ISSUE 92 (2022)

نووچەنامەى ژماره‌ 92، مانگى 8 ى 2022


بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خولی شیاندنی مامۆستایانی وانەبێژی بەسەرکردەوە

دووشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٢

بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە خولی شیاندنی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیەی بەسەرکردەوە.

لە میانی سەردانەکە کە هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.د سەفین جەلال ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. کاوە عەلی سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانی، م، هاوکار جەعفەر یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و مامۆستا ئاراز سەرپەرشتیاری خولەکە ئامادەی بوون بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی مامۆستایانی وانەبێژی کرد و بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە سوپاسی مامۆستایانی زانکۆمانی کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەسەر گرنگیی ئەو جۆرە هەماهەنگییە لە نێوان زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە کرد و ئامادەیی زانکۆی بۆ پێشکەش کردنی هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و دامەزراوەکانی دیکەی شارەکە نیشاندا.

جێگەی باسە ئەم خولە بە مەبەستی شیاندنی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە کراوەتەوە و زانکۆی کۆیە دابینکردنی ھۆڵ، ستافی وانەوتنەوە، تێچووی دارایی و سەرجەم پیداویستییە لۆجیستییەکانی خولەکەی گرتۆتە ئەستۆ.

ئەم خولە لە ڕێککەوتی ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢ تاکوو ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت و تێیدا ١٦٠ مامۆستای وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە بەشدار دەبن و خولەکە لە هۆڵەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆمان بەڕێوەدەچێت.

#زانکۆی_کۆیە #KoyaUniversity #خولی_شیاندنی_مامۆستایانی_وانەبێژ

ئاگاداری...

بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی ئەوانەی کە دەیانەوێت راستەوخۆ لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش درێژە بەخویندنی زانکۆ بدەن.

#koyauniversity #زانکۆی_کۆیە #KoyaUniversity

ئاگاداری...

بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی ئەوانەی کە دەیانەوێت راستەوخۆ لە بەشی پەروەردەی ئایینی فاکەڵتیی پەروەردە درێژە بەخویندنی زانکۆ بدەن.

#koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

چوارشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا، نەوشیروان داود علی بە ناونیشان: "بنەماکانی جێگیربونی پیشەسازی لە ناحیەی بازیان- لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای پیشەسازی" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. ابراهیم خشمان هسام- زانکۆی دهۆک- سەرۆکی لیژنە، پ.ی.د. فٶاد خالید سعید -زانکۆی سلێمانی- ئەندام، پ.ی.د. پێشرەو صمد تۆفیق - زانکۆی کۆیە-ئەندام و پ.د. احمد جلیل اسماعیل -زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار نەوشیروان داود علی وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئانجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە لە ئێستادا (١٣) خوێندکاری ماستەر و (١٣) خوێندکاری دکتۆرای هەیە کە سەرجەمیان لە قۆناغی نووسینەوەی توێژینەوەکانیانن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بەشی جۆگرافیا دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی بەشەکە بکەن:

https://fedu.koyauniversity.org/departments/dgeo

#KoyaUniversity #زانکۆی_کۆیە #koyauniversity

ڕیزبەندی وێبمێتریک

سایتی "ڕیزبەندی وێبمێتریک بۆ زانکۆکانی جیهان" کە تایبەتە بە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان ساڵانە دوو جار ئەنجامی ریزبەندی زانکۆکان لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکی وەکو؛ دەرکەوتن (Visibility) یان (Web Contents Impact)، توێژەری خاوەن زۆرترین سایتەیشن (TRANSPARENCY) یان (Top Cited Researchers) و پەیپەری خاوەن زۆرترین سایتەیشن (EXCELLENCE) یان (Top Cited Papers) ڕادەگەیندرێت.

ئەم هەڵسەنگاندنە ماوەی پێنج ساڵ هەژمار دەکات و هەڵسەنگاندنی دووەمی ئەمساڵ کە لە سەرەتای مانگی هەشت ڕاگەیندرا لە ساڵی ٢٠١٧ وە تاکو ساڵی ٢٠٢١ هەژمار کراوە.

بەپێی ئەنجامی دوایی ڕیزبەندی پلەی زانکۆی کۆیە بەم شێوەیە:

- لەسەر ئاستی جیهان: ٤٦٣٢

- لەسەر ئاستی عێراق :٣٤

- لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان: ١٤

- لەسەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان: ٩

لێرەوە داوا لە کۆمەڵگەی زانکۆمان بە سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران، خویندکاران و گشت دڵسۆزان و خەمخۆرانی زانکۆ دەکەین، هەموومان پێکەوە ئەم ئەنجامەی وێبمێتریک بکەینە خاڵێک بۆ دەرپەڕین بەرەو ئاسۆیەکی بەرزتری شایەن بە زانکۆی کۆیە و هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی پێگە و مەکانەتی زانکۆکەمان لە ڕووی ئەکادیمی و ڕیزبەندییە جیهانییەکانەوە بەرزتربکەین.

ئەوەش دەزانین کە ئەم کارە کات و پشوو درێژی دەوێت بەڵام لە سۆنگەی باوەڕبوونمان بە داهاتووی زانکۆمان پێویستە هەموومان بێ وچان و بە پلان و بەرنامەیەکی زانستییانەی تۆکمە هەوڵبدەین زانکۆمان بەرەو پێشتر ببەین.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی هەڵسەنگاندن و ریزبەندی زانکۆکان دەتوانن لە رێگای ئەم بەستەرەوە سەردانی سایتی "ڕیزبەندی وێبمێتریک بۆ زانکۆکانی جیهان" بکەن:

https://www.webometrics.info/en

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

پێنجشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا، نیچیرڤان خیرالدین عبدالهادی بە ناونیشان: "پلاندانان و گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە ناحیەی بارزان- لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای گەشت و گوزار" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. سلێمان عبدالله اسماعیل- زانکۆی سەڵاحەدین- سەرۆکی لیژنە، پ.د. کامەران تاهر سعید -زانکۆی کۆیە- ئەندام، پ.د. شێروان عمر رشید - زانکۆی سلێمانی -ئەندام و پ.د. لقمان وسو عمر -زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار ن وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە بە پلەی (زۆرباشە) پەسەندکرا.

بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە لە ئێستادا (١١) خوێندکاری ماستەر و (١٣) خوێندکاری دکتۆرای هەیە کە سەرجەمیان لە قۆناغی نووسینەوەی توێژینەوەکانیانن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بەشی جۆگرافیا دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی بەشەکە بکەن:

https://fedu.koyauniversity.org/departments/dgeo

#KoyaUniversity #زانکۆی_کۆیە #koyauniversity

میوانانی سەرۆکی زانکۆ

بەڕێز جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان

بەڕێزان کاک ئاکۆ رەئووف بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆیە و چەند کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە

بەڕێز هەڵگورد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی-ی سەربە قەزای کۆیە

بەڕێزان سەرۆک بەش و مامۆستایانی هەردوو بەشی کیمیا لە فاکەڵتیی زانستی و تەندروستی و بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردە

بەڕێز پشتیوان صدیق سەرۆکی رێکخراوی کۆژان بۆ داکۆکی لە پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەندامانی رێکخراوەکە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی بەسەرکردەوە

یەکشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێز پ.ی.د. شوان عومەر ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردانی بەشی زمانی ئینگلیزییان کرد.

لە میانی سەردانەکەدا لەگەڵ م. هانا سمایل سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی هۆڵەکانی بەشەکەیان بەسەرکردەوە و تاوتوێی میکانیزماکای گواستنەوەی سەنتەری بەهار بۆ نێو ئەو باڵەخانیە کرد.

جێگەی باسە گواستنەوەی سەنتەری بەهار هەنگاوی یەکەمی گواستنەوەی تۆماری گشتیی خوێندکاران و بەشی پەروەردە و دەروونزانییە بۆ نێو کەمپسی زانکۆ.

#KoyaUniversity #زانکۆی_کۆیە #koyauniversity

شاندێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

یەکشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێز پ.ی.د. شوان عومەر ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردانی بەشی زمانی ئینگلیزییان کرد.

لە میانی سەردانەکەدا لەگەڵ م. هانا سمایل سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی هۆڵەکانی بەشەکەیان بەسەرکردەوە و تاوتوێی میکانیزماکای گواستنەوەی سەنتەری بەهار بۆ نێو ئەو باڵەخانیە کرد.

جێگەی باسە گواستنەوەی سەنتەری بەهار هەنگاوی یەکەمی گواستنەوەی تۆماری گشتیی خوێندکاران و بەشی پەروەردە و دەروونزانییە بۆ نێو کەمپسی زانکۆ.

#KoyaUniversity #زانکۆی_کۆیە #koyauniversity

مامۆستایەکی زانکۆمان توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیی خاوەن ئیمپاکت بڵاو کردەوە

مامۆستە شەمیران جەمال صالح، مامۆستا لە بەشی کیمیا لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی توێژینەوەیەکی بە ناونیشان:

"Adsorption of Anionic Dyes From Textile Wastewater Utilizing Raw Corncob"

لە ژمارە ٨ی بەرگی هەشتەمی گۆڤاری نێودەوڵەتی HELIYON Cell Press کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (IF=3.776)، (SCImago is Q1)ـە.

مامۆستا شەمیران، لە ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە و لە قۆناغی نووسینەوەی پرۆژەکەیدایە.

https://www.sciencedirect.com/…/artic…/pii/S2405844022013809#!

https://koyauniversity.org/node/368

ئاسانکردنی هاوتوچۆ لە دەروازەکانی زانکۆوە تاوتوێ کرا

دووشەممە ١٥ی ئاب ٢٠٢٢

بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێزان پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، موقەدەم کامەران عەزیز ئەحمەد بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی زانکۆ، د. یادگار عبد الله بەڕێوەبەری کارگێڕی، ئەندازیار بۆتان ئەنوەر بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان و م.ی. محمد سەیدگوڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن دەروازەکانی کەمپسی زانکۆیان بەسەرکردەوە.

بەسەرکردنەوەکە لە دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێ کردنی رێکارەکانی ئاسانکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بۆ نێو کەمپسی زانکۆ ئەنجامدرا.

لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا سەرجەم بژاردەکانی کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی و ئاسانکردنی جمجۆڵی ئۆتۆمبیلی مامۆستا، فەرمانبەران، خوێندکاران و میوانانی زانکۆ لە کاتی دەوامدا بۆ نێو زانکۆ خرایەڕوو و بڕیاری پێویستی لە بارەوە درا.

کەمپسی زانکۆی کۆیە، دەکەوێتە بناری چیای هەیبەت سوڵتان و لە رۆژانی ئاسایی دەوامدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی مامۆستا و خوێندکاران رووی تێدەکەن. کەمپسی زانکۆ لە ئێستادا سێ دەروازەی بە ناوەکانی "B"، "A" و "C" هەیە و ئەگەرەکانی فراوانکردنی ئەو دەروازانە یان کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ لە نێو ئەو بژاردانەدا بوون کە تاوتوێ کران.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاو ماستەرو دکتۆرا پەسەندکرا

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، پرۆپۆزەلى کردنەوەى دوو زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد، هەروەها ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا، دواى گفتوگۆکردن پەسەندکرا، لە داهاتویەکى نزیکدا ڕێکارەکانى داڕشتنەوەو بڵاوکردنەوەى ڕێنماییەکە تەواو دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/8/16) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکانى کوردستان کۆبونەوەى ژمارە پێنجى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى زانستى و ئەکادیمى بەڕێوەچو.

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاماژەى بە ئامادەکارییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد بەمەبەستى پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن، بۆ ئەمەش سەرەتا سوپاسى سەرۆک زانکۆکانى پێشوى کرد کە پار ساڵ سەرەڕاى ئەو ژمارە زۆرەى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى، توانرا زۆرترین دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنرێت، هەروەها سوپاسى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەکانى کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى. هەر لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن، د. ئارام محمد قادر، تەواوى ئامادەکارییەکانى وەزارەتى بۆ پێشوازى کردن لە ساڵى نوێى خوێندن بۆ ئامادەبوان خستەڕو، لەو چوارچێوەیەشدا زانکۆکانى کوردستانى ڕاسپارد کە پلان و بەرنامەکانیان بۆ پێشوازى لە ساڵى نوێى خوێندن ئامادە بکەن، بۆ ئەوەى بەپێى پلانى زانستى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ بەپێى ساڵنامەى زانکۆیی دەستپێبکاتەوە.

لەبەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا، ئاماژەى بە ئامادەکردنى ڕەشنوسى ڕێنمایى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا کرد، بۆ ئەمەش جەختى کردەوە کە ڕێنماییەکان بەشێوەیەک دابڕێژینەوە کە زۆرترین توانای زانکۆکانی بۆ تەرخان بکرێت کە تیایدا ڕەچاوی پێوەرو ستانداردە زانستییەکان بکرێت، لەم ڕوانگەیەوە، وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیکردەوە ڕێنماییەکان پێویستە بەجۆرێک دابڕێژرێت کە زۆرترین دەرفەتى درێژەدان بە خوێندنى باڵا بۆ گەنجانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین و بتوانین تواناى زانستى و کارامەییەکانیان پەرەپێبدەین، هەروەها ڕێگر بین لەوەى سەرمایەى مادى و مرۆیی وڵاتەکەمان بچێتە دەرەوەو دەبێت ئەو دەرفەتانە لە ناو زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین، بۆ ئەمەش ئەنجومەنى وەزارەت دواى گفتوگۆى زانستى، بەکۆى دەنگ ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد، بەشێوەیەک لە داهاتویەکى نزیکدا ڕێکارەکانى دەرکردن و بڵاوکردنەوەى ڕێنماییەکە تەواو دەکرێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا کۆى پلانی وەرگرتنی خوێندنی بەرایی (دبلۆم، بەکالۆریۆس) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان خرایەڕو، پلانەکە لەلایەن زانکۆکانەوە ئاراستەى وەزارەت کراوە بۆ شێوازەکانى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) و بریتیە لە پێویستى و پلانى زانکۆکان. لەو چوارچێوەیەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم زانکۆکانى ڕاسپارد بەشێوەیەکى ورد و چڕ کاربکەن کە پلانى وەرگرتن بە شێوازێک بێت زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لەزانکۆ حکومییەکان بڕەخسێنین ...

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى هەردو زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد، جێگەى ئاماژە پێدانە کردنەوەى ئەم دو زانکۆ حکومیە لە چوارچێوەى ستراتیجى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە بەمەبەستى فراوانکردنى دەرفەتى خوێندنى تەکنیکى و بوارى زانستە کردارییەکان لەهەرێمى کوردستان، دواى پەسەندکردنى لەلایەن ئەنجومەنى وەزارەت پێشنیازى کردنەوەى ئەم دو زانکۆیە ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەکرێت بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کردنەوەیان.

لە بەشى کۆتایى کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەت گفتوگۆ لەبارەى ڕێنماییەکانى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کراو لێژنەى تایبەتى وەزارەت ڕاسپێدرا بۆ ئامادەکردنى دڕافتى کۆتایى ڕێنماییەکان.

#زانکۆی_کۆیە #KoyaUniversity #koyauniversity

لیژنەکانی کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانیان

دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی سەبارەت بە پێکهێنانی حەوت لیژنەی تایبەت بە کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لیژنەکان چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و راپۆرت و کۆنووسی خۆیان بۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا ئامادە کردووە.

#koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

وەزارەتى خوێندنى باڵا، گۆڤارە زانستیەكانی هەرێمى كوردستان لە پلاتفۆڕمێکدا کۆدەکاتەوە

لەپێناو گەشەپیدانی تواناو کواڵتی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان و کۆکردنەوەى گۆڤارە زانستییەکانى زانکۆکان، ئەنجومەنی باڵای توێژینەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی، سەرجەم گۆڤارە زانستەیەكانی زانكۆكانی كوردستان لە پلاتفۆرمێكدا كۆدەكاتەوە، کە ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە کۆکردنەوەی گشت گۆڤارە زانستەکانی هەرێمی کوردستان، ئامانج لەم هەنگاوەش ئاسانكارییە بۆ مامۆستایان و توێژەران بەمەبەستى دەستخستنى سەرجەم سەرچاوەكانی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی.

لە پلاتفۆرمەکەى ئەنجومەنى باڵاى توێژینەوەدا، گۆڤارەكان بە پێی لیستی زانكۆكان و جۆرێتی بابەتی بڵاوكردنەوە پۆلێن كراون، ھەروەھا سەردێری پەیجەكان بە ھەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەست کراوە. لە تابی لێگەڕانیشدا دەتوانرێت بە نوسینی كلیلە وشە ئەو گۆڤارەی مەبەستە بە شێوازێکی خێرا بدۆزرێتەوە.

پلاتفۆرمی گۆڤارە زانستیەکانی کوردستان، لە ڕێگەى لینكى www.kasj.krd بەردەستەو گشت گۆڤارە زانستەکانی هەرێمی کوردستانى تێدا کۆکراوەتەوەو لە ئێستادا دەخرێتە بەردەستى توێژەران و مامۆستایان.

#koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

کوردی/ English


سێ خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە ئەڵمانیا بەشداری لە خۆلێکی زانستی دەکەن

https://koyauniversity.org/ku/node/371

Three Koya University Undergrad Students Participate in a Summer Course in Germany,

https://koyauniversity.org/node/370

#DAAD

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە


بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی کرد

چوارشەممە ١٧ی ئاب ٢٠٢٢

بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێزان پ.ی.د. قارەمان شێخ بزێنی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ئەندازیار بۆتان ئەنوەر بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانیان کرد و چەند بلۆکێکی شوێنی حەوانەوەی خوێندکارانیان بەسەر کردەوە.

سەرەتا بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز ڕاوێژ عەبدولمەجید حەویزی بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان بە جیا پوختەیەکی تەواویان لەسەر کارەکانی نۆژەنکردنەوە، پێداویستییەکان، دابینکردنی کەموکوڕییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران پیشکەش کرد.

لەلای خۆیەوە بەرێز سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت دەستوبردی لە ئەنجامدانی کارەکان وتەواو کردنی ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی پوختە و لە کاتی خۆی بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکار بکرێت.

دواتر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشە ناوخۆیی کچانی کرد و لەوێ لەگەڵ سەرپەرشتیار و کارمەندانی باسیان لە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانیان و ئاستەنگ و گیروگرفتەکانیان کرا.

زانکۆی کۆیە، پێنج باڵەخانەی بەشە ناوخۆیی بۆ حەوانەوەی خوێندکارانی هەیە کە سی باڵەخانەیان بۆ مانەوەی خوێندکارانی کوڕە و دووەکەی دیکەش بۆ کچانە. کۆی گشتی دوو هەزار و ٣٠٠ خوێندکار لە بەشە ناوخۆییەکاندا دەمێننەوە کە پیکهاتوون لە هەزار و ٢٠٠ خوێندکاری کوڕ و هەزار و ١٠٠ خویندکاری کچ. هاوکات بەشە ناوخۆییەکان لەلایەن ٤٦ کارمەندی زانکۆ کە پێکهاتوون لە کارمەندی ئیداری، سەرپەرشتیار، چاودێر و شارەزای چاککردنەوەوە بەرێوەدەبردرێت و بە درێژایی ٢٤ کاتژمێر خزمەت پیشکەشی خوێندکاران دەکرێت.

#koyauniversity #زانکۆی_کۆیە #KoyaUniversity

شاندێک لە رێکخراو ی Pinnacle Teaching Solutions ئەمریکی سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

رۆژی یەکشەمە، رێککەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ شاندێک لە رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions) ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق، بەرێز تیم نۆسپل و خاتوو جێسیکا شایەر سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.

شاندەکە لەگەڵ بەرێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی بەڕیزان د. هاوکار باپیر بەکر بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ، د. احمد عبدالعزیز محمد سەرۆکی بەشی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەرورەدە، م.ی هانا محمد سمایل سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان و م.ی محمد کەریم سیدگوڵ بەرێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەرێز تیم نۆسپل باسێکی مێژوو و ئەرک و ئەزموون کارکردنی رێکخراوەکەی لە سەرانسەری جیهان بە عێراق و کوردستان کرد و ئامادەباشی رێکخراوەکەی بۆ ئەنجامدانی هاوبەشی کارکردن لەگەڵ زانکۆی کۆیە بە مەبەستی هاوکاریکردنی زانکۆ بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتری فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خویندکاران و ستافی ئەکادیمی دەربڕی.

لەلای خۆیەوە، بەرێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە پەرەدان بە نێودەوڵتیبوونی زیاتر یەکیکە لە ئامانجەکانی زانکۆ و کاری لەسەردەکەن و پشتگیری خۆی بۆ کاری هاوبەش لە نێوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions) بەجۆرێک سودی هەردوولای تێدابێت دەربڕی.

هەردولا هاورابوون لەسەر ئەوەی کە کوبونەوەی و گفتۆگۆی زیاتر بکرێت بۆ رەخساندنی دەرفەتی ئەنجامدانی رێکەوتنی کاری هاوبەش.

کتێبى خوێندنى باڵا لە سەردەمى کۆرۆناو ئاڵنگارییەکاندا ناساندنى بۆ کرا

داهاتەکەى دەبەخشرێتە نەخۆشخانەى (هیوا) و (نانەکەلى)...

لە ڕێوڕەسمێکدا کتێبی (خوێندنی باڵا لە سەردەمی کۆرۆنا و ئاڵنگارییەکاندا) کە لە نوسینی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یە ناساندنى بۆ کراو داهاتەکەشى وەک هاوکاری و پشتیوانی دارایی بۆ نەخۆشخانەی (هـیوا) لە شاری سلێمانی و نەخۆشخانەی (نانەکەلی) لە شاری هەولێر تەرخاندەکرێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/8/23) بە ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و حەمەى حەمە سەعید وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان و سەرۆک زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى و نوسەران و مامۆستیان، لە ڕێوڕەسمێکدا کتێبی (خوێندنی باڵا لە سەردەمی کۆرۆنا و ئاڵنگارییەکاندا) ناساندنى بۆ کرا.

لە وتارێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بە وێستەگەکانى نوسینى ئەم کتێبە و ئامانجەکەى کردو ڕایگەیاند: بیرۆکەی نوسینی ئەو کتێبە لەوە سەرچاوەی گرت بەر لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى کاتێک بەرپرسیاریەتی ئەو وەزارەتەم کەوتە ئەستۆ، بەدواچون و خوێندەوەم بۆ کۆى کێشەو گرفتەکانی دەکرد، دوای بڵاو بونەوەی شەپۆڵی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئێمە وەک وەزارەت و ئەنجومەنی وەزارەت و زانکۆکان وەک پاڵپشتی دەستمان دایە هەنگاوەکان بۆ خزمەتی کەرتی تەندروستی.

د. ئارام محمد قادر وتیشی: بابەتەکانی ئەم کتێبە هەنگاوەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا لە کوردسان لەخۆ دەگرێت ئەو بڕیارانەی تێدان کە دەرەنجامی شەونخونی تیمی وەزارەت و زانکۆکان بوە، جیا لەوەش ئەو ئاڵنگاریانەی کە ڕوبەڕومان بونەوە تێیدا خراونەتەڕو، بەتایبەت کار کردن بۆ درێژەدان بەخوێندن و دەیان هەنگاوی دیکە.

لە کۆتایى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بەوە کرد ئەم مەراسیمە دەکەینە دەرفەتێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و پشتیوانی دارایی بۆ نەخۆشخانەی (هـیوا) لە شاری سلێمانی و نەخۆشخانەی (نانەکەلی) لە شاری هەولێر، بۆ ئەوەى بتوانین بەهۆى ئەم مەراسیمەوە هاوکارى هەردو نەخۆشخانەکە بکەین و بتوانین کەمێک لە کێشەو گرفتەکانیان کەم بکەینەوە.

پلان و رێکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا تاوتوێ کرا

بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال ،ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر ، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عومەر خضر ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عەبدوڵڵا و راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. تەها جەلال سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە پلانی و ریکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کرد.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە رێنماییە نوێکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و جەختی لەسەر رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لە چوارچیوەی رینماییەکان و توانای زانستی بەشەکان کردوەو.

لەلای خۆیەوە بەڕێز د. حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامار و داتاکانی ئێستای خوێندنی باڵای لە زانکۆی کۆیە خستەڕوو و مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکە کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند ئامادەبووان بە چڕی پرسەکانی پەیوەست بە پێوەستییەکانی بەشەکان لە خوێندنی باڵا، کردنەوەی کورسیی خوێندن، پرۆسەی وەرگرتن، دەستنیشانکردنی پسپۆرییەکان و چەندین بابەتی دیکە گەنگەشە کرد.

لە کۆتاییدا داوا لە راگرە بەڕێزەکان کرا کە بەشەکان لە ماوەیەکی دیاری کراو پلانی خوێندنی خۆیان لە چوارچێوەی توانا زانستییەکان و رینماییەکان ئامادە بکەن.