رێكخراوى دادى ئەڵمانى لە زانكۆى كۆيە سمينارێكى پێشكەشكرد

News #02 , Issue 53 , May 2019 | Núcey #02 , Jhimarey 53, Mangí 05 Sallí 2019 | نوچەی 02، ژمارەى 53 - مانگی 05 ساڵی 2019

ڕۆژى ٢٠١٩/٥/٩ سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە سيمينارێكى بۆ ڕێكخراوى (DAD)ى ئەڵمانى سازكرد لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە كە تێيدا ئۆفەرى سكۆلەرشيپى داد بۆ ساڵى خوێندنى ئەكاديمى ٢٠١٩-٢٠٢٠ ڕاگەيەندرا بۆ مامۆستايان و توێژەران و خوێندكاران بۆ بوارە ئەكاديميە جياجياكان.

لەسيمينارەكە مەرج و ڕێنماييەكانى سكۆلەرشيپەكە ڕاگەيەندران و بەم جۆرەبوون:

خوێندن لەئەڵمانيا دەبێت ، سكۆلەرشيپى خوێندنى ماستەر بۆ خوێندكارە دەرچووەكان يەك يان دوو ساڵ دەبێت، گرانتى توێژينەوەو پرۆگرامى دكتۆرا لە ئەڵمانيا دەبێت، كۆرسى هاوينەى زانكۆ ۆ خوێندكاران ودەرچووانى كۆلێژەكان لە دەرەوەى ئەڵمانيا دەبێت، توێژينەوەى ماوە درێژ بۆ مامۆستايان و ئەكاديميەكان دەبێت و كۆرسى زياتر بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر و دكتۆرا ڕێكدەخرێت.

بۆ بەدەستهێنانى زانيارى زياتر لەم بارەوە ، چەند پرسيارێكمان ئاراستەى جوان خالص كرد كە رێكخەرى پرۆگرامە لە ڕێكخراوى داد و سەرەتا پێى ڕاگەياندين:

"ئێمە ڕێكخراوێكى ئەڵمانين بەناوى داد ، پرۆگرامى سكۆلەرشيپمان هەيە بۆ ئەو كەسانەى دەيانەوێت لە ئەڵمانيا بخوێنن يان توێژينەوە بكەن . پرۆگرامەكانمان زياتر بۆ ماستەر و بەرەو سەرتر دەبن. واتە يان ماستەر يان دكتۆرا يان توێژينەوە و پرۆگرامى كورت خايەنمان هەيە وەك مانەوەى توێژينەوە بۆ ماوەى ٣ مانگ، بەڵام ئەوانەى تر ساڵانەن بەپێى ئەو پرۆگرامەى هەڵيدەبژێريت. "

پ/ مەرجەكانى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا چين؟

و/ مەرجەكانى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا لەيەكترى نزيكن. ئێمە مەرجى تەمەنمان نييە، بەڵام مەرجى تەمەنى بڕوانامەكەمان هەيە يان ڕوونتر بڵێم دوا بڕوانامەى وەرگرتوو نابێت زياتر لە (٦) ساڵى بەسەردا تێپەڕ بووبێت.

هەروەك مەرجى زمانى خوێندن هەيە بۆ هەندێك بەش بەئينگليزى و هەندێكى تريش بەئەڵمانى بەوجۆرەى كە توانستى زمانى ئەڵمانى پێويستە.

زۆربەى پرۆگرامەكانى ماستەر بە ئينگليزييە دكتۆراش هەربەتەنها بە ئينگليزييە و پێويستى بە IELTS يان TOEFL هەيە.

پ/ بوارە پسپۆرييەكانى خوێندن چين؟

و/ خوێندنى دكتۆرا لە هەموو بوارێك كراوەيە و دەرچووانى هەر بەشێك دەتوان داواى خوێندنى دكتۆرا بكەن. بەڵام بۆ ماستەر (٢) پرۆكراممان هەيە كە يەكێكيان بەشەكانى مۆيى و ياسا و سياسەت دەگرێتەوە و ئەوەى تريشيان زياتر بەشە ئەندازيارييەكان دەگرێتەوە بەتايبەت ئەندازيارى شارستانى ، جگە لە ئايتى و زانستى كۆمپيوتەر.

پ/ لەچوارچێوەى پرۆگرامەكەتاندا چۆن دەتوانن كۆمەك و پشتيوانى خوێندكاران بكەن؟

و/ ئێمە لەلايەنى دارايى كۆمەك و پشتيوانييان دەكەين و ئۆفيسێكمان لە هەولێرە و زانيارى گشتى دەبەخشێت لە بوارى خوێندن لە زانكۆكانى ئەڵمانيا و پرۆگرامەكانى ڕێكخراوى داد ، كە بريتين سكۆلەرشيپ و لەم بارەشەوە كۆمەكى تەواوى دارايى پێشكەش دەكەين بە جۆرێك خوێندكاران هيچ بڕە پارەيەك نادەن تا لە خوێندن تەواو دەبن، جا لەهەر دۆخێكدا بێت بەوەى خوێندنەكەيان درێژخايەن بێت يان كورت خايەن. بۆ پێشكەشكردنيش بۆ زانكۆكان و خۆئامادە كردن، ئەمەيان لەسەر خوێندكارەكانە.

پ/ ئەم پرۆگرامە هەر بۆ ئەمساڵ دەبێت، يان بۆ ساڵانى داهاتووش درێژەى دەبێت؟

و/ پرۆگرامەكانمان بەردەوام دەبن و درێژەيان دەبێت لەسالڵانى داهاتوودا.

بەپێويستى دەزانم خوێندكاران ئاگادار بكەمەوە لەوەى كاتێك پێشكەشى سكۆلەرشيپ دەكەن لەمساڵدا، ئەوا بۆ ساڵى داهاتوو دەست دەكەن بە خوێندن و توێژينەوەكانيانو لە كۆتاييشدا سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە.

ئا:سامان نەسرەدين