(23) وۆركشۆپی (سياسەتى پاكتاوكردنى ڕەگەزى كورد لە مێژوودا)

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٦/ ٢/ ٢٠٢٠ بەشى مێژووى فاكەڵتيى پەروەردە وۆركشۆپێكی بە ناونيشانى (سياسەتى پاكتاوكردنى ڕەگەزى كورد لە مێژوودا) لە هۆڵى سەرۆكايەتيى زانكۆ، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. حەیدەر لەشکری (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا)، پ.ی.د. قارەمان نادر (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران)، ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوە چوو.

پانێڵى يەكەم: قۆناغى ناوەڕاست.

بەڕێوەبەری پانێڵ: پ.ى.د. كامران عزيز عبدالله.

توێژەران:

د. مهدى صالح سلێڤانى (دەقى پيرۆز وەك هاندانێك بۆ توندوتيژى).

پ.ى.د. مهدى عثمان هەروتى (كاريگەریى تورك بەسەر گۆڕينى ديمۆگرافيا و سنورى دانيشتوانى كوردستان لە سەدەكانى ناوەڕاست).

م. سعيد مولود نادر (كۆمەڵكوژیى ئێزيدیيەكان لەسەدەكانى ناوەڕاست).

پانێڵى دووەم: قۆناغى نوێ.

بەڕێوەبەری پانێڵ: پ.ى.د. جمال فتح اللە طيب.

توێژەران:

پ.ى.د. هيوا حميد شريف (بيرى ڕەگەزپەرستیى تورك، بنەما و سەرهەڵدانى (بەرەنگاریى دێرسيم وەك نمونە).

م.ى. دارەوان عبدالقادر أحمد (كورد لەبەردەم جينۆسايد و پاكتاوى نەژادى لە ڕۆژاواى كوردستان/ سوريا ( ١٩٢٥-١٩٨٠ لێكۆڵينەوەيەكى بەراوەردكارى).

م.ى. محمد كريم سيدگوڵ (ئاڵنگارييەكانى بەردەم زمانى كوردى لە باكورى كوردستان).

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان

وێنە: حاجی دڵشاد کاکەڕەش