بە گەشتێكى زانستى بەشى مێژوو سەردانى مۆزەخانەى سلێمانى دەكەن
News #16, Issue 15, March 2016 | Núcey #16, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 16، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016
خوێندكارانى قۆناغى يەكەمى بەشى مێژوو لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان بە سەردانێكى زانستى گەشتێكيان ئەنجامدا بۆ مۆزەخانەى شارى سلێمانى بە ئامانجى بينينى پاشماوە شوێنەواريەكان كە لە مۆزەخانەكەدا هەيە وەك وانەيەكى پراكتيكى.
ئامانج لەم گەشتە زانستيە چى يە؟!
ڕۆژى يەك شەممە ٢٨/ شوباتى ٢٠١٦ ٥٥ خوێندكار بە سەرپەرشتى مامۆستايان و فەرمانبەرانى بەشى مێژوو سەردانى مۆزەخانەكەيان كرد لە چوارچێوەى وانەى مێژووى كۆنى كوردستان و مێژووى كۆنى ميسۆپۆتاميا ، بەڕێز دكتۆر كامەران محەمەد سەرۆكى بەشى مێژوو لە بارەى ئەم گەشتەوە دەڵێت " ئامانج لەم گەشتە بۆ قۆناغي يەكەم بە تايبەت ئەوەيە كە لەسەرەتا دێنە بەشى مێژوو هەندێ بابەتى مێژووى كۆن دەخوێنن، لە ميانەى بابەتەكاندا باسى شوێنەوارەكانى كوردستان دەكرێت، بۆيە دەمانەوەێ وەك لايەنى پراكتيكى ئەوەى خوێندراوە، يان لە داهاتوى ئەم ساڵ دەخوێندرێت بيبينن، دواتر بۆ ئەوەى مێژوويان لەلا خۆش بێت كە ئەو شوێنەوارانە دەبينن، هەروەها بينينى مۆزەخانە بكەينە نەريت بۆ خوێندكاران وخەڵكي تريش."
دەربارەى كاردانەوەى خوێندكاران لە گەشتەكەدا، بەڕێز دكتۆر كامەران دەڵێت " ساڵانە ئەوە بەدى دەكرێت كە لە دواى سەردانە زانستييەكان بۆ شوێنەوارە كۆنەكان و بەتايبەت بۆ مۆزەخانەكان ئەنجامى باشى هەبووە و بە پير كارەكەوە دێن، وە ئەمساڵيش تێبينيم كرد خوێندكارەكان لە مۆزەخانەدا جموجۆڵ و چالاكيان هەبوو و بە گوێرەى فيدباكەكانيشيان سووديان لێ وەرگرتووە"
سوودى وانەى پراكتيكى
لە بارەى پەرۆشيان بۆ دووبارەكردنەوەى گەشتەكانەوە، بەڕێز دكتۆر كامەران كە پسپۆرە لە مێژووى كۆن دەڵێت " بێگومان ئەگەر لە توانادا بێت دووبارەكردنەوەى سەردانە زانستييەكان زۆر سود بەخشە و دەمانەوێ بەدەوام بێت نەك سالآنە يەك سەردان، بەڵكو ٣-٤ سەردان بۆ هەر قۆناغێكى بەشى مێژوو بكرێت" وە لە بارەى ئەم گەشتانەوە وەك وانەيەكى كردارى دەڵێت " ئەم سەردانانە سودى زۆرە وەك لە ئامانجەكان دا ئاماژەمان بۆيان كرد، تەنها خوێندنى تيۆرى بەس نييە بۆ فێربوون، چونكە فێر بوون ئامرازى زۆرە لەوانە بينين و راهێنان، بۆيە كاتێ خوێندكاران بابەتێك دەخوێنن و پاشان دەيبينن و سەردانى شوێنەكان دەكەن زياتر لايان ڕوون دەبێت و وەك زانياريش ماوەيەكى زۆرتر دەمێنێتەوە لايان"
زانيارى : كامەران محەمەد جەلال، نازناوى زانستى مامۆستايە، پسپۆرە لە مێژووى كۆن، سێ توێژينەوەى بڵاوكراوە و پەرتوكێكى چاپكراوى هەيە، ماوەى ١١ ساڵە مامۆستاى زانكۆيە و وانەكانى مێژووى كۆنى كوردستان و مێژووى ساسانى و بيزەنتينى دەڵێتەوە، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
