تاقيگەيەكى تايبەت بە دەنگ كرايەوە
News #02, Issue 24, Dec 2016 | Núcey #02, Jhimarey 24, Mangí 12 Sallí 2016 | نوچەی 2، ژمارەى 24 مانگی 12 ساڵی 2016
بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە تاقيگەيەكى دەنگى لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان كردەوە كە تايبەتە بە بەشەكانى زمانى ئينگليزى و زمانى كوردى، بە مەبەستى ڕاهێنانى خوێندكار لە وانە پێويستەكان.
ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٦/١٢/٢٠ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەرێزان جێگرانى سەرۆكى زانكۆ، سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى و بەڕێوەبەرى ڕاگەياندن ، تاقيگەى دەنگى فەكەڵتى پەروەردەى كردەوە، دواى نۆژەنكردنەوەى .
ئەم تاقيگەيە لە لايەن كارمەندى بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندن بەڕێز سامان فاتيح مەجيدەوە دووبارەى بونياتنراوەتەوە و ئامادەكراوە بۆ بەكارهێنان.
ئامادەكردنى : ژورى هەواڵ
وێنەكان : كاردۆ محەمەد