ISSUE 96 (2022)

نووچەنامەى ژماره‌ 96، مانگى 12 ى 2022


بەڕێز یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکار کۆبوویەوە

ّّّڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەڕێز یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د. قارەمان نادر لەهۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران کۆبوویەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز د، قارەمان لە نزیکەوە گوێی لە خوێندکاران گرت و سەرنج و تێبینی و رەخنە و گلەییەکانیانی بەهەند وەرگرت.

هاوکات، بەڕێز د. قارەمان جەختی لەسەر بەردوامبوونی پرۆسەی خوێندن کردەوە و سەرنجی خوێندکارانی بۆ دۆخی هەستیاری شاری کۆیە راکێشا و رایگەیاند کە دەبێت هەموومان بە مامۆستا و خوێندکارەوە پابەندی رۆژژمێری ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە بن.

دەربارەی داواکارییەکانی خوێندکاران، بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئەوەی خستەڕوو کە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە پاڵپشتیی داواکارییەکانیان دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش داواکاریی خوێندکارانی بۆ وەزارەت بەرز کردووەتەوە و بەردەوام لەسەر خەت بوونە.

لە بەرامبەردا خویندکاران خۆشحاڵی خۆیان بە کۆبوونەوەکە دەربڕی و سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەیان کرد بۆ پاڵپشتیی خوێندکاران و هەوڵ و پشوو درێژییان لە ماوەکانی رابردوو.

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوت سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

گرووپی ( SPE)، کە لە خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاری پێکهاتوون، بە سەرپەرشتی م. محمد جمال سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای نەوت (EDC Romfor Ltd) لە شاری هولێر رێکخست.

سەردانە زانستییەکەی گرووپی ( SPE)، بۆ خوێندکارانی قوناغی سێییەمی بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە و خوێندکارانی قۆناغی سێيەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رێکخرابوو.

سەردانەکە کە بە مەبەستی بینین و ناسین و سوودی ئامێرەکانی هەڵکەندنی بیری نەوت بوو، لەلایەن ئەندازیار (سەروەر سەلام)وە ڕونکردنەوەی تەواو لە بارەوی ئامێرەکانەوە بە خوێندکاران درا.

هاوکات، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و گفتوگۆی نێوان خوێندکارەکانی هەردوو زانکۆی ناوبراو بوو.

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی ئەندازیاری دروستکردن لە فاکەڵتیی ئەندازیاری سەردانێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ هەردوو کارگەی (K Door) و (Sura Company) لە شاری ڕانیە، بە سەرپەرشتی م.سلێمان یەحیا وە م.زانیار قادر.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان ئاشنا بوون بە سەرجەم پڕۆسێسەکانی دروستکردنی دەرگا لە کارگەی یەک و سەرجەم پڕۆسێسەکانی دروستکردنی مادەی پاککەرەوە لە کارگەی دووەم.

سەردانەکە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بە شێوازی دروستکردنی بەرهەم و شێوازی کارکردن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئامێرەکان ئەنجامدرا، لە هەردوو شوێن کۆمەلێک زانیاری بە خوێندکاران درا لە لایەن ستاف و کارمەندانی کارگەوە.

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمێکی ھاوبەشی بەڕێوەبرد

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەرپرسە حکوومی، حیزبی، نوێنەری رێکخراوەکان، مامۆستایانی زانکۆ و خوێنداران، لە ھۆڵی د. نازم لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی سیمپۆزیۆمی هاوبەشی نێوان سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەژێر ناونیشانی: "توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان لەنێوان ھۆکار و چارەسەر" زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سیمپۆزیۆمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی گشت شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

سەرەتا بەڕێوەبەری سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە، پ.د. هشیار زەکی وتاری بەخێرهاتنی میوانەکان و دەستپێکردنی سیمپۆزیۆمەکەی پێشکەش کرد و خوشحاڵی خۆی بە بەڕێوەچوونی چالاکییەکی دیکەی سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە وتارێکدا سڵاو و رێزی بەڕێز وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گەیاندە ئامادەبووان و گوتی:

