به‌شی جیۆته‌كنیك یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی له بواری تونێل نمایش كرد
News #02, Issue 40, Apr 2018| Núcey #02, Jhimarey 40, Mangí 4 Sallí 2018 | نوچەی 02، ژمارەى 40 مانگی 4 ساڵی 2018
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه كات ژمێر 9 ڕیكه‌وتی 16 / 4 / 2018 به ئاماداهبوونی به‌ڕیز دكتۆر وه‌لی مه‌حمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌و دكتۆر حه‌یده‌ر له‌شكری جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و دكتۆر محمد حسیب ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و دكتۆره گه‌لاوێژ یاریده‌ده‌ری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و دكتۆر بێستون شوانی سه‌رۆكی به‌شی جیۆ ته‌كنیك و كۆمه‌ڵیك مامۆستا‌و خویندكاری فاكه‌لتی ئه‌ندازیاری ، به‌شی جیۆ ته‌كنیك له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه ، یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی تونێڵ له‌لایه‌ن به‌شی جیۆ ته‌كنیكه‌وه نمایش كرا .
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕیز دكتۆر بیستون شوانی وتی :
ئێمه ماوه‌ی پێنج مانگه خه‌ریكی كاركردنین ، به هه‌وڵ و توانای زیاتر له 50 په‌نجا خوێندكاری به‌شه‌كه‌مان ، سه‌ره‌تا دیزاین و پڵانمان بۆ داناوه ، دواتریش مۆدێلهكانمان دروست كردووه ، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه لهبهشهكهمان بابه‌تێكی تیۆری له باره‌ی دروست كردنی تونێل هه‌یه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌شتی زانستیمان بۆ چه‌ند شوێنیك ئه‌نجام داوه كه تونێڵی تێدا دروست كراوه .
دكتۆر بێستون وتیشی : له عیراق و كوردستان ئه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره نمایشێكی وا به‌رێوه بچێت ، ئه‌مه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ، كۆمپانیاكانی بواری دروست كردنی تونێڵ و حكومه‌ت كه هاوكارمان بن ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سود له ئه‌زموونی زانكۆی كۆیه وه‌رگرن . چونكه هه‌موو ئه‌و ته‌كنیك و پێشكه‌وتنانه ڕه‌چاو كراون ، له كاره‌كانمان ، كه له ئیستادا له دونیادا له بواری دروست كردنی تونێل په‌یڕه‌و ده‌كرێن .
سه‌رۆكی به‌شی جیۆ تهكنێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ، به‌نیازن له ساڵی داهاتوودا له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان درێژه به م ڤیستیڤاڵه بده‌ن ، له زانكۆی كۆیه .