فيدباكى خوێندكاران
خوێندكارى قۆناغى يەكەم ئاشتى قاسم عەزيز لە بارەى گەشتەكەيانەوە دەڵێت " لەبارەی سەردان كردنم بۆ مۆزەخانەكە ئەوەم زانی كە وﻻتەكەم چەندە شتی دێرینی هەیە . سوزدم وەرگرت كە زانیم كات و شوێنی ئەو شتە دێرینانە چۆنە و كەیە، وە جگە لەوەی سەرسام بووم بە زانینيان و دیتنیان تەنانەت سەرسام بووم بە شێوەشیان ، وە پێم خۆشە دووبارە بكریتەوە ،چونكە دەتوانم لە سەردانی یەكەم زیاتر بە شتەكان ئاشنا ببمەوە و خۆم بتوانم زانیاریەكانی سەردانی یەكەم بڵێمەوە. بەلاى منەوە گرنگترین خاڵی سەرنج راكێش ئەو پەیكەرە بوو كە ناوی پەیكەری (قسقاپان) بوو كە ئاماژەی بەو دوو پاشایه یان دوو كەسە دەكرد كە پەیمان لە نێوانیان هەبێ وە بەپێی ئەوەی كە تیروكەوانەكەیان رووە عەرزە ئەوا پەیمانیكی ئاشتی يە، هەروەها بیرم كردۆتەوە كە توێژينەوەيەك لە بارەيەوە بنوسم، چونكە ئەم بابەتە شایەنی توێژینەوەیە لەبەر ئەوەى پەیوەندی بە رابردوی شارستانی ڵاتەكەمانەوە هەیە "
هەروەها خوێندكار بڕيار فاخير دەڵێت "سودەكانی ئەم گەشتە بـریـتـی بـوو لـەوەی جـەنـد دیـمەنـیكـی مێژووی كـۆنی كـوردستانمان بینی بەشێوەی زانستی بەتایبەتی شوینەوارەكانی ناو مۆزەخانە، هەروەها پاشماوەی كەلووپەلەكانی ناو مۆزەخانە بوونە سەرچاوەی زانیاريەكانمان بۆمێژووی كۆنی كوردستان و كۆكردنەوەی خەرمانیك زانیاری بوو. گرنگترین خاڵى سەرنج راكێش لاى من بریتی بوو لەبینینی شوێنەوارەكانی بەردە بەڵكە لەمۆزەخانە. وە بیرم لێ كردۆتەوە كە توێژينەوەيەك لەبارەيەوە بنوسم ئەگەر كات رەخسا و هەوڵی دیراسەكردنی دەدەم، جگە لەوانەش
پێم خۆشە ئەم گەشتە دووبارە بكریتەوە بۆشوینەوارەكانی تری وەك هەزارمێرد و شانەدەر و شوینەوارەكانی تری تایبەت بە مێژووی كۆنی كورد، ئەمەش بۆناسینی شوێنەوارە مێژووييەكانی كورد و كۆكردنەوەی زانیاريە لە بارەيانەوە"
بەشى مێژوو
به‌شی مێژوو وه‌کو به‌شێک له به‌شه‌کانی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده له‌زانکۆی کۆیه له ساڵی 2001 کرایه‌وه. له‌م کاته‌وه تا ساڵی 2015 نۆ گروپ له‌خوێندکاران بڕوانامه‌ی بهکالیۆرۆسیان به‌ده‌ست هێناوه و ده‌رچووی ئه‌م به‌شه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو به‌شێکه له ناسنامه و ڕابردووی هه‌ر گروپێك، بەشى مێژوو زۆر به وردی ته‌واوی به‌ش و لایه‌نه‌کانی مێژوو ده‌خوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکاران ببن به توێژه‌ری به‌توانا و ڕه‌خنه‌گر. تێڕوانینی به‌شی مێژوو بریتیه له دووباره لێكۆڵینه‌وه له مێژوو به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه و دوور له‌بنه‌مای هه‌ر گروپ و ئایدیۆلۆژیایه‌ک. له‌ڕوانگه‌ی خوێندنی میژووه‌وه، له‌م به‌شه‌دا خوێندکاران هه‌موو چه‌رخه‌کانی مێژوو به ناوخۆ و جیهانیه‌وه