"ڕیزبه‌ندی وێبگه‌یی" زانكۆی كۆیه‌ له‌ لایه‌ن ویبۆمه‌تریكسه‌وه‌

News #01, Issue 15, March 2016 | Núcey #01, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 1، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016

“Ranking Web” of Koya University by Webometrics

world universities ranked according their presence on the Web

By Dilan M. Rostam and Salah I. Yahya

Vice President for Scientific Affairs Office, Koya University

vp.office@koyauniversity.org

(5th FEB 2016)

On the foothill of the Béjhar mountain lay the green campus of Koya University in the city of Koya, which is 1.0 hr drive to the East of the regional capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region in. Iraq. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful high mountainous nature.

The Koya University was established in 2003 and has developed noticeably since then. In 2010, following reforms in Higher Education Koya University was restructured from colleges to faculty systems to enhance the interactions between similar academic fields. Today the University has 4 faculties -Engineering, Sciences and Health, Humanities and Social Sciences, Education and a School of Medicine which consist of 25 departments in different fields, such as Petroleum Engineering, Geotechnical Engineering, Clinical Psychology, Social Science and Medical Microbiology as well as Sport Education.

In early 2012 office of Vice President for Scientific affairs introduced a long term strategy for creating an e-Smart all inclusive interactive university. The in the process a firm electronic foundation has been laid for running Koya University's inclusive communication which is e-enabling all members of our academic community. The created system allowed academic members to experience self-promotion with unique academic values. Koya University have developed and applied what needed for an advanced self-promoting academic portfolio and Continuous Academic Development (CAD) and helped all member to understand and adapt such a strategy. This strategy put students quality and success at the core of all vision, mission and values of the University. This means teachers can use the system as a means to enhance their academic presence or visibility and also to strengthen their academic relations with their students as well as creating academic footprint with academic impact.

Dr. Dilan M. Rostam the VP for Scientific Affairs at Koya University also says, “laying the foundation for such a strategy, for which the world leading institutes have worked hard and recorded a global reputation, has educational and teaching implications. Education and quality are two inseparable phenomena and at the present time, the purpose of education and teaching is not teaching students some basic numbers and facts, but to create professionals who are capable of having roles in building their community, as well as having problem solving mind with critical thinking. Our success is measurable and ranked. What we have achieved in last 4 years is accessible to a global view. Koya University has a global reliable Ranking Web in 2014 for the first time, which put the university at the 4th best university in Kurdistan Region.”

The Koya University ranking has been measured in several Webometics Ranking reports and the latest National University Ranking (NUR) which all give us a positive indication of the level of success of the Koya University. When it comes to a viable virtual presence Koya University Ranked as the best University in Iraq globally and that is what the e-Smart strategy stand for.

The world universities are ranked in different classes namely, the Top 100, Top 500, Top 1000, Top 2000 and 2000+ globally. Let us understand the concept of “Ranking Web” and its value to universities ranked in 2000+ universities of the world by Webometrics. All Iraqi universities are included in this category and they are “Ranking Web” only.

(CSIC) هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێ له‌ هێنانه‌كایه‌وه‌ی توێژه‌ر و كه‌سانی ته‌كنیكی له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا و خاڵ بۆ خۆده‌رخستنی ئه‌كادیمی زانكۆكان داده‌نێت به‌ سیستمێكی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی و جیهانی ئاشكراو بێلایه‌نانه‌.

(CSIC) یه‌كێكه‌ له‌ یه‌كه‌مین ڕێكخراوه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی توێژینه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپادا. له‌ ساڵی 2006 دا، (CSIC) له‌ 126 سه‌نته‌ر و دامه‌زراوه‌ پێكهاتبوو كه‌ به‌ سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیادا بڵاوبووبوونه‌وه‌. ئه‌م ڕێكخراوه‌ سه‌ر به‌ وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ و ئامانجی سه‌ره‌كیشی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیای وڵاته‌كه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی خۆشگوزه‌رانی هاولاتییان.


زانكۆ جیهانییه‌كان به‌ پۆلینی جیاواز ڕیزبه‌ندیی جیهانیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ نموونه‌، باشترین 100 زانكۆی جیهان، باشترین 500، باشترین1000، باشترین 2000 ، باشترین 2000+ . با به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ چمكی وێبگه‌ی ڕیزبه‌ندی و سووده‌كانی بۆ زانكۆكانی كه‌ له‌ پۆلینی 2000+ دان، كه‌ له‌لایه‌ن ۆیبۆمه‌تریكسه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ بگه‌ین. ئه‌م پۆلینه‌ هه‌موو‌ زانكۆكانی عیڕاق ده‌گرێته‌ خۆ و ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ش ته‌نها تایبه‌ت به‌ ڕیزبه‌ندی وێبگه‌یییە.

ده‌رباره‌ی وێبۆمه‌تریكس (Webometrics.info)

ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكس بۆ زانكۆكانی جیهان پڕۆژه‌یه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تاقیگه‌ی (Cybermetrics)ه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ئه‌وانه‌ش گڕوپێكی توێژینه‌وه‌ن و سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی توێژینه‌وه‌ی ئیسپانین (Consejo Superior de Investigaciones Científicas (CSIC)، كه‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستەی توێژینه‌وه‌ له‌ ئیسپانیایه‌.

