سمينارێك دەربارەى سەنتەرى زمانى ئينگليزى

News #02, Issue 00, Jan 2014 | Núcey #02, Jhimarey 00, Mangí 12 Sallí 2014 | نوچەی 2، ژمارەی 0، مانگی 12 ساڵی 2014

سمينارێك دەربارەى سەنتەرى زمانى ئينگليزى، پڕۆژەى هاوبەشى زانکۆى کۆیە و کەپلان انترناشیونال سکوڵ (Kaplan International school)

ڕۆژى سێشەممە 11/11/2014 کاژێر (12:30) لە هۆڵى LT1001 لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە، سمینارێکى دەربارەى پڕۆژەى هاوبەشى زانکۆى کۆیە و کەپلان انترناشیونال سکوڵ (Kaplan International school) بۆ زمانى ئينگليزى لە لایەن بەڕێز (د. ديلان مجيد رۆستم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى وخوێندنى باڵا ڕێکخرا، لەسەرەتاى سمینارەکەدا جەنابيان شێكردەوە كە کەپلان انترناشیونال سکوڵ (Kaplan International school) یەکێکە لەباشترین سەنتەرەکانى زمان لە جیهاندا کە نووسینگەى لە (40) وڵاتى جیاواز و بە درێژایی 43 ساڵیش ئەزموونيان لە فێرکردنی زمانی ئينگليزى هەیە. لەسەر کارەکانیان، سەر بە ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمەریکایە و خۆیان بە کۆمپانیایێکی ئەمریکی و بریتانی دەزانن، و بۆ ئەم کارنامەیە و ئەزموونە درێژخایانە بوو کە زانکۆى کۆیە ئانجی هێنانەوەیان بۆ کردنەوەى خوولى فێربوونى زمان لە کوردستان کرد. کەپلان چەن دیداریان لە زانکۆی کۆیە کرد و لە کاتى سەردانیاندا زانکۆى کۆیەیان لە رووی ئاست، ئاسوودەیی و جوانی کەمپووس بەلاوە پەسەند بوو. لەماوەى ئامادەکاری و کارکردنیاندا (12) هەواڵ لە (7) ڕۆژنامەى جیهان لەسەر ئەم سەنتەرە و زانکۆى کۆیە بڵاوکراوەتەوە. بە درێژایی کۆرسی یەکەم (3) جار وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ فیدباکى خوێندکاران سەردانى زانکۆى کۆیەیان کرد. وەزارەت فیدباکى خوێندکارانى پێى زۆر باش بوو و هەر بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواى لە زانکۆى سلێمانى کرد هەمان خوول لە زانکۆیان بکەنەوە. شایانی باسە بەر لە تێک چوونی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و شڕی داعش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانی پێشکەش کردنی خۆلی زمانی ئێنگلیزی لە ڕێگای کەپلان انترناشیونال سکوڵ لە هەولێری پیتەخت داڕشتبوو.

د. ديلان هەروەها ئاماژەى بەوە كرد ئەم هەنگاوەى زانکۆى کۆیە دواى ئیمزاکردنى پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان زانکۆی کۆیە و کەپلان بووە. لە خۆلی یەکەمی سنترەکە 36 خوێندکار لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ناوى خۆیان تۆمار کرد. لەم رێژەیە (19) خوێندکار كانديدى بەرنامەى تواناسازى، (١١) خويێندكارى دكتۆرا لە زانكۆى كۆيە بوون. شایانی باسە لەو ژمارەیە (5) خوێندکایانرهەر لە دەستپێکی خولەکە ئامادە نەبوون. د. دیلان شێکرنەوەی لە سەر ئەنجامی کوتاهی خولەکە پێشکەش کرد و ووتی: لە كۆى ئەو (٣١) خويێندكارەى کە بەشدرایەن لە خولەکە کرد 24 خوێندکار کە چوورایان خوێندکاری دوکتورای زنکۆکەمان بوون لە ئەزموونی کوتاهی ئا.یل.تس بەشدارییان کرد و بە سەر کەوتوویی دەرجەی لە سەرەوو 4.5 بەدەست هینایان. بەم واتەیە بجگە لە 7 خوێندکاری دوکتورای زانكۆى كۆيە کە کشانەوەیان لە ئەنجامدانی ئەزموونی کوتاهیان کرد، خۆلەکە سەرکوەتووی ١٠٠٪ تومارکرد، کە ئەمەش دەستکەوتێکی باش بۆ زانکۆی کۆیە بوو.

