات الجسم"ی پێشکەش کرد.

پانێلی دووەم: الاسس النفسیة و البایومیکانیکیة علی جھاز الحرکی فی جسم الانسان.

بەڕێوەبەری پانێڵ: م.صابر محمد خالد.

توێژەر پ.د نیھاد ایوب قادر توێژینەوەی "المیکانیکا الحیویة من اجل الحیاة (الاحمال و الضغوط المطبقة علی رؤوس المفاصل)ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.د حازم علوان منصور توێژینەوەی "دور الاختصاص النفسی الریاضی فی العملیة التعلیمیة او التدریبیة"ی پێشکەش کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرەتا سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتییەکە، پ. ی. د. نەبەز عەبدوڵڵا-وە پێشوازی لێکرا و لەوێ سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەیان کرد.

لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی کرد و لەگەڵ چاودێری هۆلەکان و خوێندکاران باسی شێواز و چۆنێتی پرۆسەکەی کرد.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەردانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستییان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتییەکە، پ، ی، د، طە جلال عمر و هاریکاری ڕاگر، م. هاوکار جعفر حمد ئەمینەوە پێشوازییان لێکرا.

لێرەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و ژووری لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد.

هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی کافتێریای فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کرد و لە نزیکەوە لەشێوازی کارەکانی کۆڵییەوە و پرسیاری کوالیتیی خواردن و خزمەتگوزارییەکانی لە خوێندکاران کرد.

سیمینارێک دەربارەی فێرکاریی گەورەساڵان بەڕێوەچوو

د. محەمەد ناسڕ مستەفا، مامۆستا لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە،

رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. ناظم لە فاکەڵتیی ئەندازیای سیمینارێکی بە ناونیشان:

"فێركاریی گه‌وره‌ساڵان- ئامانج و رێكاره‌ زانكۆییه‌كان" بەڕێوەبرد.

سیمینارەکە کە بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ. ی. د. محمد حسیب صدیق،  بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر، پ. ی. د. گەلاوێژ بەکر باپیر ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری و ژمارەیەک زۆر مامۆستا و خوێندکارانی و خوێندکارانی دەرەوەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو، د. محەمەد تیشکی خستە سەر شیوازەکان و گرنگیی فێرکاری گەورەساڵان.

د. محەمەد ناسڕ، لە سیمینارەکەیدا ئاماژەی بە چەند بیردۆز و ئەزموونێکی جیهانی سەبارەت بە گرنگیی فەراهەم کردنی شێوازەکانی فێرکاری بۆ گەورەساڵان کرد.

لە بەشی کۆتایی سیمینارەکە دەرگای پرسیار و وەلام کرایەوە و ئامادەبووان بابەتەکەیان بە سەرنج و تێبینییەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.

لە سیمینارێکدا لە فاکەڵتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە "یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان" تاوتوێ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش سیمیناری بە ناونیشان:

"یەکخستنەوەی زاراوەوەرزشیەکان" بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە و بە سپۆنسەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بەڕێوەچوو.

لە میانی سیمینارەکەدا هەیەک لە بەڕێزان پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد تیشکیان خستە سەر گرفتەکانی کۆمەڵگای وەرزشی لەگەڵ زاراوەکان و یەکنەخستنی زاراوەکان.

سیمینارەکە کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستایانی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و فاکەڵتی و بەشەکانی دیکەی زانکۆی کۆیە تێێدا باس لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان کرا و چۆنێتی هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی زمانی کوردی بۆ ئەم کارە تاوتوێ کرا.

یەکێکی دیکە لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم زاراوە وەرزشییەکان فرە شێوەزاریی زمانی کوردی و نەبوونی وشەی گونجاو بۆ هەندێک زاراوەی وەرزشی کە ئەمە کاری رۆژنامەوانانی وەرزشی قورس کردووە.

هەر لە میانی سیمینارەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و رادیۆکان و رۆژنامەوانانی سنووری قەزای کۆیە لە پای ئەرک و ماندووبوونیان لە رووماڵکردنی هەوال و چالاکییە وورزشییەکان.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەش خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەریەک لە بەڕێزان:  

پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و شاندێکی یژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد.

لە میانی دیدارەکە کە هەریەک لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ. ی. د. نەبەز عبد الله و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە، م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ ئامادەیبوون، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ پرۆژەکەیان خواست.

سەرەتا بەڕێز پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی پووختەیەکی دەربارەی ئەو پرۆژەیەی کە دەستیان پێکردووە لە پێناو "یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان" پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ئەو گرفت و ئاڵنگارییانەی کە دێتە پێشیان چ وەکو مامۆستای زانکۆ لە گەیاندنی پەیامەکان بە خوێندکاران و چ وەکو رۆژنامەوانان کە بە ئەستەم بەرامبەرێکی گونجاو بۆ زاراوەکان دەدۆزنەوە بۆ زمانی کوردی.

دواتر بەڕێز پ. ی. د. هاوکار سالار احمد، ئاماژە بە رۆڵی بەشەکانی زمانی کوردی لەو بوارە کرد و جەختی لە هەماهەنگی نێوان هەردوو بوارەکە کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. ی. د. محمد حسیب صدیق دەستخۆش لە میوانەکان کرد و پاڵپشتیی زانکۆی کۆیە بۆ پرۆژەکەیان دەربڕی و گوتی:

 بەڕاستی ئەمە پرسێکی گرنگە و دەبێت کاری لەسەر بکرێت. یەکخستنەوەی زاراوەکان لە هەموو بوارەکاندا و دۆزینەوەی زاراوەی گونجاو لە زمانی کوردی ئەرکیکی قورس و پیرۆزە. ئەم کارە دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی زمانی کوردی و ئەکادیمیای کودی ئەنجام بدرێت. پێشنیارتان بۆ دەکەم کە کارەکانتان لە چووارچێوەی کۆنفرانسێکی زانستی تاوتوێ بکەن کە بە راسپاردەی زانستی دەرچێت و بەرهەمی کارەکانتان ببینن. ئێمە وەکو زانکۆی کۆیە ئامادەین هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوتان پێشکەش بکەین بۆ سەرخستنی کارەکەتان  

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا میوانەکان خەڵاتێکی ڕیزلینان و چەند کتێبێکیان بەخشییە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. ی. د. محمد حسیب صدیق و بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ. ی. د. نەبەز عبد الله.