ده‌خوێنن. ئه‌مه‌ش مێژووی چه‌رخه‌کانی کۆن، ناوه‌ڕاست، نوێ و هاوچه‌رخ له‌خۆ ده‌گرێت. وه‌ک به‌شێک له بڕوانامه‌كه‌یان، له‌ماوه‌ی چوارساڵی خوێندنی بهکالۆريۆسیاندا، چه‌ند یه‌که‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونیان فێرده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له کۆتا ساڵی خوێندنیاندا، خوێندکاران ده‌چن بۆ خوێندنگا ناوخۆییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنان وه‌ك مامۆستا.
وه‌ک به‌شێک له‌پڕۆگرامی خوێندنى به‌شی مێژوو ، خوێندنی ماسته‌ر و دکتۆراش هه‌یه. ده‌رچوان له خوێندنی باڵادا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت ببن به توێژه‌ر له داهاتودا و ڕاهێنانیان پێده‌کرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له بواری مێژوویی و بواره‌کانی په‌یوه‌ست به مێژووه‌وه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پیشه‌ی داهاتویان وه‌ک مامۆستای یاریده‌ده‌ر یاخود وانه‌بێژ له زانکۆکانمان له کوردستاندا. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.
مۆزەخانەی سلێمانی
- مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی مۆزه‌خانه‌یه‌كی شوێنه‌واریه له 1961/7/14 دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا له خانوویه‌كی بچوكدا بووه له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری. دواتر له ساڵی 1975 ده‌ستكراوه به‌دروستكردنی بینای مۆزه‌خانه له شه‌قامی سالم له ساڵی 1979 گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی ئێستای خۆی.
پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی میسۆپۆتامیا به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، له ئێستادا به پێی ڕاپۆرتی یونسكۆ به دووه‌م مۆزه‌خانه له سه‌رئاستی عێراق و یه‌كه‌م مۆزه‌خانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، پارچه شوینه‌واره نمایشكراوه‌كانی مۆزه‌خانه بریتین له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پاشماوه شوێنه‌واریانه‌ی مرۆڤه‌كانی نیشته جێی سه‌ر ئه‌م خاكه له‌دوای خۆی به جێیان هێشتوون هه‌ر له‌سه‌رده‌می چاخه به‌ردینه‌كانه‌وه تا سه‌رده‌می ئیسلام. شێوازی نمایشكردنه‌كه‌ی به پێی كۆنی وگرنگی و سه‌رده‌مه‌كان دانراوه له چاخی به‌ردینه‌وه تا سه‌رده‌می عوسمانی. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە. مۆزەخانەی سلێمانی دەكەوێتە سەر شەقامی سالم لە ناو شاری سلێمانی، ئەم مۆزەخانەیە هەزاران پارچە شوێنەواری دەگمەن و گرنگی جۆراوجۆری لە ناودا كۆكراوەتەوە و پارێزراوە. پارچە شوێنەوارەكان بە شێوەیەكی رێك و جوان لە ناو هۆڵی مۆزەخانەكە بۆ بینینی گەشتیاران خراونەتەڕوو.
وێنەى خوێندكاران
وێنەى پارچەيەكى شوێنەوارى مۆزەخانەكە (جامی حه‌له‌ف، هه‌زاره‌ی پێنجه‌می پێش زاین)