لە کاتی پێشکەش کردنی سمینارەکە د دیلان بە شێوەی راستەوخۆ وێب سایتی سەرەکەی سنتری زمانی ئێنگلیزی زانکۆ کۆیەی پیشاندا کە زۆربەی زانیاری لە سەر ئەو پرۆژەیە بەخۆی دەگرێت. هەروەها بە سلاید ژمارە و ئاماری کوتاهی پرۆژەکەی خستەروو. دیلان ئاماژەش بەوە کرد هەموو زانیاری لە سەر پرۆژەکە لە بەردەست دایە. شایانی باسە ئەزموونی ئەم پرۆژەیە و چووارچیوەی ڕیکخستنی لە بەردەستی زانکۆکانی دوهۆک، سۆران و سلێمانیش دانراوە.

د دیلان تیشکی خستە سەر گرنگی زمانی ئێنگلیزی لە دەرخسنتی ئاستی توانایی ئاکادمی زانکۆ و ووتی، زۆربەی تویژینەوە بلاوکراوەکانی جیهان بە زمانی ئێنگلیزین و زمانی ئینگلیزی بووە بە ئامری سەرەکی پەیوەندی ئاکادمی، هەروەها ژماری سەرچاوەی سەرەکی بۆ توێژینەوەی ئاکادمی و زانست خوازی بەردەوام کە بە ئاسانی لە بەردەستن بە زمانی ئێنگلیزیە. توانایی زمانی ئێنگلیزی ستەفی ئاکادمی زانکۆی ئێمە کارتی سەرەکی بۆ بەربلاو کردنی زانیاری نوێ لە مامۆستا بۆ خوێندکارانە.

دوابەدواى پێشکەشکردنى سمینارەکە م. قارەمان نادر بەشداربووى خولەکەو خوێندکارى دکتۆرا باسى لە گرنگى ئەو سەنتەرە کردو وتى: بەهۆى ئەوەى دەرچووى بەشى مێژوو بوومە و تەنها (1) ساڵ وانەى ئینگلیزیمان خوێندبوو، بۆیە زمانى ئینگلیزیم زۆر خراپ بوو، بەڵام بەهۆى ئەو سەنتەرەوە ئێستا توانایەکى باشى زمانى ئینگلیزیم هەیە، چونکە ستافى کۆرسەکە هەموویان ئینگلیز بوون و زمانى کوردیان نەدەزانى هەر ئەوەش هۆکار بوو بۆ ئەوەى ڕۆژانە بەبەردەوامى لەگەڵیان بە زمانى ئینگلیزى بدوێین. هەروەها وتى: لەڕووى کۆمەڵایەتیشەوە ستافەکە زۆر تێکەڵاومان دەبوون و زۆر هاوکارمان بوون، هەر بۆیە ئێستاکەش پەیوەندیمان هەیەو بەردەوام بابەتە جیاوازەکان کە سەربە زمانەوە هەبێت هەر بەیەکترییەوە پەیوەندی دەکەین.

دواتریش ئامادەبووان چەندین پرسیاریان ئاراستەى بەڕێز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا کرد، ئەویش وەڵامى پرسیارەکانى دایەوە.

دوابەدواى سمینارەکە بە پێویستمانزانى سەرنج و بۆچوونى ئامادەبووان وەربگرین، سەرەتا د. اقبال محەمەد غەریب مامۆستاى بەشى بایۆلۆجى فاکەڵتى زانست و تەندروستى پێى وایە زۆر پێویستە (کەپڵان) ستافێ بەرهەم بهێنێ تایبەت بێ بە (ARO journal) بە مەبەستى وردبینى توێژینەکان کەوا بە زمانى ئینگلیزیە، مامۆستا سوود بەند بێ لەم ورد بینیە. هەروەها مامۆستا مەبەست ئەسوەد ڕەشید مامۆستاى بەشى وەرزشى فاکەڵتى پەروەردە وتى: بە پێویستى دەزانم بە ئەنجامدان و کردنەوەى خولى بەردەوام لە زمانى ئینگلیزى، سەبارەت بە سیمینارەکەش بە شێوەیەکى گشتى سەرکەوتوو بوو، زانیارییەکى باشمان لەسەر کاپلان بە دەست گەیشت، بە شێوەیەکى زۆر جوان ئەدا کرا لەلایەن (د. دیلان ) هیوا داریشم بەردەوام بێت لەسەر ئەم جۆرە سیمینارانە. مامۆستا ئارى عارف، لەبەشى پڕۆگرامسازى فاکەڵتى ئەندازیارى وتى: سمینارەکە بەشێوەیەکى باش ڕونکردنەوەى تەواوى دا لەسەر بابەتەکە، ڕام ئەوەیە کە خولى زمانى ئینگلیزى جارێکى تر بکرێتەوە لەگەڵ کەپلان لە زانکۆى کۆیە. هەروەها مامۆستا ئارى ئەنوەر زوبیر مامۆستاى بەشى وەرزشى فاکەڵتى پەروەردە وتى: بە گوێرەى ئەم زانیاریانەى بەڕێز( د. دیلان ) من زۆر خۆشحاڵ دەبم بە کردنەوەى خولى زمان لە داهاتویەکى نزیکا لەگەڵ کەپلان، دڵنیام سوودى باشى دەبێت، بەداخەوە من ئاگادار نەبووم لەو کاتەدا کە دڵنیام خۆم بەرپرسم لەو ئاگادار نەبونە بۆیە دوبارە هیوادارم بەردەوام بێت و سەرکەوتو بن.