زانكۆی كۆیه‌ له‌ ساڵی (2003) وه‌ دامه‌زراوه‌ و هه‌ر له‌وساوه‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. له‌ ساڵی 2010 دا، دوابه‌دوای چاكسازییه‌كانی كه‌ له‌ خوێندنی باڵادا ئه‌نجامدرا، پێكهاته‌ی زانكۆی كۆیه‌ دووباره‌ داڕێژرایه‌وه‌ و له‌ سیستمی كۆلیجه‌وه‌ گۆڕا بۆ سیستمی فاكه‌ڵتی به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كارلیكردن و ئاوێته‌بوونی بواره‌ ئه‌كادیمیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان. ئه‌مڕۆكه‌ زانكۆی كۆیه‌ خاوه‌نی چوار فاكه‌لتیه‌ كه‌ بریتین له‌ ئه‌ندازیاری، زانست و ته‌ندروستی، زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌روه‌رده‌، هه‌روه‌ها سكولێكی پزیشكی و له‌ 25 به‌ش له‌ بواری جۆراوجۆردا پێكهاتووه‌ وه‌كو به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت، جیۆته‌كنیك، ده‌روونناسی كلینیكی، زانسته‌ كۆمه‌ڵایەتییه‌كان، مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.


له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2012دا، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی زانكۆیه‌كی ئه‌لكترۆنی زیره‌كی گشتگیری كارلێككه‌ر سیتراتیژیه‌تێكی درێژخایه‌نی داهێنا. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ هه‌ڵسوڕاندنی پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگیر بۆ زانكۆی كۆیه‌ دامه‌زرێنرا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گشت ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای ئه‌كادیمیمان ده‌توانن په‌یوه‌ندی ئه‌لكترۆنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بێت. ئه‌م سیستمه‌ ڕێگای بۆ ستافه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ خۆشكردووه‌ كه‌ بتوانن به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ به‌های ئه‌كادیمی بێ هاوتا خۆیان په‌ره‌ به‌ تواناكانیان بده‌ن. له‌ ئێستادا زانكۆی كۆیه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و كه‌وتۆته‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ پێویست بوو بۆ به‌دیهێنانی هه‌گبه‌یه‌كی ئه‌كادیمی پێشكه‌وتوو بۆ په‌ره‌به‌خۆدان و زانستخوازی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام (CAD) ویارمه‌تی گشت ستافه‌كانی خۆی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سیتراتیژیه‌ته‌ تێبگه‌ن و كاری پێبكه‌ن. ئه‌م سیتراتیژیه‌ته‌ جۆر و سه‌ركه‌وتنی خوێندكاران ده‌خاته‌ ناوجه‌رگه‌ی تێڕوانین و ده‌سته‌واژه‌ و به‌هاكانی زانكۆ. ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مامۆستایان ده‌توانن ئه‌م سیستمه‌ به‌كاربهێنن بۆ خۆدیارخستنی ئه‌كادیمی خۆیان له‌سه‌ر وێبگه‌ و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ خوێندكاران و دروستكردنی شوێن پێی ئه‌كادیمی كاریگه‌ر.

به‌ڕێز د. دیلان مه‌جید ڕۆسته‌م، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هه‌روه‌ها ده‌ڵیت، "بەردى بناغەى ئەم ستراتيژيە چەند بنەمايەكى خوێندن و فێركردن دەگرێتە خۆ كە ژمارەيەك كەسايەتى لە جيهاندا كاريان بۆ كردووە و پێى بەناوبانگ بوون. وتيشى" پەروەردە و كوالێتيەكەى دوو دیارده‌ن كه هه‌رگیز‌ لێك جیانابنه‌وه‌، ئێستا ئامانجی پەروەردە و فێركردن تەنيا چەند ژمارە و زانياريەكى سەرەتايى نييە كە بدرێت بە خوێندكار، بەڵكو ‌ دروستكردنى كەسانی پرۆفيشناڵە كە بتوانن لە بونيادنان و دروستكردنى كۆمەڵگەكەیاندا ڕۆڵى گرنگ ببين و توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌یان هه‌بێت و بيركردنەوەی ڕەخنەگرانەیان هه‌بێت. سه‌ركه‌وتنه‌كانمان پێوانه‌ ده‌كرێن ڕیزبه‌ندییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چوارساڵی ڕابردوودا به‌ده‌ستمان هێناوه‌ لە به‌رده‌ست و چاوی جیهان كه‌وتۆته‌. بۆ یه‌كه‌م جار زانكۆی كۆیه‌ بوو به‌ خاوه‌نی وێبگه‌یه‌كی ڕیزبه‌ندی باوه‌ڕپێكراوی جیهانی له‌ ساڵی 2014دا كاتێ كه‌ زانكۆی كۆیه‌ پله‌ی چواره‌مین باشترین زانكۆی له‌ هه‌رێمی كوردستاند به‌ده‌ست هێنا."

ڕیزبه‌ندی زاتكۆی كۆیه‌ له‌ چه‌ندین ڕاپۆرتی ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكسدا پێوانه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ دواینیان ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان بوو. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی نیشانده‌ری ئه‌ڕێنی سه‌باره‌ت به‌ ئاستی سه‌ركه‌وتنی زانكۆی كۆیه دەخەنە ڕوو. له‌ بواری ئاماده‌بوونی وێبگه‌یی به‌رده‌وامدا، ‌ له‌ ڕیزبه‌ندی جیهانیدا‌ زانكۆی كۆیه‌ به پله‌ی‌ باشترین زانكۆ له‌عیڕاقدا هاتووه‌. ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌یه‌ كاتێ باس له‌ ستراتیژیه‌تی ئه‌لكترۆنی زیره‌ك ده‌كه‌ین.


