ISSUE 88 (2022)
نووچەنامەى ژماره 88، مانگى 4 ى 2022
"خولی ڕاهێنانی "چارەسەری وەرزشی
فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە وەکوو یەکەمین دەزگای ئەکادیمی لەسەر ئاستی عێراق دەستپێشخەرییەکی نوێی خولی ڕاهێنانی ڕاگەیاند لەژێر ناونیشانی: چارەسەری وەرزشی (ئاستی 1)، خولەکە ماوەی 6 ڕۆژ دەخایەنێت و بە سەرپەرشتی بەڕێز (م.صابر محمد خالید) پسپۆڕی چارەسەری وەرزشی و مامۆستا لە فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش خولەکە بەڕێوە دەچێت.
بەروار: 10-2022/4/17
شوێن: هۆڵی داخراوی فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش – زانکۆی کۆیە
یهكهم پێشبركێی دیبهیت لهزانكۆی كۆیه بۆ سالی 2021-2022
یهكهم پێشبركێی دیبهیت لهزانكۆی كۆیه بۆ سالی 2021-2022 لهنیوان بهشهكانی زانكۆ، 10 تیپ بون ، سێ تبیپ گهیشتنه كۆتایی:
تیپی بهشی كاریگیری و ژمێریاری بهیهكهم دهرچون (خویندكاران: عمر حهیدهرمحمد، كۆساری خالید اسماعیل، فهلهك محمود موسی )
پلهی دووهم بهشی كلینیكهل سایكۆلۆجی(پەنا ابوبكر مستهفا، احمد خسرۆ صالح
اخلاص شاباز احمد، هدى شوان عبدالرحمن، یاد دانا خلیل) پلهی سێیهم بهشی پهروهردهو دهرنزانی (محمد حكیم، پشتیوان عوسمان، شینار بابهكر، شیبا سابر، رهیان عدنان).
دهستهی ناوبژیوانان: د. پهیمان زۆراب، د. كاروان سعید، د. نجاه عمر كریم،د. ئارام سامی قادر، د. رێكورد سهرههنگ، د. هیوان سلام ، م. هانا محمد، م. ههردی بهكر، د. خالید اسماعیل. له 7-2-2022 تا 19-4-2022 بهردهوام بوو.
یەکەمین کۆنفرانسی توێژینەوەی زانستی خوێندکاران
ڕێكەوتی 19/4/2022 یەکەمین کۆنفرانسی توێژینەوەی زانستی خوێندکاران بەڕێوەچوو
لە پەرتووک خانەیی گشتی زانکۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان: د.قارەمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پرۆفیسۆر هۆشیار بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی مەلای گەورە، د. ئارام بەڕێوەبەری پەرتووک خانەیی گشتی، م. هانا سەرۆک بەشی ئینگلیزی ئاداب، د. عوسمان دەشتی، د. نەجات، د. پەیمان، د. سازان، د. هەرێم، چەندین ئامادەبووی تر بەڕێوەچوو، توێژینەوەکان لەلایەن خوێندکارانی قۆناخی سێی کلینیکەڵ سایکۆلۆژی پێشکەش کرا، ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە ئەرکی بابەتی ڕێبازی توێژینەوە، بەڕێز د. خالید سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە بوو.
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە کۆرسێکی فێرکاری بڵاو دەکاتەوە
مامۆستا هەڵمەت تۆفیق مامۆستا لە بەشی جوگرافیا/فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆمان، کۆرسێکی فێرکاری پرۆگرامی (GIS) بڵاو دەکاتەوە، پرۆگرامەکە لە بواری دروست کردنی نەخشە لە ئاستی فاکەڵتی ئەندازیاری و جوگرافیا و چەندین بەشی تر دەخوێنرێت، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان دەخوازین.
بۆ بینینی کۆرسەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
https://www.youtube.com/watch?v=-DJTG2aXYHM
سیمیناری "میکانیکی جووڵەی لەش بۆ چارەسەری وەرزشی"
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١ / نیسان ٢٠٢٢ سیمینارێک لە فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانكۆمان لە ژێر ناونیشانی (میکانیکی جووڵەی لەش بۆ چارەسەری وەرزشی)، لەلایەن (پ.د نیهاد ئەیووب) بەڕێوەچوو بۆ خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش.