هەروەها مامۆستا هاوکار ئەکرم عەوڵا لە بەشى ئینگلیزى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان ڕاى وایە کە ئەم سمینارە زۆر بەسود بوو کە دەربارەى کارو چالاکى و ڕۆڵى سەنتەرى کاپلان بوو لە پێگەیاندنى کۆمەڵێک کارمەندى تواناسازى، کردنەوەى ئەم جۆرە خولانە ڕۆڵکى گرنگ دەبینێت لە بەرەو پێشبردنى زانکۆى کۆیەو بەدەستهێنانى دانپیانانى نێودەوڵەتى لەلایەن سەنتەرى بەناوبانگى زمان بە زانکۆى کۆیە. هەروەها مامۆستا تەلار صەباح عومەر لە بەشى کوردى فاکەڵتى پەروەردە وتى: سمینارێکى باش بوو خولى زمانى ئینگلیزى بە بەردەوامى بکرێتەوە باشە چ بۆ مامۆستایان بێت یان بۆ کارمەندانى زانکۆ (موعید) پێم باشە خولى زمانى ئینگلیزى لە لایەن بەشى زمانى ئینگلیزیشەوە بکرێتەوە، چونکە زۆرینەى مامۆستایان و فەرمانبەران سودى لێ دەبینن.

هەروەها مامۆستا بەهرە ڕەزا عوسمان لە بەشى جوگرافیاى فاکەڵتى پەروەردە وتى: سیمنارى ئەمڕۆ زۆر سەرکەوتوو بوو دەستخۆشى لە بەڕێز (د. دیلان) دەکەم کە ئەم بابەتەى بۆ ئێمە ڕوونکردەوە، من وەک مامۆستایەک هیوا دەخوازم ئەم گروپە ئەکتیڤە ئێستا لێرە بونایە من یەکەم کەس دەبووم کە ناوى خۆم تۆمار دەکرد، لایەنێکى ترى ئەم سیمینارە ئەوەى دەرخست کە بەڕێزیان و ستافى زانکۆ چەند سەرکەوتو بوون لە هێنانى ئەم جۆرە سەنتەرانە بۆ زانکۆکە بۆیە دووبارە دەست خۆشیان ئاڕاستە دەکەم و هیواى بەردەوامیان بۆ دەخوازم. لەسەر کردنەوەى خولى زمانى ئینگلیزى خۆشحاڵ دەبین کە بگەڕێنەوە و بەردەوام بن، من لە خوولى وانە ووتنەوە سوودى زۆرم لەم گروپە وەرگرت.

هەروەها مامۆستا توانا جەمال عەبدولواحید لە بەشى یاساى زانستە مرۆڤایەتیەکان وتى: سەبارەت بە هەڵسەنگاندنى ئەم سیمنارەو ئەوانى چەند ڕۆژى پێشوو کارێکى زۆر باشە بۆ ئاشنابونمان بە کارەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ لە لایەنى زانستییەوە کە جێگاى خۆشحاڵى و سەربەرزییە بۆ زانکۆى کۆیە کە لە ڕووى زانستییەوە چوارەم زانکۆیە لەسەر ئاستى کوردستان، هەر بژین و دەستان خۆش هیوادارین بەردەوام بن. سەبارەت بەکردنەوەى خولى زمانى ئینگلیزى بەراستى دەتوانم بڵێم زەرورەتە کردنەوەى ئەم خولە چونکە زمانى ئینگلیزى لە زەرورەتەکانى پێشکەوتنى زانستییە چى بۆ زانکۆ چ بۆ مامۆستاکان بۆیە هیوادارین بەردەوام بن.