"ڕیزبه‌ندی وێبگه‌یی" زانكۆی كۆیه‌ له‌ لایه‌ن ویبۆمه‌تریكسه‌وه‌

زانكۆكانی جیهان به‌ پێی ئاستی هەبوونیان له‌ سه‌ر وێبگه‌ ریزبه‌ندی دەکرێن


ئاماده‌كردنی: دیلان م. ڕۆسته‌م و صه‌لاح ا. یه‌حیا

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

vp.office@koyauniversity.org

(5th FEB 2016)


له‌ بنار ڕیزه‌ چیاكانی بێژاردا كامپه‌سه‌ سه‌وزه‌كه‌ی زانكۆی كۆیه‌ لە قەراخی شاری کۆیە پاڵی داوه‌ته‌وه‌. شاری كۆیه‌ نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر ڕێ به‌ ئۆتومبێل له ڕۆژهه‌ڵاتی‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاقه‌وه‌ دووره‌. كامپه‌سه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها دامه‌زراوه‌‌ كه‌ سروشتی جوانی شاخه‌ به‌رزه‌كانی له‌باوه‌ش گرتووه‌.

About webometrics.info

The "Webometrics Ranking of World Universities" is an initiative of the Cybermetrics Lab, a research group belonging to the Consejo Superior de Investigaciones Científicas (CSIC), the largest public research body in Spain.

CSIC is among the first basic research organizations in Europe. The CSIC consisted in 2006 of 126 centers and institutes distributed throughout Spain. CSIC is attached to the Ministry of Education and its main objective is to promote scientific research as to improve the progress of the scientific and technological level of the country which will contribute to increase the welfare of the citizens.

CSIC also plays an important role in the formation of new researchers and technicians in the different aspects of the science and the technology, and credit the value of the adamic presence to the universities in a transparent impartial regional and global ranking system.

Objective of webometrics.info

The original aim of the Ranking was to promote Web publication. Supporting Open Access initiatives, electronic access to scientific publications and to other academic material are our primary targets. However web indicators are very useful for ranking purposes too as they are not based on number of visits or page design but on the global performance and visibility of the universities.

As other rankings focused only on a few relevant aspects, specially research results, web indicators based ranking reflects better the whole picture, as many other activities of professors and researchers are showed by their web presence.

The Web covers not only only formal (e-journals, repositories) but also informal scholarly communication. Web publication is cheaper, maintaining the high standards of quality of peer review processes. It could also reach much larger potential audiences, offering access to scientific knowledge to researchers and institutions located in developing countries and also to third parties (economic, industrial, political or cultural stakeholders) in their own community.

The Webometrics ranking has a larger coverage than other similar rankings (see table below). The ranking is not only focused on research results but also in other indicators which may reflect better the global quality of the scholar and research institutions worldwide.

The Webometrics intends to motivate both institutions and scholars to have a web presence that reflect accurately their activities. If the web performance of an institution is below the expected position according to their academic excellence, university authorities should reconsider their web policy, promoting substantial increases of the volume and quality of their electronic publications.

وێبۆمه‌تریكس هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ دامه‌زراوه‌كان و كه‌سانی پسپۆڕ هان بدات بۆ ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر وێبگه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش چالاكییه‌كانیان به‌ وردی نیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامدانی (ئه‌دای) وێبگه‌یی دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌ خوار پله‌ی چاوه‌ڕوانكراوه‌وه‌ بێت به‌پێی نایابی ئه‌كادیمی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌رپرسانی زانكۆ ده‌بێت به‌ سیاسه‌تی وێبگه‌یی خۆیاندا بچنه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو قه‌باره‌ و جۆری بڵاوكراوه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانیان زیاد بكه‌ن.

خشته‌ی ژمار(1) به‌راوردكردنی ڕیزبه‌ندییه ‌سه‌ره‌كییه‌كانی زانكۆكانی جیهان

ئامانجه‌كانی وێبۆمه‌تریكس (Webometrics.info)


ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی بوو له‌سه‌ر وێبگه‌. ئامانجه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان پشتگیری كردنه‌ له‌ پڕۆژه‌ به‌رده‌ستخراوه‌كان، ده‌ست گه‌یشتن به‌ بڵاوكراوه‌ زانستییه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان و بابه‌تی ئه‌كادیمی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، پێوه‌ره‌/نیشانده‌ره‌ وێبگه‌ییه‌كانیش بۆ مه‌به‌ستی ڕیزبه‌ندیكردن زۆر گرنگن چونكه‌ ئه‌مانه‌ پشت نابه‌ستن به‌ ژماره‌ی سه‌ردانیكردنه‌كان بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌ك یان دیزاینی لاپه‌ڕه‌كه‌ به‌ڵكو گرنگی ده‌ده‌ن به‌ چۆنیه‌تی كارئه‌نجامدان و خۆده‌رخستنی ئه‌كادیمی زانكۆكان لەسەر ئاستى جيهاندا.