سەرەتا دەمەوێت سڵاو و ستایشی بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بگەینمە سەرجەم ئامادەبووانی ئەم سیمپۆزیۆمە دیاربوو لەبەر گرنگی بابەتی ئەم چالاکیە زۆر پێی خۆش بوو ئامادە بێت بەڵام لەبەر کۆمەڵیک ئیلتزاماتی تر بۆی نەکرا

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی گرنگیی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان کرد و باسی لەوە کرد کە ئەم هەڵمەتە ماوەی ٣٠ ساڵە، ساڵانە بەڕێوەدەچێت و گوتی:

وێڕای ئەوەی زیاتر لە (٣٠) ساڵە ئەم هەڵمەتە بەشێوەیەکی ساڵانە لەسەر ئاستێکی باڵای نێودەوڵەتی لە لایەن نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لەسەرتا سەری جیهاندا بەڕێوەدەچیت بەڵام بەداخەوە ئامارەکان پێمان دەڵێن دوای هەموو ئەو هەوڵانەی دراون تاکو ئێستا هێشتان لە هەندێک وڵاتانی دونیادا توندو تیژیەکان لە هەڵکشاندان

پ.ی.د. محمد حسیب، جەختی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی کۆڵەکەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە کە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە، لە پلانی زانکۆدایە لە ساڵانی داهاتودا وەک یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگاکە کار لەسەر پرسی توندوتریژی دژی ژنان و خێزان بکەن و گوتی:

لەو چوارچێوەیەدا هەموو توانا مرۆیی و زانستی ولۆجستیەکانی زانکۆمان دەخەینە خزمەت کارکردن لەسەر ئەم پرسە گرنگە بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و سیمینار و ۆرک شۆپ و کۆنفرانس و خولی هۆشیاری تایبەت بەم بوارە و هانی مامۆستایانی بەشە پەیوەندیدارەکان دەدەین تیشکی زیاتر بخەنە سەر ئەم پرسە

بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئەوەی خستەڕوو کە مانەوەی ئاست و ڕێژەی کردوە توندوتیژیەکان دژی ژنان و خێزان بە بەرزی بۆ خۆی جێگای پرسیار و تێڕامانە بە تایبەتی لەسەر پرسی دەستنیشان کردنی هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت توندوتیژیەکان و دیاری کردنی چارەسەرەکان و گوتی:

چارەسەرەکان ئەمەش بە دڵنیاییەوە کاری پێکەوەی و هاوبەشی نێوان توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی ئاینی ودادگاکان و دەسەڵاتی جێبەجێ کار لە پۆلیس و ئاسایش و دام و دەزگا حکومیەکانی تر و ڕیکخراوە حکومی و ناحکومیەکانی ئەم بوارە دەکاتە پێویستیەکی هەنوکەیی لەلایەک، و لەلایەکی تر زانکۆکان و توێژەرانی بواری ئەم پرسە گرنگە دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی گەورە بۆ ئەنجامدانی لێکۆلێنەوەو توێژینەوەی زانستی پشت بەستوو بە داتا و زانیاری ووردو مەیدانی بۆ دەستنیشان کردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ رێگریکردن لە کردوە توندوتیژیەکان دژی ژنان و خیزان بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەکانی گۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان

لە بڕگەیێکی دیکەی سیمپۆزیۆمەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان خاتوو فێنک شەفیق وتارێکی پێشکەش کرد.

سیمپۆزیۆمەکە لە سێ پانێڵی جیا جیا و بە بەشداری توێژەر و چالاکانی بواری ڕێکخراوی ئافرەتان درێژەی بە کارەکانی خۆیدا کە ئەم پانێڵانە بابەتی جۆراوجۆری بواری توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوە و یاسا پەیوەندیدارەکانی ئەو بوارەی گرتەخۆی و ھاوکات بەشداران بە ڕا و سەرنج و پێشنیارەکانیان باسەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.

