باڵەخانەى بەشەناوخۆييەكان پاككرانەوە
News #3, Issue 11, 2015 | Núcey #3, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ٣، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
بە مەبەستى نەهێشتنى مەترسى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى، بەڕێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى باڵەخانەى بەشە ناوخۆييەكان پاك دەكاتەوە
بەڕێز دكتۆر ڕێبوار تاهير بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى، بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند بەهاوكارى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى كۆيە بەشى خۆپاراستن هەڵمەتى قەڵاچۆكردنى مێروويان لە باڵەخانەى بەشە ناوخۆييەكان بەڕێوەبردووە، دكتۆر ڕێبوار وتى" بەهۆى دەرمانى (K-othrine) كە لە لايەن وەزارەتى تەندروستييەوە دانراوە بە ڕێژەى پێويست بۆ ڕشاندنى هۆڵەكان و بەشەكانى باڵەخانەى بەشە ناوخۆييەكان بە مەبەستى ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشى لە ڕێگەى ئەو مێرووانەوە، خۆشبەختانە توانيمان هەڵمەتەكە بە سەركەوتوويى لە ماوەى چوار ڕۆژدا ئەنجام بدەين"
بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى وێراى دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرايەتى بەشى ناوخۆيى لە يارمەتيدانيان، ئاماژەى بەوەدا خوێندكاران زۆر بە ئاسوودەيى دەتوانن لە بەشى ناوخۆيي بمێننەوە و هيچ مەترسيەك لەسەر تەندروستيان نييە.