(15) بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە دوو سیمیناری بەڕێوە برد
Public Relations Directorate held two seminars
Public Relations Directorate of Koya University invited “Prof.Dr Sayd Ahmad Parsa” and “Dr. Nimatollah Azizi” for the purpose of holding two seminars, in 27-28/1/2020; moreover, the two invited guests visited President’s Office and they were received and welcomed by Prof.Dr. Wali Mahmood (Koya University President) then held a meeting with them.
On Monday, in 27/1/2020, they presented a seminar to the audience entitled ((counseling cases in Iran: Improvements, advices, and barriers)) on the level of faculty of science and health.
Later in the next day, which is 28-1-2020 they held another seminar in the main hall of the presidency and it was on the presidency’s level and entitled ((how to write scientific researches and writing higher education proposals))
In conclusion, both of the presenters were granted a certificate, then Asst. Prof. Dr. Darya Hawezy (Media Directorate of Koya University) gifted them ((books, his Published works and published works of the University)).
بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە بانگهێشتی هەر یەک لە بەڕێزان "پ.د. سەید ئەحمەد پارسا" و "د. نیعمەتوڵڵا عەزیزی" کرد بە مەبەستی پێشکەشکردنی دوو سیمینار، لە ڕۆژەکانی ٢٧- ٢٨/ ١/ ٢٠٢٠؛ شایەنی باسە سەرەتا بانگهێشتکراوەکان سەردانی نوسینگەی سەرۆکی زانکۆیان کرد و لەلایەن بەڕێز پ.د. وەلی مەحمود (سەرۆکی زانکۆی کۆیە) پێشوازییان لێ کرا و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٧/ ١/ ٢٠٢٠ سیمینارێکیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد بە ناونیشانی «کەیسە ڕاوێژکارییەکان لە ئێران: بەرەوپێشبردن، ڕێنمایییەکان و بەربەستەکان»، کە لەسەر ئاستی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بوو.
هەروەها لە ڕۆژی دواتردا، کە دەکاتە ٢٨/ ١/ ٢٠٢٠ سیمینارێکی تریان لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆ و لەسەر ئاستی زانکۆی کۆیە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد بە ناونیشانی «چۆنیەتیی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و نووسینی پڕۆپۆزەڵی خوێندنی باڵا».
لە کۆتاییشدا هەر دوو پێشکەشکاری سیمینارەکان بڕوانامەیان پێ بەخشرا، هەروەها پ.ی.د. دەریا حەوێزی (بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆ) بە دیاری «چەند کتێب و بڵاوکراوەیەکی خۆی و زانکۆ»ی پێشکەش کردن.
Prepared by: Abdulla Abdal
Photo By: Dlshad Kakarash
ئا: عەبدوڵڵا عەبدال
وێنە: دڵشاد کاکەڕەش