لە بڕگەی کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەدا بڕوانامەی بەشداری کردن و قەڵغانی سیمپۆزیۆمەکە بەسەر بەڕێوەبەران و لێژنەکانی ئامادەکاری سیمپۆزیۆمەکەدا دابەش کرا.


فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضي" بەڕێوەبرد.

یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ھۆڵی سێمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش وۆڕکشۆپێک بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضی" لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشەوە بەڕێوەچوو.

سەرەتای وۆڕکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د نەبەز عبداللە فتاح وتەی بەخێرھاتنی ئامادەبووانی پێشکەش کرد.

وۆڕکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکھاتبوو کە بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:

پانێلی یەکەم: التاھیل الشامل و اھمیتە فی جسم الانسان.

بەڕێوەبەری پانێل: م.توانا شاکر عیسی.

توێژەر پ.د عباس حسین سلطانی توێژینەوەی "دواعی دراسة التاھیل و الافاق المسموح بھا"ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.د زینب عبد علی توێژینەوەی "التاھیل و العلاج الحرکی لعضلات الجسم"ی پێشکەش کرد.

پانێلی دووەم: الاسس النفسیة و البایومیکانیکیة علی جھاز الحرکی فی جسم الانسان.

بەڕێوەبەری پانێڵ: م.صابر محمد خالد.

توێژەر پ.د نیھاد ایوب قادر توێژینەوەی "المیکانیکا الحیویة من اجل الحیاة (الاحمال و الضغوط المطبقة علی رؤوس المفاصل)ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.د حازم علوان منصور توێژینەوەی "دور الاختصاص النفسی الریاضی فی العملیة التعلیمیة او التدریبیة"ی پێشکەش کرد.

خوێندکارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی مێژوو / ئێواران لە فاکەڵتیی پەروەردە بەسەرپەرشتی پ. ی. د. هۆشمەند عەلی مەحمود و پ. ی. د. مهدی عوسمان حوسێن سەردانێکی زانستییان بۆ شاری هەولێر رێکخست.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان سەردانی مۆزەخانەی شارستانی هەولێر و گردی قالنجی شوێنەواریی و قەڵای دێرینی هەولێریان کرد و بەشە جیاجیاکانی ئەو شوێنانەیان بەسەرکردەوە.

سەردانەکە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بە شوێنەوار و رووداوە مێژوویەکان ئەنجامدرا و لەلایەن مامۆستایانی سەرپەرشتیار و ستاف و کارمەندانی هەردوو شوێن کۆمەڵێک زانیاری بە خوێندکاران درا.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد


دوشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئایدن مەعروف سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازی لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێز ئایدن مەعروف خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە دەربڕی و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆی کرد بۆ ئەو پێشوازییە لێیکرا.

بەڕێز وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پیرۆزبایی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکان.

هەر لە میانی سەردانەکە، بەڕێز ئایدن مەعروف باسی لە ڕۆڵ و پێگەی زانکۆی کۆیەی کرد لە پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکان بەوپێەی کە لە نێوان مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیەدا هەموو کەمایەتی و پێکهاتەکان هەیە و هەموو پێکەوە ئامانجیان سەرخستنی پرۆسەی خویندنە و گوتی:

"زانکۆیەک کە دامەزرێنەرەکەی سەرۆک مام جەلال بێت هەر ئەوەی لێ چاوەروان دەکرێت. هەموومان ڕۆڵی مام جەلال دەزانین لە پاراستنی یەکڕیزی و پێکەوە ژیان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان".