له‌ كاتێكدا كه‌ ڕیزبه‌ندییه‌كانی تر ته‌نها گرنگی به‌ چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ نیشانده‌ره‌ وێبگه‌ییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر هه‌موو وێنه‌كه‌ ده‌خاته‌ ڕوو چونكه‌ زۆر له‌ چالاكییه‌كانی پڕۆفیسۆر و توێژه‌ره‌كان له‌ ڕێگای خۆده‌رخستنی وێبگه‌ییه‌وه‌ نیشان ده‌درێت.


وێبگه‌ به‌ته‌نها گۆڤار و په‌ڕتووكه‌ ئه‌لكترۆنییه‌ فه‌رمییه‌كان ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌ نافه‌رمییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌. بلاوكردنه‌وه‌ی وێبگه‌یی هه‌رزانتر ده‌وه‌ستێ و له‌هه‌مان كاتیشدا‌ ئاستی به‌رزی پێوه‌ره‌كانی پڕۆسه‌ جۆرییه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی هاوبوار ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ خوێنه‌ران ده‌ستیان پێی ده‌گات و سوودی لێ ده‌بینن و زانیاری زانستییانه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست توێژه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌ تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان و لایه‌نی سێیه‌م (واتا لایه‌نه‌ ئابووری و پیشه‌سازی و ڕامیاری و كلتورییه‌ هاوبه‌شه‌كان) له‌ كۆمه‌ڵگاكانی خۆیاندا.


ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكس بابه‌تی زیاتر له‌خۆده‌گرێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندییه‌كانی تر (سه‌یری ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌). ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ ته‌نها تیشكۆ ناخاته‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌، به‌ڵكو گرنگی ده‌دات به‌ نیشانده‌ری تریش كه‌ باشتر جۆری دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه‌ییه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهاندا دیارده‌خات.


Table 1: Comparison of the main World Universities' Rankings

شێوازی ئه‌نجامدانی ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكس


وێبگه‌ی ڕیزبه‌ندی یاخود (وێبۆمه‌تریكس) گه‌وره‌ترین ویبگه‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌كادیمی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵایه‌. له‌ ساڵی 2004 ه‌وه‌ ، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ڕاهێنانێكی زانستییانه‌ی ئاشكرای ئازادی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن گروپی توێژینه‌وه‌ی سایبه‌رمه‌تریكسی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئیسپانی بۆ توێژینه‌وه‌ (CSIC) وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی زانیاری به‌سوود و تازه‌كراوه‌ و فره‌ڕه‌هه‌ند و باوه‌ڕپێكراو ده‌رباره‌ی ئه‌دای زانكۆكان له‌ سه‌رتاپای جیهاندا به‌ پێی ئاستی ده‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر وێبگه‌ و كاریگه‌رییان.


وێبۆمه‌تریكس له‌ هه‌ر ژماره‌یه‌كی بڵاوكراوه‌كانیدا ڕیزبه‌ندییه‌كی بێ هاوتا/ تایبه‌ت بۆ زانكۆكانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌. پێكهاته‌ی نیشانده‌ره‌كانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده‌ و كه‌سانی نه‌شاره‌زا له‌م بواره‌ بۆیان نییه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تیادا بكه‌ن.هه‌ندێ بڵاوكاری تر زنجیره‌یه‌كی تر له‌ ڕیزبه‌ندی ده‌خه‌نه‌ ڕوو به‌ به‌كارهێنانی هه‌مان زانیاری به‌ڵام به‌ شێوازی جیاوازی وه‌ها كه ته‌واو‌ بێ سوود و سه‌رلێ شێوێنه‌ره‌.


وێبۆمه‌تریكس ڕیزبه‌ندی بۆ هه‌موو زانكۆكانی جیهان ئه‌نجام ده‌دات نه‌ك ته‌نها بۆ چه‌ند سه‌د زانكۆیه‌كی سه‌ر به‌ جیهانی پێشكه‌وتوو. به‌ دڵنییاییه‌وه‌ زانكۆ باشه‌كانی جیهان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی بچوك نین و دامه‌زراوه‌ی یه‌كجار تایبه‌تمه‌ندیش نین.


وێبۆمه‌تریكس هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ و گۆڕین و په‌ره‌پێدانی نیشانده‌ره‌كان و شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ دایه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پۆلینكردنێكی باشتر.شتێكی نه‌نگه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ نه‌گۆڕی ده‌مێننه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان ڕاست بكه‌نه‌وه‌ یاخود به‌ نیشانده‌ره‌كانیاندا بچنه‌وه‌ و بیانكه‌ن به‌ نیشانده‌ری گونجاو.

وێبۆمه‌تریكس ئمپاكت فاكته‌ری وێبگه‌ (WIF) به‌كار ناهێنێ كه‌ ڕێژه‌ی لینك لە سەر لاپه‌ڕه‌ی وێبگه‌ به‌كارده‌هێنێ، کە خۆی بۆ خۆی هەر لە ڕێگای شێوە بیرکاریەکە کە بەرهەمی دێنت بێ بنما دەبێت.

