كۆنفرانسە هاوبەشەكەى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ديجلە بەڕێوەدەچێت
News #04, Issue 21, Sep 2016 | Núcey #04, Jhimarey 21, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی ٤، ژمارەى 21 مانگی 9 ساڵی 2016
زانكۆى ديجلە لە شارى دياربەكرد (ئامەد) يەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى تايبەت بە كوردۆلۆجى ڕێكدەخات، لە بەڕێوەبردنى ئەم كۆنفرانسەشدا زانكۆى كۆيە بەشدارە، بۆ ئەم مەبەستە شاندێكى زانكۆى كۆيە كە لە توێژەرانى زانكۆمان پێكهاتوون بەشدارى دەكەن و لەدەستەى بەڕێوەبردنى كۆنفرانسيش بەشدارن.
ئەو کۆنفراسە بەهاوبەشی لەلایەن زانکۆی کۆیە و زانکۆی دیجلە لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ٩/ ٢٠١٦ لە شارى دياربەكر بەڕێوەدەچێت، چەند مامۆستایەکی بەشەکانی کوردی و مێژوو لە فەكەڵتی پەروەردە لەم کۆنفراسە وەک بۆردی بەڕێوەبردنی کۆنفراس و بەتوێژینەوەش بەشدار دەبن کە بریتن لە هەریەکە لە :
پ.ی، د. عوسمان دەشتی : مامۆستا لە بەشی کوردی، ئەندامی بۆرد و توێژەرلە کۆنفراسەکەدا و بەڕێوەبەری یەکێک لە پانێڵەکان
د. نوزاد ئەنوەر : سەرۆکی بەشی کوردی و ئەندامی بۆرد لە کۆنفراسەکەدا
د. دەریا جەمال حەوێزی : مامۆستا لە بەشی کوردی و توێژەر لە کۆنفراسەکەدا و بەڕێوەبەری یەکێک لە پانێڵەکان
د. مەهدی عوسمان :مامۆستا لە بەشی مێژوو و توێژەر لە کۆنفراسەکەدا
م. ئالا دارا : مامۆستا لە بەشی کوردی و توێژەر لە کۆنفراسەکەدا
بۆ زانيارى زياتر لە بارەى كۆنفرانسەوە كليك لێرە بكە
لە ڕۆژانى بەڕێوەچوونى كۆنفرانسدا زانيارى پتر لە بارەى چالاكييەكانى شاندى زانكۆى كۆيەوە بڵاو دەكەينەوە.
دەتوانن لە هاوپێچدا پرۆگرامى كۆنفرانسەكە و پانێڵ و ئەجێنداكەى بخوێننەوە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