زانکۆی کۆیە، بەشدارە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (ICET2022)
زانکۆی کۆیە، بەشدارە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (ICET2022)، لە رێكەوتی
8-9ی ئایار بەڕێوە دەچێت لەژێر ناونیشانی (پەروەردە و فێرکردن بۆ ئاستی قوتابخانە، باخچە، بنەڕەتی، ئامادەیی).
بابەتی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی یە لە:
" بەهێزکردنی قوتابخانەکان لە ئامادەکردنی قوتابییان بۆ کارامەیییەکانی ژیان "
گرنگی ئەم کۆنفرانسە بە پلە یەک گرنگە بۆ:
-ئەوانەی لە شوێنی فێرکردن و و ڕابەرایەتیدان لە قوتابخانە و کۆلێژە گشتیی و تایبەتەکان
-مامۆستای کاندید و ڕابەرە پەروەردەیییە هیواخوازەکان
-ئەوانەی گرنگیدەرن بە خوێندنی نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستا و سەرکردایەتی پەروەردەیی -نوێنەرانی وەزارەت یان حکومەت کە ڕاسپێرراون بە بەرەو پێشبردنی خزمەتگوزارییەکانی فێرکردن لە کۆمەڵگا
بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن بەشدار بن لە کۆنفرانسەکە، تکایە بە پێی ڕێنمایی وێنەکان و ئەو لینکانەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
* خۆتۆمارکردن کۆتایی پێ دێت: 27ی نیسان
* خۆت تۆمار بکە بەخۆڕایی لەڕێی ئینتەرنێتەوە:
https://icet.stirlingschools.co.uk/participant.../
* بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی وێبسایتی کۆنفرانس بکە لەم لینکەی خوارەوە:
https://icet.stirlingschools.co.uk/
خولی ڕاهێنانی چارەسەری وەرزشی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٨ نیسان ٢٠٢٢ کۆتا ڕۆژی خولی ڕاهێنانی چارەسەری وەرزشی بەڕێوەچوو ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. ڕۆستەم سەلام عەزیز) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، و بەڕێز (د. قارەمان نادر شێخ بزێنی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارن بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە، شایەنی باسە خولەکە ماوەی (6) ڕۆژی خایاند و بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانیان بۆ باس کرا.
وۆرکشۆپێکی فاکەڵتی زانست و تەندروستی/ بەشی کیمیا
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣ نیسان ٢٠٢٢ بە بەشداری کردنی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.د. وەلی مەحموود حمد) لە وۆرکشۆپێکی فاکەڵتی زانست و تەندروستی/ بەشی کیمیا کە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو لە ژێر ناونیشانی (Reaction development and characterization by different instrumental techniques) کە دوو پانێڵی لە خۆ گرتبوو پانێڵی یەکەم لەلایەن بەڕێز (د.عیماد خەلیل) بەڕێوەچوو لە ژێر ناونیشانی کارلێکە کیمیاوییەکان (Reaction Development)، پانێڵی دووەم لە لایەن بەڕێز (د.کۆسرەت نەژاد) بە ناونیشانی (UV- Visible spectroscopy)بەڕێوەچوو.
یەکەم ڤیستیڤاڵی چەتری ئۆتیزم
دوێنی ٣١/٣/٢٠٢٢ بە ئادەبوونی سەرۆکی زانکۆمان بەڕێز (پ.د. وەلی مەحمود حەمەد) ڤیسیڤاڵی چەتری ئۆتیزم بەڕێوەچوو
شایانی باسە ئەم ڤیستیاڵە چالاکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی لەنوێ بوو، کە بۆ شیاندنی مناڵانی ئۆتیزم ڕێکخرابوو، مەبەستیش لێی ئاشناکردنی ئەم منداڵانەبوو بە کۆمەڵگا