هاوکات بەڕێز ئایدن مەعروف، پاڵپشتیی خۆی بۆ زانکۆی کۆیە و ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک نیشاندا.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی بەڕێز جەنابی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی بەڕێزیان دەربڕی و ئەو سەردانەی بەرز نرخاند.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بە پێکهاتەی رەنگینی شاری کۆیە و زانکۆی کۆیە کرد و رایگەیاند کە لە زانکۆی کۆیە مامۆستایان لە هەموو چین و توێژ و پێکهاتە و ئایین و نەژاد هەیە و هەموو پێکەوە بە برایانە کار دەکان.

دوای کۆبوونەوەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆ لەگەڵ بەڕێز ئایدن مەعروف سەردانی کتێبخانەی زانکۆ، پارکی زانکۆ و چەند شوێنێکی زانکۆیان کرد.

بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی وۆرکشۆپێکیان ئەنجامدا

رۆژی دووشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە هۆڵی سیمینارەکانی فاکەڵتیی وەرزش و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکار، وۆرکشۆپی:

"بەکارهێنانی بیرکاری لە ژیانی ڕۆژانەدا" لەلایەن مامۆستایانی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستییەوە بەڕیوەچوو.

لە میانی وۆرکشۆپەکەدا چەند بابەتێکی گرنگ دەربارەی گرنگیی بیرکاری، بەکارهێنانی رۆژانەی بیرکاری لەلایەن سێ مامۆستاوە پێشکەشکرا.

مامۆستایەکی بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە وەرگێڕانی بۆ کتێبێکی بواری دەروونناسی ئەنجامدا

د. محمد ناصرمستەفا، مامۆستا لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردە کتێبی:

"دەروونناسیی پەروەردەیی، دەروونناسیی فێربوون و فێرکاری"ی لە زمانی فارسییەوە وەرگێرایە سەر زمانی کوردی.

کتێبەکە لە دوو بەرگ پێکهاتووە و لەلایەن نووسەری ناوداری فارسی "د. علی اکبر سیف"وە نووسراوە.

مامۆستایەکی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کتێبێکی زانستی بڵاو کردەوە

پ.ی.د. عبدالقادر عثمان، مامۆستا لە بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کتێبێکی زانستی بە ناونیشان:

" بنەماکانی ماتماتیک - FOUNDATIONS OF MATHEMATICS" لەسەر ئەرکی زانکۆی کۆیە بە چاپ گەیاند.

د. عبد القادر، ئاماژەی بەوە کرد کە کتێبەکە بە کتێبێکی منەهەجی بۆ خوێندکارانی بەشی ماتماتیک دادەنرێت و گوتی:

"ئەم کتێبە لەسەر بنەمای ئەو وانانەی نووسەر پەرەی پێداوە بۆ B.Sc و M.Sc. خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەشی بیرکاری. جگە لەوەش، کتێبەکە بەرهەمی ئەو تێبینیانەیە کە لە دوو دەیەی ڕابردووی وانەوتنەوە لە ژێر، و خوێندنی دەرچووانی نووسەردا کەڵەکە بووە. کتێبەکە ڕەچاوی دەکات، پێویستی ناوەڕۆکی ئەم کتێبە بۆ خوێندکار بۆ خوێندنی بیرکاری هەروەها فیزیا لە هەردوو لقی تیۆری و پراکتیکی لە فاکەڵتیەکانی زانست و پەروەردە و ئەندازیاری و بەشی ئامار لە فاکەڵتیەکانی کارگێڕی و ئابووری . جگە لەوەش تەنانەت فاکەڵتیەکانی پزیشکی، زانستی تەکنیکی، بیرکاری پیشەسازی، بەشەکانی پترۆکیمیایی، ...هتد بۆ مەبەستەکانیان بەکارهێنانی سەرەتاییەکانی بیرکاری هەندێک ئەرکی تایبەت وەک ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی هەندێک ئەرک لە بواری بەکارهێنانە پیشەییەکانیان لە... بواری بیرکاری کاری پراکتیکی، وەک؛ هەندێک ئەرکی پەیوەست بە گۆڕانکارییەکان، نەخشەسازی ئاماری و ئەگەری، و ئەوەی پەیوەندی بە بواری کارپێکراوەوە هەیە."

بەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی ئەنجامدا

بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بەناونیشانی "اسھامات الکرد فی اللغة و الادب العربیین" بەڕێوەبرد.

چوارشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی سەبارەت بە ڕۆڵ و بەشداری کورد لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی عەرەبی بەناونیشانی "اسھامات الکرد فی اللغة و الادب العربیین" بەڕێوەبرد.

سەرەتای وۆڕکشۆپەکە بە وتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەڕێز سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی زانکۆی کۆیە د.ئازاد عبداللە محمد دەستی پێکرد.

وۆڕکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکھاتبوو بەمشێوەیەی خوارەوە:

پانێلی یەکەم:

بەڕێوەبەری پانێل: پ.ی.د مسعود سلیم حمد امین.

توێژەر د.ھوشیار زەکی حسن توێژینەوەی "علماء الکرد القدماء_سیر و شخصیات"ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د صباح کریم مولود توێژینەوەی "التتویر فی فکر عبدالکریم المدرس"ی پێشکەش کرد.

توێژەر د.زانا عبدالرحمن توێژینەوەی "العلامة ابن الحاجب النحوی الکردی"ی پێشکەش کرد.

پانێلی دووەم:

بەڕێوەبەری پانێل: د.سەرکەوت کوریل اوراھا.

توێژەر پ.ی.د مسعود سلیم حمد امین توێژینەوەی "جلال زنگابادی مثقفا و ادیبا موسوعیا"ی پێشکەش کرد.

توێژەر د.کۆسار دلێر محمود توێژینەوەی "عبدوالکریم شێخانی ادیبا و مترجما"ی پێشکەش کرد.

توێژەر م.ی کۆیان اسماعیل جمعة توێژینەوەی "المراة فی شعر حسین مردان"ی پێشکەش کرد.

بڕگەی کۆتایی وۆڕکشۆپەکە بریتیی بوو لە دابەشکردنی سوپاس وپێزانین بەسەر بەشدارانی وۆڕکشۆپەکەدا.

خوێندکارانی بەشی قانون سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغی چوارەم و پێنجەمی بەشی قانون / بەیانیەن و ئێواران لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان بەسەرپەرشتی د. ئەدیبە محمد صالح و م.ی. هێژا هیوا طاهر سەردانێکی زانستییان بۆ شاری هەولێر ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان سەردانی "بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم" یان کرد و بەشە جیاجیاکانی ئەو شوێنانەیان بەسەرکردەوە.

سەردانەکە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون و پراکتیزە کردنی وانە تیۆریەکان بوو لەگەڵ وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ئەو بەڕێوەبەرایەتیە و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕووداوی تاوانی ئەنجامدراو و تاوانباران کە ئەمە لەژیانی ڕۆژانی داهاتووی پارێزەرایەتیان سوودی زۆر دەبێت.

لەلایەن مامۆستایانی سەرپەرشتیار و ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە زانیاری بە خوێندکاران درا.

بەشی قانون لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان وۆرکشۆپێکیان ئەنجامدا

لە چوارچێوەی شازدە ڕۆژی هەڵمەت بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان و بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، پ.ی.د. شوان عمر بەشی قانون لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان وۆرکشۆپێکی زانستییان لەسەر ئادتی فاکەڵتی بە هاوکار رێکخراوی “مەسەللە” رێکخست.

وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکار ان لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی بەڕێوەچوو.

لە میانی وۆرکشۆپەکە کە بە دوو پانێل بەڕێوەچوو ‎بە ووردی تیشک خرایە سەر سروشتی تاوانەکانی توندو تیژی خێزانی و کەموکوڕیەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خیزانی و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە.

مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری درووستكرد بەشدارى لە خولێكی نێودەوڵەتی کرد

م.ی سيروان سەربەست محمد، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری درووستكردنى لە فاکەڵتیی ئەندازيارى لە چوارچێوەی بەرنامەی (DAAD) لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشدارى لە خولێكى زانستی کرد.

