Issue 64 (5) ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد لەلایەن دەرچوویەکى زانکۆى کۆیەوە دروست دەکرێت.

شڤان حکیم دەرچوی بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە زانکۆی کۆیە و ئێستا خوێندکاری ماستەرە لە بەشی مێکاترۆنیک لە وڵاتی پۆرتوگال ئامێرێکی ھەناسەدانی دەستکرد ( ventilator )دروست کردوە کە ئەتوانێت بە شێوەی ئۆتۆماتیک کار بکات. ئەم ئامێرە وا دروست کراوە لەگەل ھەناسە دانی مرۆڤ بگونجێت بۆ ھەموو تەمەنەکان، تێچوی ئەم ئامێرە تەنها ٦٠ ھەزار دیناری عێراقیە و تەواوی پارچەکانی لە کوردستان بەردەستە و ئەتوانرێت ژمارەیەکی زۆری لێ بەرھەم بێت لە کەمترین ماوە. وە ئەتوانرێت گەشەی پێبدرێت و بەشیوەیەکی پێشکەوتو تر، ئەم ئامێرە تێست کراوە و دەکریت لە حاڵەتی پێویستدا بۆ نەخۆشان بە فایرۆسی کۆرۆنا بە کار بهێنرێت.

جێی باسە ئەم خوێندکارە پسپۆریەکەی لەو ئامێرانەیە و پێشتر ئامێری زۆر ورد ترو ئالۆزتری دروست کردوە وەک ئامێری ھێڵکاری دل و ئامێری پێوانەی لێدانی دڵ و یەکێك بوە لە دەرچوە سەرکەوتوەکانی بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی . ناوبراو ئامادەی خۆی دەربرێوە بە هاوکاری تیمێک لە فاکەلتی ئەندازیاری ئەگەر پیویست بکات ژمارەیەکی لەم ئامێرە بەرهەم بهێنن.