(1) كۆبوونەوەى تايبەت بە نەخۆشى ڤايرۆسى كۆڕۆنا

ئەمڕۆ، ١/ ٣/ ٢٠٢٠ لێژنەی تایبەت بە نەخۆشى ڤايرۆسى كۆڕۆنا کۆبۆوە و لە سەرەتادا پ.د. وەلی مەحمود حەمەد (سەرۆكى زانكۆ) بەخێرهاتنى ئەندامانى لێژنەكەی كرد، باسی لەوە كرد كە ڕۆژى شەممە ٢٩/ ٢/ ٢٠٢٠ كۆبوونەوەى لەگەل قائيمقاميەت و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتى كۆيە كردوە، دواتر باسى لە جۆرى نەخۆشيەكە كرد كە قسەى لێکراو لەگەڵ بەڕێوەبەرى پۆليس بۆ زيادكردنى بازگە لە سنوورى قەزاى كۆيە و دەبێت خەڵك هۆشيار بكرێتەوە بە تايبەتى لە شوێنە گشتيەكان. هەروەها زانكۆى كۆيە هەماهەنگ و هاوكار دەبێت، بۆیە بڕیار درا بە:

١- ئەمڕۆ (70) ليتر سابونى شل دابەشبکرێت كە بڕى (35) ليتر دراوە بە نەخۆشخانەى كۆيە و (35) ليترى تريش دراوە بە قائيمقاميەتى قەزاى كۆيە.

٢- ئەگەر هاتوو نەخۆشخانە پێويستى بە هۆڵ و سكوڵى زانكۆ هەبوو ئەوا زانكۆ بۆى دابين دەكات.

٣- زانكۆ هەڵسا بە لابردنى پەنجەمۆرى فەرمانبەران و داخستنى هۆڵى گشتى ومەلەوانگە، هەروەها باس لەوە كرا كە زانكۆ دەتوانێت هاوكار بێت بۆ لێژنەکانی شار.

٤- زانكۆ وەستاى ئاو و كارەباى ناردووە بۆ چاککردنی ئاو کاروباری کەرەنتین، زانكۆ لە هەڵمەتى پاراستن هەڵدەستێ بە نەهێشتنى ترس و دڵەڕاوكێ و خەلك بوێر دەكات لە ئاگادار كردنەوە، زانكۆ ناوى ئەو خوێندكارانەى داوە بە قائيمقاميەت كە لە دەرەوەى كوردستان دەخوێنن بە تايبەت وڵاتى ئێران، زانكۆ دەيەوێت هاوكارى خەلك بكات پێش تووشبوون و پاش تووشبوون كە جێى پەنجەى ديار بێت لە پاراستنى و هاوكارييەكانى شارى كۆيە و دەوروبەرى، بەڕێز د.دەوەن ووتى: گرنگترين شت خۆپاراستن بێت، ئەگەر تووشى بوين بە كەمترين شێوە دەرچين لە نەخۆشيەكە،هەروەها بەكارهێنانى ئامێرەكە بۆ ئەو كەسانەيە كە ناتوانن هەناسە بدەن.

٥- هەوڵدەدەین وەكو زانكۆ بتوانين هاوكارى خەڵك بين بە ئاگادار و پەيجەكان لە سايتى زانكۆ ئەوانەى ڕێكخراوى (WHO) و (CDC) بكرێنەوە كوردى كە لەلايەن بەڕێزان (د.دەوەن و د.هێمن و م. ڕێبوار و م. هێرش ).

٦- زانكۆ هەڵدەستێت بە كڕينى ئەم ئامێرانە :

أ‌- ئامێرى هەناسەدان كە توشبوانی نەخۆشیەکە بەکاریدەهێنن.

ب‌- ئامێرى سيپاپ

٧- بەڕێز د.صافيە صابر و م. هيوا عبدالرحمن داندران بۆ ئەوەى بە پەلە و خێرايى كە كار لەسەر ئامێرى سەنتەرى زانكۆمان بكەن (RCP - RT) كە چۆن ئامادە بكرێت تاوەکو بەكاربهێندرێت بۆ (فحص)ی ڤایرۆسەکە.

٨- بەڕێز د. ڕۆستەم بە هەماهەنگى ڕاسپێردراو بۆ كڕينى دەست كێش و ماسك، هەروەها چاودێرى كردنى هوڵ و شوێنە تايبەتييەكان بۆ پاكژ ڕاگرتن و ئاگاداربوونى بارى تەندروستى.

٩- هەروەها لێژنەكە هەماهەنگى دەكەن لەگەڵ ڕاديۆى ديموكراسى بۆ پێشكەش كردنى بەرنامەيەك سەبارەت بەم نەخۆشيە، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی (MHE) و وەزارەتی تەندروستی.

١٠- ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى كە لەسەر ميلاكى زانكۆن و نيشتەجێى دەرەوەى شارى كۆيەن ئەوا زانكۆ بڕيارى داوە بگەڕێنەوە بۆ شارى خۆيان.

لێژنەى تايبەتى نەخۆشى ڤايرۆسى كۆڕۆنا لە زانكۆی کۆیە:

پ.د. ولى محمود حمد سەرۆكى لێژنە

پ.ى.د. ڕۆستەم سلام عزيز ئەندام

م.ى. دەوەن جەمال حەوێزى ئەندام

م.د. هێمن رسول صالح ئەندام

د. صافيە صابر ابراهيم ئەندام

م. هيوا عبدالرحمن ئەندام

م. ڕێبوار طاهر عزيز ئەندام

هێرش نافع بهاءالدين ئەندام

هێمن مولود قادر ئەندام