مامۆستا قارەمان نادریش کە بەشداربووى خولەکە بووە بەتایبەت بۆمانى نووسیووەو دەڵێت: سەبارەت بە خولی زمانی ئینگلیزی کە لە لایەن زانکۆی کاپلانی بەریتانیەوە بەڕێوەدەبرا، من چەند تێروانینێکی تایبەتم بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بزانن ئەم خولە پڕ بایەخ بووە یان بێ سودە بووە، پێم وایە هەموو خولێکی زمان یان وانەکانی خوێندنگا و زانکۆکان پێویستی بە هەوڵی وانەبێژوو گوێگر هەیە، کارەکە بە یەک لایەن سەرکەوتوو نابێت و دەبێت هەردوو لایەن خۆیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە ماندوو بکەن. سەبارەت بە خولی 6/10/2013 من تێڕوانینێکی پۆزەتیڤانەم بۆی هەبوو، لام وابوو خزمەتێکی گەورەیان بە زانکۆی کۆیە و خوێندکارانی کرد چونکە:

1- ستافەکەیان لە ڕووی کۆمەلایەتیەوە زۆر تێکەڵ بوون و هاتووچۆی هەر کەسێکیان دەکرد ئەگەر خۆی بیویستایە ئەو پەیوەندیە دروست بکات بۆ ئەوەى سود لە پراکتیزەکردنی زمانەکە ببینێ.

2- لە ڕووی زانستیەوە خۆیان زۆر ماندوو دەکرد و هەموو وەسائیلێکیان لە ڤیدیۆ و جولانی جەستەى و هەوڵدان بۆ قسە پێکردنی ئێمە بە کار دەهێنا.

3- جدی بوون دوانەدەکەوتن و خۆیان ئامادە دەکرد پێش ئەوەى بێنە پۆلەکانەوە.

4- سەرپەرشتیارەکە بە دواداچوونی بۆ داواکاریەکانی خوێندکارەکان دەکرد و پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکردین، هەرچەندە سەرەتا کتێبە مەنهەجیەکان کەمێک دوا کەوتن.

5- ڕۆژانە کویز و تاقیکردنەوەى تیۆری و پراکتیکی ئەنجام دەدران، تەنانەت ئەوەندە جەختایان دەکردەوە ئیمەیەیان بێزار کرد بوو.

6- چەندین جار ئاهەنگیان بۆ دەگێراین و لە ماڵی خۆیان کۆبوونەوەیان ئەنجام دەدا بۆ ئەوەى ئێمە زمانەکەمان پارا و بێت و تێکەڵ بە ستافی وانە بێژان بیین.

7- لە هەر کاتێکدا تێلەفۆنت بۆ بکردانەیە ولامیان دەدایەوە و بە پێی پێویست هاوکاریان دەکردین، من چەندین جار بۆ هاوکاری و روونکردنەوە سەردانی مالەکانیانم کرد و زۆریشیان ریز لێگرتم.

8- ئێستاش لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە هاوکاریمان دەکەن و یارمەتییمان دەدەن بۆ ئەوەی بتوانین تواناکانمان زیاتر بکەین، من چەند رۆژی بەر لە ئیستا لە گەڵ مستەر کیڤن کە ئێستا لە زانکۆی سۆرانە قسەم کرد، و مسس کاسرین ڕێگەى بۆ خۆش کردم بچمە بەریتانیا و لەوی درێژە بە خولی زمان بدەم

هەموو ئەو کارانەمان بە چاوی خۆمان بینیوە تەنانەت ڕۆژی 8/3/2014 سەردانی سلێمانیم کرد بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس دوو لە مامۆستاکان هاوەڵیان کردم و زۆریان ڕێنوێنی کردم و تا پێش قاعەکە لە گەڵم هاتن و تەنانەت 11ی شەوی پێش تاقیکردنەوە، تاقیکردنەویان پێکردنم، بۆیە هەوڵەکانی کاپلان بەرز دەنرخینین و هیوادارم بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەمان و سودی زیاتر بگەێنن بە نەوەکانمان. ( گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)