وێبۆمه‌تریكس شێوازێكی زانستییانه‌ی دامه‌زراو له‌سه‌ر ڕاستییه‌كان به‌كارده‌هێنی بۆ داڕشتنی نیشانده‌ره‌ فره‌ پێكهاته‌كانی، له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ندێ له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كانی تر سه‌نگێكی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ها گۆڕاوه‌ ناسه‌ربه‌خۆكان، وه‌ به‌ها جێگیره‌كان له‌گه‌ڵ ڕێژه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستن. هیچ له‌م ڕیزبه‌ندییانه‌ ڕێژه‌یه‌كی ماقوڵ له‌ نێوان گۆڕاوه‌كانی تایبه‌ت به‌ چالاكی و گۆڕاوه‌كانی تایبه‌ت به‌ كاریگه‌ری په‌یڕه‌و ناكه‌ن. واتا هه‌ گروپێك له‌مانه‌ %50 ی سه‌نگیان پێبدرێت. سه‌باره‌ت به گۆڕاوه‌كان به‌شێوه‌ی تاك تاك، هه‌ندێكیان‌ به‌های گه‌وره‌تر له‌ سفر ده‌ده‌ن ته‌نها‌ به‌ هه‌ندێك له‌ زانكۆكان، هه‌ندێكی تریان زانكۆكان لێك جیاده‌كه‌نه‌وه‌ به‌پێی جیاوازی ئه‌وه‌نده‌ بچوك كه ‌ له‌ ڕێژه‌ی هه‌ڵه‌كانیان نزمتره‌.

هه‌ندێ له‌ شێوازی ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكس بۆ زانكۆكان به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتوونه‌. هه‌ندێك پرسیان هەیە لە سەر شێوازێكی ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكسەوه‌. هه‌رچه‌نده‌ ڕیزبه‌ندی باشترین 2000 زانكۆی به‌شێوه‌یه‌كی ڕیك وپێك خراوه‌ته‌ ڕوو و لەگەڵ بنکەکانی ڕزبەندی جیهانی تر رێک دەکەوت، بۆ نمونە.

هه‌ندێك له‌و پرسیارانه‌ی كه‌ زۆرجار دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕیزبه‌ندی ویبۆمه‌تریكس ئه‌مانه‌ن:

The Methodology of webometrics.info

The Ranking Web or Webometrics is the largest academic ranking of Higher Education Institutions. Since 2004 and every six months an independent, objective, free, open scientific exercise is performed by the Cybermetrics Lab (Spanish National Research Council, CSIC) for the providing reliable, multidimensional, updated and useful information about the performance of universities from all over the world based on their web presence and impact.

Webometrics only publish a unique Ranking of Universities in every edition. The combination of indicators is the result of a careful investigation and it is not open to individual choosing by users without enough knowledge or expertise in this field. Other publishers provide series of very different rankings using exactly the same data in different fashions that is completely useless and very confusing.

Webometrics is a ranking of all the universities of the world, not only a few hundred institutions from the developed world. Of course, “World-class” universities usually are not small or very specialized institutions.

Webometrics is continuously researching for improving the ranking, changing or evolving the indicators and the weighting model to provide a better classification. It is a shame that a few rankings maintain stability between editions without correcting errors o tuning up indicators.

Webometrics does not use Web Impact Factor (WIF) that uses a links/webpages (L/W) ratio which is equally doomed by the mathematical artifacts that generates.

Webometrics uses an “a-priori” scientific model for building the composite indicator. Other rankings choose arbitrary weights for strongly dependent variables and even combine raw values with ratios. None of them follow a logical ratio between activity related and impact related variables, i.e. each group representing 50% of the total weighting. Referring to the individual variables, some of them have values larger than zero for only a few universities and others segregate universities according to differences so small that they are even lower than their error rates.

There are some misunderstanding about the methodology of ranking of the universities by Webometrics. Some circulate around the credibility of the ranking method. Although the top 2000 ranking of the world universities by Webometrics is coherent by listed ranking by other institute around world such as;

Let bring some of the FQA around the Ranking Web by Webometrics.

Is Webometrics a Ranking of university websites?

NO!. Web presence and visibility are used as indicators of global performance of a university. These indicators take into account the teaching commitment, the research results, the perceived international prestige, the links with the community, including industrial and economic sectors, of the university.

Web design is totally irrelevant as all the measurements are related to the contents published (quantity and quality), especially those open access documents of academic interest or relevance.

Usage statistics related to number of visits and visitors are weak indicators. The motivation and meaning of a visit is not correlated with the quality or usefulness of the contents. Most of the cases the visitors are local, usually the own students of the university, as can be shown in the sudden drops in the temporal distribution of visits during academic vacations. Clearly this indicator is strongly linked to the size of the institution (number of students).

The Methodology of Webometrics is based on the criteria that built as follows;

ACTIVITY (50%)

    • PRESENCE (1/3) [16.7%]. The global volume of contents published on the university web-domains as indexed by the largest commercial search engine (Google). It counts every web-page, including all the formats recognised individually by Google, both static and dynamic pages. For the purposes of the Ranking the web presence is a good proxy of the activities performed by the Universities in the 21st century. In case of Koya University, this is where the main website, faculty websites, departmental pages, Course Module Web Pages, TAPs, Portfolio, CADs and etc plays vital role.

    • OPENNESS (1/3) [16.7%]. The global effort to set up institutional research repositories is explicitly recognized in this indicator that takes into account the number of rich files (pdf, doc, docx, ppt) published in dedicated websites according to the academic search engine Google Scholar. Both the total files and the ones with correctly formed file names are considered. In this category Koya University has facilitated its community to provide their research work in their TAPs, Open source peer-reviewed publications via Aro the scientific Journal of the University as well as a repository for all university publication.

