وەزارەتى خوێندنى باڵا سوپاس و پێزانين ئاڕاستەى زانكۆى كۆيە دەكات
News #01, Issue 16, April 2016 | Núcey #01, Jhimarey 16, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 1، ژمارەى 16 مانگی 4 ساڵی 2016
لە بەرامبەر ليست كردنى گۆڤارى ئارۆى زانكۆى كۆيە لە وێبگه‌ی زانستی تومسن ڕۆیته‌رز، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى كوردستان، سوپاس و پێزانين ئاڕاستەى زانكۆى كۆيە دەكات .
بە نوسراوى ژمارە (٩/ ٥١٢٠ لە ٢٩/ ٣/ ٢٠١٦) فەرمانگەى توێژينەوە و پەرەپێدانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى كوردستان سوپاس و پێزانين ئاڕاستەى زانكۆى كۆيە دەكات، لە نوسراوەكەدا هاتووە " بە بۆنەى تۆماركردنى گۆڤارى زانستى (ئارۆ)ى زانكۆتان لە ليستى گۆڤارە زانستيەكانى وێبگەى زانستى تۆمسن ڕۆيتەرز
(THOMSON REUTERS) ، پيرۆزباييتان لێدەكەين و هيوادارين لە هەنگاوەكانى بەرەو پێش چوونى زانكۆتان لە پێشەنگ دابن بۆ زياتر خزمەتكردن بە بوارى زانستى و خوێندن لە كوردستان "
ئاڕۆ یه‌كه‌مین گۆڤاری زانستییه له كوردستان و عیڕاقدا كه بكه‌وێته ناو لیستی بنكه‌یه‌كی زانیاری جیهانی پێشكه‌وتوو بۆ لیستكردنی سهرچاوەن. وه‌ك گۆڤارێكی كه‌م ته‌مه‌نی به‌رزخواز، ئاڕۆ له سه‌ره‌تای ساڵی 2013 دا دامه‌زرا به كواڵتی جیهانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستیدا و به كاریگه‌ری ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی. هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌ناوبانگه شتێكی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی گۆڤاره‌كه ڕوون و ئاشكرابوون به‌رهه‌مدار بوون. وا پێشبینی ده‌كرێت كه له شوباتی 2018دا گۆڤاری ئاڕۆ به‌ته‌واوی بكه‌وێته ناو بنكهزانیاری فراوانكراوی ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه زانستییه‌كان (SCIE) وببێته خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌رێكی ههژماركراو.
گۆڤارى ئارۆ
گه‌شتی دامه‌زراندنی ئه‌م گۆڤاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2012 كاتێ ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی كۆیه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌كۆی ده‌نگ د. دیلان مه‌جید ڕۆسته‌میان-كه ئه‌وسا جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه بوو بۆ كارووباری زانستی و خوێندنی باڵا- ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڤارێكی زانستی تایبه‌ت به زانكۆی كۆیه دابمه‌زرێنی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز د. ڕۆسته‌م ده‌سته‌یه‌ك له نووسه‌رانی جێبه‌جێكاری له نێو زانایانی زانكۆدا به‌پێی توانا و شاره‌زایی زانستیانه‌یان هه‌ڵبژارد و نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی دانا به كه ئامانجی دامه‌زراندنی بڵاوكراوه‌یه‌كی زانستی جۆری و باوه‌ڕپێكراو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بوو به‌بێ هیچ سازشكردنێك. د. ڕۆسته‌م خۆی پێشڕه‌وی پڕۆسه‌كه بووه له گه‌ڵ تیمێكی خۆبه‌خشی ماندوونه‌ناس بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م گۆڤاره‌ی كه له ئێستادا ده‌توانێ شانبه‌شانی به‌ناوبانگترین گۆڤاره زانستییه‌كان له كوردستان و له‌عێڕاقدا بوه‌ستێت.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه بریتین له د. شوان ك. ڕه‌شید و د. سه‌لاح أ. یه‌حیا و د. سه‌ركه‌وت س. عه‌بدولره‌حمان و سكرتێری گۆڤاره‌كه د. جوان ڕه‌ئوف كه هه‌موویان زۆر چالاكانه و به‌تین و گوڕه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایكبونی گۆڤاره‌كه‌وه كاریان كردووه و به هاوكاری و شاره‌زایی پیشه‌یی خۆیان به‌شدارییان له سه‌ركه‌وتنی گۆڤاره‌كه‌دا كردووه. له جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانیاندا ده‌سته‌ی نووسه‌ران پشتگیری ته‌واوكراون له لایه‌ن بڵاوكاری جێبه‌جێكار پڕۆفیسۆر خدر مه‌عسوم (شوباتی 2013-ئه‌یلول 2014 ) و د. وه‌لی حه‌مه‌د كه ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوه له تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆی گۆڤاره‌كه‌دا. له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی دواییدا كه ئاڕۆ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی بڵاوه پێداوه، ده‌سته‌یه‌كی نووسه‌رانی یاریده‌ده‌ریش ورده ورده دهمهزرێنراوه كه له ئێستادا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له ده‌سته‌به‌ركردنی ڕه‌سه‌نایه‌تی و جۆری بڵاوكراوه‌كاندا.
وێبگه‌ی زانستی تۆمسن ڕۆیته‌رز
وێبگه‌ی زانستی تۆمسن ڕۆیته‌رز گه‌وره‌ترین لیستی جیهانیه بۆ ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه زاننستییهكان. ئه‌م وێبگه‌یه له توێژینه‌وه و بیرۆكه له گشت بوارێكی زانستیدا ده‌كۆڵێته‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به چوون به‌ناو زیاتر له یه‌ك بلیۆن سه‌رچاوه‌ی لیستكراودا. ئه‌م وێبگه‌یه خاوه‌نی ئارشیفێكی توێژینه‌وه‌یه كه ته‌مه‌نی زیاتر له 100ساڵه، ئه‌مه‌ش له ڕێگای خاوه‌نداریه‌تی سیستمی لیستكردنی سه‌رچاوه‌كان. خزمهتگوزاریییهكه ده‌ڕوات بۆ 3.100 گۆڤاری كراوه كه گشت هه‌رێمه گه‌وره‌كان ده‌گرێته‌خۆ و زانسته‌كانی ژیان و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی وبواره زانستیه تازهدهركهوتووهكان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م وێبگه‌یه ئه‌نجام و په‌یوه‌ندی زیره‌كانه پێشكه‌ش ده‌كات له ڕێگای گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی كاریگه‌رترین گۆڤار‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جیهانی. له‌م وێبگه‌یه‌ی تۆمسن رۆیته‌رزدا، گشت توێژینه‌وه زانستییه هه‌ره‌گرنگه‌كان لیست ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ش گۆڤاری زانستی و په‌ڕتووك و ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵه داتای بڵاوكراوه و پاكانه‌ی داهێنان ده‌گرێته خۆ. ئه‌م ناوه‌رۆكه فره بواره و و جیهانیشه كه له 80 ده‌وڵه‌ته‌وه هاتۆته‌كایه‌وه و به 32 زمانه له‌گه‌ڵ ئارشیفی سه‌دساڵ زیاتر له فایلی هه‌ڵگیراو. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى ئەم بابەتە لێرە كليك بكە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