خولە زانستییەکە لە زانکۆی: (Technical University of Freiberg) لە ژێر ناونیشانی: (Additive Manufacturing Process)

هاوکات م. سیروان بەهۆی ئەوەی هەمان بابەتی خولەکە دەڵێتەوە وەکو نوێنەری زانکۆی کۆیە بە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان نێردرا.

مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی توێژینەوەیەکی هاوبەشی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە

پ.ی د.عبدالباسط کامیل تاڵەبانی، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆمان، توێژینەوەیەکی بە ناونیشان:(‏New Ontology structure for intelligent controlling of traffic signals’) لە کۆنفرانسی: (‏Knowledge-Based and Intelligent Information & Engineering Systems:) کە لە SCOPUS دا ئیندێکس کراوە بڵاو کردەوە.

لینکی توێژینەوەکە: https://www.sciencedirect.com/.../pii/S1877050922010584

لینکی کۆنفرانس: https://www.sciencedirect.com/

پرۆفایلی ئەکادیمیی د. عبدالباسط:

https://sites.google.com/koyauniversity.org/abdulbasit-faeq/

گووگل سکۆلار:

https://scholar.google.com/citations?user=ofc0szsAAAAJ...

مامۆستایەکی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆجی توێژینەوەیەکی هاوبەشی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتییدا بڵاو کردەوە.

پ.ی.د.ئازاد عەلی ئیسماعیل، مامۆستا لە بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتی زانست وتەندروستی، زانکۆی کۆیە، بە هاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێکی دیکە توێژینەوەیەکیان بڵاو کردەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئیندێکسکراو لە سکۆپەس (International Journal of Environmental Research and Public Health) بڵاو کراەتەوە.

ناونیشانی توێژینەوە:

“Does Time Heal Trauma? 18 Month Follow-Up Study of Syrian Refugees’ Mental Health in Iraq’s Kurdistan Region”

بەستەری توێژینەوە: https://www.mdpi.com/1660-4601/19/22/14910

بەستەری گۆڤار: https://www.mdpi.com/

بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە وۆڕکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی "تەندروستی دەروونیمان لە ژیانی ھاوچەرخدا" ئەنجامدا.

ڕۆژی یەکشەممە ریککەوتی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی، پ.ی.د سەفین جەلال فتح اللە، مامۆستایان و خوێندکاران وۆڕکشۆپێکی بەناونیشانی "تەندروستی دەروونیمان لە ژیانی ھاوچەرخدا" لە ھۆڵی م.تاھیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

وۆڕکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکھاتبوو، م.سێبەر ڕزگار ڕەزاق بەڕێوەبەری پانێڵی یەکەم بوو و توێژەران پ.ی.د جوان بھاالدین، پ.ی.د خالید اسماعیل، م.ھاژە طە توێژینەوەیان پێشکەش کرد.

م.ی گوڵاڵە سەلام حەمەد بەڕێوەبەری پانێلی دووەمی وۆڕکشۆپەکە بوو، کە تێیدا توێژەران م.ی باخان بەختیار محمد امین، م.ی عباس شریف توێژینەوەیان پێشکەش کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ کۆبوویەوە

دووشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢

بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. حیدر لشکری،یاریدەدرری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران، پ.ی.د. قارەمان نادر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ ئەنجامدرا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگی و ڕۆڵی بەڕێوەبەرەکان کرد لە ڕای کردنی کاروبارەکانی زانکۆ و دەستخۆشی لێ کردن بۆ ئەو ئەرک و ماندووبوونەی کە لەم ماوەیەدا ئەنجامیانداوە و ئاماژەی بەوە کرد کە جێی دەستی هەموویان دیارە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هەموو لایەک کاری زیاتر بکەین لە پێناو بەرەوپێشبردنی زانکۆ وڕاپەراندنی ئەرکەکانمان.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان خستەڕوو.