    • EXCELLENCE (1/3) [16.7%]. The academic papers published in high impact international journals are playing a very important role in the ranking of Universities. Deepening the commitment to this measurement started in previous edition we are introducing the Excellence indicator, the university scientific output being part of the 10% of the most cited papers in their respective scientific fields. Although this is a measure of high quality output of research institutions, the data provider Scimago group supplied non-zero values for more than 5200 universities (period 2003-2010).

VISIBILITY (50%)

    • IMPACT. The quality of the contents is evaluated through a "virtual referendum", counting all the external links that the University webdomain receives from third parties. Those links are recognizing the institutional prestige, the academic performance, the value of the information, and the usefulness of the services as introduced in the webpages according to the criteria of millions of web editors from all over the world. The link visibility data is collected from the two most important providers of this information: Majestic SEO and ahrefs, that provides an overlapping scenario very close to a true global coverage

Koya University ranking in the webometrics.info

ئایا وێبۆمه‌تریكس ڕیزبه‌ندی بۆ وێبگه‌ی زانكۆكان ده‌كات؟


نه‌خێر! به‌ڵكو ئاستی ده‌ركه‌وتن و ئاماده‌بوونی زانكۆكان له‌ سه‌ر وێبگه وه‌ك‌ نیشانده‌رێك/ پێوه‌رێك به‌كارده‌هێنێ بۆ ئه‌دای زانكۆكان. ئه‌م نیشانده‌رانه‌ به‌رپرسیاریه‌تی فێركردن و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ و پایه‌ و ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تی تێبینی كراوی زانكۆ و په‌یوه‌ندی زانكۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌رتی پیشه‌سازی و ئابوری ده‌گرێته‌ خۆ.

The Webometrics ranks about (24000) worldwide universities.

In January 2016, Koya University rank is (11861) which is the 14th university in Iraq and 4th university in Kurdistan Region.

    • The following Table shows the Koya University Rank in KRG, Iraq and the world with respect to all Universities in KRG and Iraq; (https://goo.gl/StM22E)

    • The following table shows the Koya University Presence Rank (Criterion #1) in KRG, Iraq and the world with respect to all Universities in KRG and Iraq; (https://goo.gl/cm6FrD)

    • The following table shows the Koya University Impact Rank (Criterion #2) in KRG, Iraq and the world with respect to all Universities in KRG and Iraq; (https://goo.gl/wVHmEM)

    • The following table shows the Koya University Openness Rank (Criterion #3) in KRG, Iraq and the world with respect to all Universities in KRG and Iraq; (https://goo.gl/gttyU1)

    • The following table shows the Koya University Excellence Rank (Criterion #4) in KRG, Iraq and the world with respect to all Universities in KRG and Iraq; (https://goo.gl/5exhJa)

The table presented in the following links summarise Koya University achievement in a total and individual overview of webometrics.info criteria with respect to Kurdistan region Universities; https://goo.gl/WIcxX5

Concerning the first criterion of the Webometrics “Presence rank”;

    1. Koya Presence rank is (797)

    2. Koya Presence rank with respect to (290) British Universities, is (42)

    3. Koya Presence rank with respect to (3167) American Universities, is (141)

    4. Koya Presence rank with respect to (8992) Asian Universities, is (218)

The Following Figure shows the the Presence Rank of Koya Universities with respect to all Iraqi Universities: (https://goo.gl/zvjKvq)

Webometrics can be a good and reliable source for all universities in Kurdistan Region to measure their global impact and scientific presence. Nevertheless, academic will be able to promote their universities with measurable self-promotion of academic achievements and activities posted to their Teacher Academic Portfolio (TAP) which is accessible to global audience.

The MInistry of Higher Education (MHE) of KRG advised to use the Webometrics ranking to create a healthy academic competition. The academic footprint of individual academics can be used to real value of academic viability with scientific impact. The active TAP can provide immense value for visible academic promotion process at the regional universities. Nevertheless, the MHE uses the "Presence Rank" of the Webometrics for the National University Ranking in Kurdistan Region (NUR) as its criteria to rank the Kurdistan Universities.

Reference:

ئاماره‌كانی به‌كارهێنان واتا ژماره‌ی سه‌ردان و سه‌ردانكه‌رانی وێبگه‌ پێوه‌ری به‌هێزنین چونكه‌ سه‌ردانه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ جۆر و به‌سوودی ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌كانه‌وه‌ نیه‌. زۆربه‌ی جاران سه‌ردانكه‌رانی وێبگه‌كه‌ خۆجێین، بۆ نموونه‌ خوێندكارانی زانكۆكه‌ن، بۆیه‌ ده‌بینین نزمبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران له‌ كاتی پشووه‌كاندا ڕووده‌دات. ئه‌م پێوه‌ره‌ زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ قه‌باره‌ی زانكۆوه‌ هه‌یه‌ ( واتا ژماره‌ی خوێندكاران).

