وۆركشۆپێك لەبارەى ناساندنى بەشى ئەندازيارى دروستكردن ئەنجامدرا

News #06, Issue 35, Nov 2017| Núcey #06, Jhimarey 35, Mangí 11 Sallí 2017 | نوچەی 6، ژمارەى 35 مانگی 11 ساڵی 2017

بە مەبەستی زیاتر ناساندنی بەشی ئەندازيارى دروستکردن لە فاکەڵتی ئەندازیاری زانكۆمان، وۆرک شۆپێک ئەنجام درا لە لایەن مامۆستایانی شارەزاو ئەکادیمی بەشی دروستکردنەوە .

ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/١١/٢٧ لە هۆڵى د.نازم لە فەكەڵتى ئەندازيارى كاتژمێر ١٠ى بەيانى وۆرك شۆپەكە دەستى پێكرد بە ناونيشانى (Manufacturing: The foundation of great power).

بەڕێز د.ديار عمر كاكە سەرۆكى بەشى ئەندازيارى دروستكردن لەبارەى وۆرك شۆپەكەوە دەڵێت " ئەم وۆرکشۆپە چەند بابەتێکی گرنگی لەخۆ گرت، بابەتەکان بریتی بو لە ناساندی بەشی ئەندازیاری دروستکردن و گرنگی ئەو بەشە لە زۆر ڕوەوە، هەروەها چۆن خوێندکاران بتوانن پەرە بدەن بە بەهرەکانیان و بتوانن توانا شاراوەکانیان و ئەو زانستەی کە وەری ئەگرن پڕاکتیزە بکەن."

هەروەها دەڵێت " لە ووۆرکشۆپەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە زۆر گرنگە پەرە بدرێت بە بەشە پیشەسازیەکان و کەرتی پیشەسازی و ئاڕاستەبون بەرەو پیشەسازی وڵات، ئەمە کاریگەری ئێجگار گرنگی ئەبێت بۆ سەر ئابوری وڵات و دروستبونی هەلی کار و داهاتوی وڵات. وێڕاى باسكردنى داهاتوی بواری دروستکردن وپیشەسازی کرا ئەو بیرۆکانەی هەن بۆ پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازی."

وۆركشۆپەكە سێ سمينارى لەخۆدەگرت، كە لەلايەن هەريەك لە بەڕێزانى خوارەوە پێشكەشكرا:

د.دیار عمر کاکە

نازناوى زانستى: مامۆستا

پسپۆڕى ورد: (Composite Materials Engineering)

ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان: ٦

وانەكانى (Design of Machine elements),(Composite Materials) دەڵێتەوە.

د.ڕاستی دڵشاد علی

نازناوى زانستى:مامۆستا

پسپۆڕى ورد: دکتۆڕا لە ئەندازیاری ڕێگاکانی دروستکردن

ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان :١١ توێژینەوە

وانەكانى Computer Integrated Manufacturing، Rapid Manufacturing دەڵێتەوە.

م.فخری حمداللە ابراهیم

نازناوى زانستى: مامۆستا

پسپۆڕى ورد: Electrochemistry Industries

ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان: ١٤

وانەى Industrial Engineering دەڵێتەوە.

لەبارەى بيرۆكەى ئەم وۆركشۆپەوە بەڕێز د.ديار دەلێت "بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بون بە بەشی دروستکردن و زیاتر گرنگیدان بەبەشە پیشەسازیەکان بيرۆكەى ئەم وۆركشۆپە دروست بوو. لەو سۆنگەيەشەوە داوا دەكەم گرنگی بدرێت بە دەرکردنی توانا شاراوەکانی خوێندکاران هاندانیان بۆ ئەوەی ئامێر دروستبکەن و گرنگ زیاتر بەبەشی دروستکردن بدرێت."

بەشى ئەندازيارى دروستكردن

بەشێكى گرنگە لە زانكۆى كۆيەيە و بۆ دروستكردنى بەرهەمى خۆماڵى و كاريگەريەكانى ئاييندەيى بۆ خزمەتى كۆمەڵگەى كوردى لە بوارى بەرهەمهێنان و دروستكردن، وەك بەشێك لە فاكەڵتى ئەندازيارى كرايەوە و بۆ ساڵى سێ يەم خوێندكاران تێيدا درێژە بە خوێندن دەدەن، لەم بەشەدا خوێندكاران بە گرنگترين بنەماكانى ئەندازيارى دروستكردن ئاشنا دەكرێن و وەك كادێرى پێشكەوتوو لەو بوارە ئامادە دەكرێن، ئێستا خاوەنى وەرشەيەكى پێشكەوتوون كە ئامێرى زۆر گرنگى تێدايە و خوێندكاران دەتوانن جگە لە وانە پراكتيكيەكان لە توێژينەوەى دەرچونياندا كارى مەزن ئەنجام بدەن و دەستكەوتى گرنگ بەدەست بهێنن. كليك لێرە بكە بۆ زانيارى زياتر.

دەربارەى فاكەڵتى ئەندازيارى:

فاكەڵتى ئەندازيارى يەكێكە لە فاكەڵتيە سەرەكى و گرنگەكانى زانكۆى كۆيە، پێگەيەكى بەرزى هەيە لە پەيكەرى ئەكاديمى زانكۆدا و خاوەنى بەشى ناوازە و تايبەتمەندە، ئەم فاكەڵتيە حەوت بەشى لە خۆگرتووە: ئەندازيارى تەلارسازى، شارستانى، جيۆتەكنيك، نەوت، كيمياوى، پرۆگرامسازى دروستكردن. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى ئەم فاكەڵتى يە كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى :ژوورى هەواڵ

وێنەكان : بەندى لوقمان