دواتر، هەر بەڕێوەبەرێک باسی لە کار و چالاکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد و سەرنج و تێبینی و ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانیان خستەڕوو و باسیان لە پلانیان بۆ سالی نوێ و کارەکانی داهاتوویان کرد.

بەشی جوگرافیای زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی" ئایندەی وزە لە ھەرێمی کوردستان و لێکەوتە سیاسی و ئابوورییەکانی" بەڕێوەبرد.

سێشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە ھۆڵی م.تاھیر بەکر بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی " ئایندەی وزە لە ھەرێمی کوردستان و لێکەوتە سیاسی و ئابوورییەکانی" ئەنجامدا.

وۆڕکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکھاتبوو و پ.ی.د نالی بەڕێوەبەری پانێلی یەکەم بوو کە تێیدا توێژەران پ.د ازاد محمد امین ، پ.د احمد جلیل اسماعیل، د.ھۆشمەند رفیق ابراھیم توێژینەوەیان پێشکەش کرد.

پانێلی دووەم بەڕێوەبەرەکەی پ.ی.د پێشڕەو صەمەد تۆفیق بوو کە تێیدا توێژەران د.یادگار عبداللە علی، د.دلێر عزیز تەھا، م.ی ڕەوەند فوئاد خدر توێژینەوەیان پێشکەش کرد.

لە کۆتایی وۆڕکشۆپەکەدا سوپاس و پێزانین بەخشرا بە بەشداربوان.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ خوێندکارانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان کۆبوویەوە

چوارشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لەگەڵ بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران، پ.ی.د. قارەمان نادر کۆبوونەوە لەگەڵ خوێندکارانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

لە میانی کۆبوونەوەکە کە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە دۆخی خوێندکاران و گوێگرتن لە گیروگرفت و ئاستەنگەکانی بەردەمیان ئەنجامدرا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئەوەی خستەڕوو کە ئەوەی لە دەستیان بێت پێشکەشی خوێندکارانی دەکەن و درێغی ناکەن لە هاوکاری و هەماهەنگییان.

لای خۆیەوە بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران، پ.ی.د. قارەمان نادر باسی لەوە کرد کە لە ماوەکانی رابردودا هەموو هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە تونایاندابێت کردوویانە و دەیکەن.

دواتر، بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ گوێیان لە بیروبۆچوون و داواکاری و سەرنج و تێبینی خوێندکاران گرت وکار کردن بۆ چارەسەر کردنی هەر گرفتێک هەبێت.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆک لیژنەی تاقیکردنەوەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکان کۆبوویەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ، پ.ی.د قارەمان نادر و بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە، د. صافیة صابر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک لیژنەی تاقیکردنەوەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکان کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی ئاسان و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بەڕێوەچوو.

خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەرووەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی/ئێواران بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە، بە سەرپەرشتی پ.ی.د. کامەران جەلال و مامۆستا کوێستان ئەحمەد سەردانێکی زانستییان بۆ قشڵەی کۆیە و شوێنەوارەکانی نێو شاری کۆیە-یان ئەنجام دا.

خوێندکارانی بەشی قانون لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەم لە بەشی قانون/ بەیانیان لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرشتی م.ی. هێژا هیوا طاهر و م.ی.دڵدار حەمەسوار صابر سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی رێکخست.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان سەردانی "بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران - سلێمانی"یان کرد و بەشە جیاجیاکانی ئەو شوێنانەیان بەسەرکردەوە.

سەردانەکە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون و پراکتیزە کردنی وانە تیۆریەکان بوو لەگەڵ وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ئەو بەڕێوەبەرایەتیە و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ بەندکراوەکان و چۆنیەتی کاکردن بۆ چاک کردن و ئامادەکردنەوەیان و گەڕاندنەوەیان بۆ نێو کۆمەڵگا.

هاوکات، لەلایەن مامۆستایانی سەرپەرشتیار و ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە زانیاری بە خوێندکاران درا.