سەرۆكى زانكۆ لەگەل بەشى كارگێڕى و ئابوورى كۆبۆوە

News #02, Issue 31, July 2017| Núcey #02, Jhimarey 31, Mangí 7 Sallí 2017| نوچەی 2، ژمارەى ٣١ مانگی 7 ساڵی 2017

بە مەبەستى دانانى پلانى ساڵى نوێى خوێندن، سەرۆكى زانكۆ لەگەل ستافى بەشى كارگێڕى و ئابوورى كۆبۆوە.

ڕۆژى يەكشەممە ٢٠١٧/٧/٣٠ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى بەڕێز ڕاگرى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان لەگەڵ سەرۆك و ستافى بەشى كارگێڕى و ئابوورى كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە تەواوى مامۆستايانى بەشەكە ئامادەبوون گفتوگۆكرا لەبارەى پلانى بەشى كارگێڕى و ئابوورى بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠١٧ - ٢٠١٨. بەشداربووان گفتوگۆيان كرد لەبارەى وەرگرتنى خوێندكاران بە سيستەمى ڕاستەوخۆ لە بەشى كارگێڕى و ژمێريارى. هەروەها تيشك خرايە سەر بلاوكردنەوەى توێژينەوەى مامۆستايانى بەشەكە و چارەسەركردنى گرفتەكانى بەردەم بڵاوكردنەوەى توێژينەوەكانيان لە بڵاوكراوە ئاست بەرزەكانى تايبەت بە توێژينەوەى كارگێڕى و ژمێريارى.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ڕايگەياند سەرۆك و ستافى بەشەكەى ڕاسپاردووە تايبەت بەكردنەوەى خوێندنى ئێواران لە بەشەكەياندا ڕاپۆرتێكى پێشكەش بكەن و بە ڕوونى تواناكانى بەشەكەيان بۆ ئەو مەبەستە ڕوون بكەنەوە.

هەروەها بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ڕايگەياند داواى كردنەوەى خوێندنى باڵامان خستە بەردەم ستافى بەشەكە و ڕوونيان كردەوە كە بەهۆى نەبوونى ستافى پێويست لە ئێستادا ناتوانن خوێندنى باڵا بكەنەوە و ئەو ئامادەييەيان نييە.

به‌شی کارگێڕی و ئابوری

به‌شی کارگێڕی و ئابوری له‌زنکۆی کۆیه‌ ژینگه‌یه‌کی نایاب ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ خوێندنی هه‌رسێ به‌شی ژمێریاری، کارگێڕی و ئابوری و جێبه‌جێکردنه‌كانیان.

ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و سێ به‌شانه‌ی که‌ فا‌که‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پێکده‌هێنێت. به‌شی کارگێڕی و ئابوری له‌مانگی ئابی ساڵی 2009دا دامه‌زرا بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌ په‌له‌خوازه‌كانی کۆمه‌ڵگا له‌جۆره‌ها بواردا. ئامانجه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ بریتین له‌:

ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی گشتگیر که‌ ئاماژه‌ به‌ په‌سه‌ندکردنی لایه‌نی تیۆری و پڕاکتیکی زانستی ژمێریاری ده‌کات.

به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان ستافی وانه‌ وتنه‌وه‌ و خوێندکاران بۆ دڵنیابوون له‌ دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاوی فێرکردن.

راهێنان کردن به‌ خوێندکاران و ڕه‌خساندنی هه‌لی پیشه‌سازی تر تاکو بتوانن پێشبڕکێ بکه‌ن له‌ژینگه‌ی داینامیکی و خرۆشاودا.

ئه‌رکی به‌شه‌که‌ بریتیه‌ له‌ناساندنی ