ستايشى يەكێتى ئەوروپا بۆ مامۆستايەكى زانكۆ
News #26, Issue 04, April 2015 | نوچەی 26، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #26, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
يەكێتى ئەوروپا ستايشى مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە دەكات
رۆژى سێ شەممە ٢٨/٤ / ٢٠١٥ كاژێر ١٠ى پێش نيوەرۆ حەوتەمين كۆنفرانسى ئۆنلاينى پێشخستنى ياسايى لەلايەن يەكێتى ئەوروپاوە بە بەشدارى زانكۆكانى كۆيە, سەڵاحەدين, سۆران, سلێمانى, دهۆك, بەغدا, بەرشلۆنەى ئيسپانى بەرێوەچوو.
بەرێز م.توانا محەمەد ئيسماعيل وەك نوێنەرى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان و بەشى قانونى زانكۆمان بەشدارى كۆنفرانسەكەى كردوە و بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند "بابەتى ئەمجارە سەبارەت بە پێشخستنى پرۆگرامى ياسايى لە كۆليژەكانى ياسا لە عێراق و يەكێتى ئەوروپا بوو و وەك زانكۆى كۆيە بە پريزێنتەيشنێك بەشداربووين سەبارەت بە بابەتى كۆنفرانسەكە "
مامۆستا توانا لە بارەى ناوەرۆكى پريزێنتەيشنەكەى زانكۆى كۆيەوە وتى"لە باسەكەماندا تيشكمان خستەر سەر ئەوەى زانكۆى كۆيە چى كردوە بۆ پێشخستنى مەنهەجەكانى خوێندن و پێشنيازەكانى ڕاگرى فاكەڵتى و سەرۆكى بەش و مامۆستايانى بەشى ياسامان گەياند بە بەشداربووان تا لە داهاتوودا لە كاتى هەمواركردنى قانونەكان سوودى لێ وەربگرن"
نوێنەرەكەى زانكۆى كۆيە وتى دواى پێشكەشكردنى بابەتەكەى ئێمە لە لايەن سەرپەرشتيارى پرۆژەكەوە كە لە لايەن يەكێتى ئەوروپاوە پشتيوانى لێدەكرد ستايشى تايبەتمان وەرگرتووە كە بابەتێكى گرنگ و بەپێزمان پێشكەشكرد لە كۆنفرانسەكەدا.
لە بارەى كۆبوونەوە و كۆنفرانسى داهاتوو وتى "هەموو زانكۆ بەشداربووەكان بيرۆكەكانيان دەنێرن بۆ سەرپەرشتيارانى پرۆژەكە و ئەوانيش بابەتێك ديارى دەكەن و لە مانگى ئاييندە گفتوگۆى لەبارەوە دەكەين "
مامۆستا توانا سوپاسى بەرێوەبەرايەتى ئايتى زانكۆ و هەموو ئەو كەسانە دەكات كە هاوكارييان كردوە لە باش بەرێوەچوونى كۆنفرانسەكانەوە.