شێوازی ئه‌نجامدانی ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكس پشت به‌ چه‌ند پێوه‌رێك ده‌به‌ستێت وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ نیشاندراون‌:


چالاكی %50


    • ئاماده‌بوون له‌سه‌ر وێبگه (3/1) [16.7%]. واتا قه‌باره‌ی گشتی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر دۆمه‌ینه‌كانی وێبگه‌ی زانكۆ‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین وێبگه‌ڕی بازرگانییه‌وه‌ (گوگل)‌ ئیندێكس ده‌كرێت. ئه‌مه‌ هه‌ر لاپه‌‌ڕه‌یه‌كی وێبگه‌ هه‌‌ژمار ده‌كات به‌ هه‌موو فۆرماته‌كانی كه‌ گوگل تاك تاك ده‌یانناسێته‌وه‌ به‌هه‌ردوو شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌ی نه‌گۆڕ و بگۆڕ. بۆ مه‌به‌ستی ڕیزبه‌ندی، ئاماده‌بوون له‌سه‌ر وێبگه‌ نیشانده‌رێكی باشه‌ بۆچالاكییه‌كانی كه‌ زانكۆ ئه‌نجامیان ده‌دات، له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا. سه‌باره‌ت به‌ زانكۆی كۆیه‌، وێبگه‌ی سه‌ره‌كی و وێبگه‌ی فاكه‌لتی و وێبگه‌ی به‌شه‌كان و لاپه‌ڕه‌كانی كۆرس مۆدیول و پرۆفایلی ئه‌كادیمی مامۆستاو هه‌گبه‌ی مامۆستا و زانستخوازی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام، هتد. ڕۆڵیكی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌م ڕوه‌وه‌‌.


    • كراوه‌یی (1/3) [16.7%] . هه‌وڵه‌ گشتییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی زانیاری دامه‌زراوه‌یی كراوه‌ی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ (واتا بنكه‌یه‌كی زانیاری بۆ توێژینه‌وه‌كان‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ران ئه‌كسێسیان بۆی هه‌بێت‌) له‌م پێوه‌ره‌دا به‌ ئاشكراهه‌ژماری بۆ ده‌كرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش فایله‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك (pdf, doc,docx, ppt) كه‌ له‌ وێبگه‌ی تایبه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌ پێی وێبگه‌ڕی ئه‌كادیمی گوگل سكۆله‌ر ڕه‌چاوده‌كات. سه‌رجه‌م فایله‌كان و ئه‌وفایلانه‌ش كه‌ به‌شیوه‌یه‌كی دروست ناویان بۆ دانراوه‌ ڕه‌چاو ده‌كرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زانكۆی كۆیه‌ كارئاسانی بۆ كۆمه‌ڵگای ئه‌كادیمی خۆی كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌توانن توێژینه‌وه‌كانیان‌ له‌ سه‌ر پڕۆفایلی ئه‌كادیمی خۆیاندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و بڵاوكراوانه‌ش كه‌ پێداچوونه‌وه‌ی هاوبواریان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی كراوه‌ له‌ گۆڤاری ARO دا كه‌ گۆڤاری زانستی زانكۆیه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی زانیاری بۆ هه‌موو بڵاوكراوه‌كانی زانكۆ دروستكردووه‌.


    • نایابی (1/3) [16.7%]. ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌ گۆڤاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ زۆر کاریگه‌ره‌کاندا(واتا ئه‌وگۆڤارانه‌ی ئیمپاكت فاكته‌ریان به‌رزه‌) بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ ڕۆڵێکی زۆر گرنگ ده‌بینن له‌ ڕیزبه‌ندی زانکۆکاندا. جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ره‌‌ له‌ ڕیزبه‌ندی پێشوتردا ده‌ستی پێکردوه‌. ئێمه‌ پێوه‌ری/ نیشانده‌ری نایابی به‌كارده‌هێنین كه به‌ پێی ئه‌مه‌‌ ده‌ره‌نجامه‌ زانستییه‌كانی زانكۆ به‌شێك ده‌بێت له‌ %10 ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه زۆرترین ئاماژه‌یان پێده‌درێت‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ له‌ بواره‌ زانستییه‌كانی خۆیاند.ا هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ پێوانه‌ی ده‌ره‌نجامه‌ کوالێتی‌ به‌رزه‌کانی دامه‌زراوه‌كانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌‌، گروپی ده‌سته‌به‌رکاری زانیاریه‌کان scimago group به‌های نایه‌كسان به‌ سفر یان بۆ زیاتر له‌ 2500 زانکۆ له‌ ماوه‌ی نێوان (2003 بۆ 2010) داناوه‌.


ده‌رکه‌وتن %50

كاریگه‌ری جۆری ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌كان به‌شێوه‌ی ریفراندۆمێكی ئه‌لكترۆنی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و ‌‌هه‌موو ئه‌و لینکه‌ ده‌ره‌کیانه‌ی كه‌ بۆ دۆمه‌ینی وێبگه‌ی زانكۆ كراوه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نی سێیه‌مه‌وه‌‌ هه‌ژمارده‌كرێن. ئه‌م لینکانه پایه‌ و ناوبانگی دامه‌زراوه‌یی و ئه‌دای ئه‌كادیمی و به‌های زانیاری و سوودی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ک له‌ لاپه‌ڕه‌كانی وێپگه‌دا خراونه‌ته‌ ڕوو به‌ پێی پێوه‌ری ملیۆنه‌ها ئێدیته‌ری وێبگه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌گرنه‌خۆ. زانیاری تایبه‌ت به‌ ده‌رکه‌وتنی لینک له‌ دوو هه‌ره‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی زانیاری ‌‌Majestic SEO و ahrefs كۆده‌كرێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌کی تێکهه‌ڵکێش ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ که‌ زۆر نزیکه‌ له‌ ڕوکارێکی ڕاسته‌قینه‌ی جیهانی‌.


ڕیزبه‌ندی زانکۆی کۆیه‌ له‌ webometrics.info

وێبۆمێتریکس ڕیزبه‌ندی بۆ 24000 زانکۆ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌کات.

له مانگی‌ کانونی دوه‌ه‌می 2016دا، زانکۆی کۆیه‌ ڕیزبه‌ندی (11816)ی به‌ده‌ست هێنا که‌ ده‌کاته‌ (14)مین زانکۆ له‌ عێراقدا وه‌ (4)ه‌م زانکۆ له‌ کوردستاندا.

    • ئه‌م خشته‌یه‌‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی زانکۆی کۆیه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و جیهان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو زانکۆکانی کوردستان و عێراقدا ده‌رده‌خات. (https://goo.gl/StM22E)

    • ئه‌م خشته‌یه‌‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی ئاماده‌بوونی زانکۆی کۆیه‌ له‌سه‌ر وێبگه‌دا (پێوه‌ری ژماره‌ 1) له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و جیهان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو زانکۆکانی کوردستان و عێراقدا نیشان ده‌دات. (https://goo.gl/cm6FrD)

    • ئه‌م خشته‌یه‌‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی کاریگه‌ری زانکۆی کۆیه‌ (پێوه‌ری ژماره‌ 1) له‌ کوردستان و عێراق و جیهان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو زانکۆکانی کوردستان و عێراقدا نیشانده‌دات. (https://goo.gl/wVHmEM)

    • ئه‌م خشته‌یه‌‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی کراوه‌یی زانکۆی کۆیه‌ (پێوه‌ری ژماره‌ 1) له‌ کوردستان و عێراق و جیهان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو زانکۆکانی کوردستان و عێراقدا نیشان ده‌دات. (https://goo.gl/gttyU1)

    • ئه‌م خشته‌یه‌‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی نایابی زانکۆی کۆیه‌ (پێوه‌ری ژماره‌ 1) له‌ کوردستان و عێراق و جیهان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو زانکۆکانی کوردستان و عێراقدا نیشان ده‌دات. (https://goo.gl/5exhJa)

سه‌به‌ره‌ت به‌ پێوانه‌ی یه‌که‌می وێبۆمێتریکس " ڕیزبه‌ندی ئاماده‌بوون":

  1. ڕیزبه‌ندی ئاماده‌بوونی زانکۆی کۆیه‌ (797).

  2. ڕیزبه‌دنی زانکۆی کۆیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ (290) زانکۆی بریتانی ده‌کاته‌ (42) ه‌مین.

  3. ڕیزبه‌ندی زانکۆی کۆیه‌ به‌رامبه‌ر ( 3167) زانکۆی ئه‌مریکی ده‌کاته‌ (141) ه‌مین.

  4. ڕیزبه‌ندی زانکۆی کۆیه‌ به‌رامبه‌ر ( 8992) زانکۆی وڵاته‌ ئاسیاییه‌كان ده‌کاته‌ (218) هه‌‌م.

ئه‌م وێنه‌یه‌‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی ئاماده‌یی زانکۆی کۆیه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو زانکۆکانی عێراق نیشان ده‌دات. (https://goo.gl/zvjKvq)

وێبۆمێتریکس ده‌کرێت به‌ باشترین و گونجاوترین سه‌رچاوه دابنرێت بۆ گشت زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێوانه‌کردنی کاریگه‌ری‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌كادیمی خۆیان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ستافه‌ ئه‌کادیمیه‌کان ده‌توانن ئاستی زانکۆکانیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی تاکه‌ که‌سی خۆیان له‌ ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وت و چالاكی ئه‌کادیمی پێوراو و دانانیان‌ له‌سه‌ر هه‌گبه‌ی مامۆستای تایبه‌ت به‌خۆیان كه‌ له‌وێوه‌ خوێنه‌رانی جیهان ده‌توانن ده‌ستیان پێبگات.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستان ڕێنمایی ده‌کات به‌ به‌کارهێنانی ڕیزبه‌ندی وێبۆمێتریکس بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پێشبڕکێیه‌کی ئه‌کادیمی ته‌ندروست. شوێن پێی ئه‌کادیمی هه‌ر تاکێکی ئه‌کادیمی ده‌کرێت وه‌ک به‌هایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ بۆ به‌رده‌وامی ئه‌کادیمی و کاریگه‌ری زانستی به‌کار بهێنرێت. TAP ی چالاک به‌هایه‌کی گه‌وره‌ بۆ پرۆسه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌کادیمی بینراو له‌ زانکۆکانی هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا "ڕیزبه‌ندی ئه‌ماده‌بوون" ی وێبۆمێتریکس به‌کار ده‌هێنێت بۆ ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانکۆکان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا وه‌ک بنچینه‌یه‌ک بۆ ڕیزبه‌ندی زانکۆکانی کوردستان.

سه‌رچاوه‌کان

1. وێبگه‌ی ڕیزبه‌ندی زانکۆکان http://www.webometrics.info/en

2. ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانکۆکان- هه‌رێمی کوردستانی عێراق http://www.nur-krg.net

3. زانکۆی کۆیه‌http://www.koyauniversity.org

دیزاینی وێبگه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزبه‌ندییه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو پێوه‌ره‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ جۆر و هه‌ندێ ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌و دۆكیومه‌نته‌ ئه‌كادیمیانه‌ی كه‌ خراونه‌ته‌ به‌رده‌ست خوێنه‌ران واتا خوێنه‌ران ئه‌كسێسیان بۆیان هه‌یه‌.