تاقيكردنەوەى خوێندكارانى دكتۆرا دەستى پێكرد
News #20, Issue 14, Jan 2016 | Núcey #20, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٢٠، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016
رۆژى يەك شەممە ٢٨ / ٢ / ٢٠١٦ لە هۆڵەكانى خوێندنى سكوڵى پەروەردەى وەرزشى زانكۆمان تاقيكردنەوەى خوێندكارانى دكتۆرا دەستى پێكرد. هاوكات بەڕێز جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى هۆڵى تاقيكردنەوەى بەسەركردەوە.
بەڕێز پ.ى.د.سلێمان سەليم ئيبراهيم مامۆستاى بەشى پەروەردەى ئايينى و چاودێرى تاقيكردنەوەكان دەلێت " بەنسبەت تاقيكردنەوەكاني خوێندنى بالآ بۆ خوێندكارانى قۆناغى دكتۆرا، ئەمرۆ يەكەم رۆژى تاقيكردنەوەكان بوو بۆ چوار بابەت و هەژدە خوێندكارمان هەبوو لە سێ بەشى سەر بە فەكەڵتي پەروەردە، لەوانە بەشي پەروەردەى ئايينى ( ٤ ) چوار خوێندكار ، بەشي پەروەردەي وەرزش ( ٣ ) سێ خوێندكار ، بەشي پەروەردەي عەرەبي ( ١١ ) يازدە خوێندكار كە لە زۆربەى زانكۆكانى كوردستانەوە هاتوون ، لەوانە ( زانكۆى سلێماني ، كەركوك ، كۆيە ، زاخۆ ، ئاكرێ ، هەڵەبجە ) تەنها يەك كۆرس دەخوێنن و دواتر داواكارى پێشكەش دەكەن بۆ نوسينى ( ئەتروحە ) توێژينەوەى دكتۆرا و ديارى كردني ئەوبابەتەى كە لەسەرى دەنووسن ." وتيشى ڕۆژى ٦ / ٣ / ٢٠١٦ كۆتايي بە تاقيكردنەوەكان دێت .
سلێمان سەليم، مامۆستايە لە بەشى پەروەردەى ئايينى، نازناوى زانستى پرۆفيسۆرى ياريدەدەرە، پسپۆرە لە زانستى فەرموودە، خاوەنى ١٢ توێژينەوەى بڵاوكراوەيە و ١٢ ساڵە مامۆستاى زانكۆيە،بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
هەروەها بەرێز شيلان فەتحى شەريف كە يەكێك بووە لە خوێندكارەكان دەڵێت " بەراى من پرۆسەيەكي زۆر سەركەوتوو بوو، پرسيارەكان گشتى و تايبەتمەند بوون، پشتى دەبەست بە زانيارى مامۆستاكە، جگە لەو زانياريانەى لەكاتي كۆرسەكە لەلايەن مامۆستاياني پسپۆر وەرمان گرتووە ." هەروەها مامۆستا شيلان سوپاسى زانكۆى كۆيە دەكات " وە لێرەوە دەمەوێ سوپاسى زانكۆى كۆيە بكەم ، بەهۆى ئەو كار ئاسانى و كەشە لەبارەى بۆيان ڕەخساندووين ، وە ئەو مامۆستا بەڕێزانەى بۆيان دابين كردووين . كە بەپێي پسپۆريەكانيان ، ماددەكانمان پێ دەڵێنەوە . دووبارە دەست خۆشيان لێ دەكەم و هيواى سەركەوتنيان بۆ دەخوازم"
دواى پێنج ساڵ لە ڕاوەستانى، ساڵى ڕابردوو خوێندنى دكتۆر دەستى پێكردەوە و زانكۆى كۆيەش ٣١ كورسى لە چەند پسپۆريەكى جياواز ڕاگەياند. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد