خوێندكارانى بەشى تەلارسازى گەشتێكى زانستيان ئەنجامدا

News #08, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #08, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 08، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019

خوێندكارانی قۆناغی دوو له‌ به‌شی تەلارسازی له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان گەشتێكى زانسيان ئه‌نجامدا بۆ قوتابخانەی شوەیفاتی نئودەوڵەتی لەشاری هەولێر به‌ ئامانجی بینینی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌ك وانه‌یه‌كی پراكتیكی.

رۆژی سێ شه‌ممه ‌٢٠١٩/٢/٢ به‌ سه‌ر په‌رشتی مامۆستایانی به‌شی تەلارسازی ٢١ خوێندكارى بەشەكە گەشتێكى زانستيان كرد بۆ شاری هەولێر له‌ چوارچێوه‌ی وانه‌كانی

نەخشەسازی تەلارسازی(Architectural Design)

بەرێز مامۆستا منار نزار احمد مامۆستا لە بەشی تەلارسازی لە بارەی ئەم گەشتەوە دەڵێت "مەبەست لەم گەشتە دا بریتییە لە ئاشنا کردنی خوێندکاران لە بواری پراکتیکی بینینی وانەکانی تیۆری بەشێوەیەکی پراکتیکی لە بواری (Architectural Design)"

سودی وانەی پراکتیکی

مامۆستا منار دەڵێت "دەمانەوێ ئەم گەشتە زانستییانە بەدەوام بێت نەك ساڵانە يەك گەشتی زانستی، بەڵكو ٣-٤ گەشتی زانستی بۆ هەر قۆناغێكى تەلارسازی بكرێت، چونکە یەکێک لە ڕێگاکانی فێرکردن بریتیە لە نزیکەوە بینین و بەسەرکردنەوەی مەیدانی، چونکە پرۆژەی ئەندازیاری کاریگەری لەسەر ئاستی تێگەیشتنی خوێندکار دەبێت و وێنەیەکی دروستی بابەتە تیۆریەکانیان لا دروست دەکات. چونکە هەرچەندە بەبەتەکان بەشێوەیەکی تیۆری بخوێندرێت لە وانەکان یان لە پەرتووکەکان بێت یان لەسایتەکان تا بەشێوەیەکی مەیدانی و لە سەر پرۆژەکان نەیبینن سودی تەواویان پێناگەیەنێت بۆیە ئەم سەردانە زانستیانە و گەشتە مەیدانیانە بۆ پرۆژەکان سودی زانستی زۆرە وە دەبێتە هۆی زیاتر گرنگیدانی بابەتەکان لای خوێندکاران بەمەش هانی خوێندکار دەدات زیاتر گرنگی بە بوارو بابەتەکانیان بدەن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاترو پێویست."

منار نزار احمد،پسپۆری وردEnvironmental Design and Energy Efficiency ، چوار تووێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە

كاردانەوەى خوێندكاران

لەبارەی گەشتە زانستییەکەیان خوێندکار دۆستی دلشاد لە قۆناغی دووی ئەندازیاری تەلارسازی دەڵێت" وەک خێندکارێکی بەشدار لەم گەشتە سودێکی زۆرم بینی، چونکە ئێمە لەم بابەتانەی دەیان خوێنین بە تیۆری پەیوەندی هەیە بە پرۆژەیەکی زیندوو بۆ نمونە ئەم خوێندنگایەی ئێمە سەردانمان کرد، چونکە ئێمە ساڵانە پرۆژەمان هەیە یەکێک لە پرۆژەکەشمان پەیوەندی بە قوتابخانەوە هەیە بۆیە ئێمە سەردانی ئەم قوتابخانەیەمان کرد بۆ ئەوەی بزانین نەخشەی جیهانی و ستاندارد چۆنە بۆ دروستکردنی خوێندنگا بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین لە نەخشەو دیزانینەکانی خۆمان بەکاری بهێنین "

هەروەها دەڵێت" هیوادارین ئەم گەشتە زانستیانە بەردەوام بێت و پاڵپشتی گەشتەزانستیەکان بکرێت لە لایەن فاکەڵتیەوە پێم باشە گەشتە زانستییەکان زیاتر بن لە ئێستا چونکە توانای زانستیمان بەرزتر ئەبێت کاتێک پرۆژەیەک ئەبینین لە نزیکەوەو بەشێوەیەکی پراکتیکی ، وەک خۆم ئەم شتانەی لەم قوتابخانەیە بینیم هەموم نوسیوەتەوە بەنیازم بیکەم بەراپۆرتێک بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویستم بەنەخشەو دیزاینی قوتابخانە هەبوو بچمەوە سەر ئەم زانیاریانە"

بەشى تەلارسازى

بەشی تەلار سازی وەک به‌شێك له‌ به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌ زانكۆی كۆیه‌ ساڵی ٢٠٠٤ دامه‌زراوه تا ئێستا ١٠‌ گروپ له‌ خوێندكاران بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ ده‌ست هێناوە و ده‌رچوی ئه‌م به‌شه‌ن. بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.

ئا:بەندى لوقمان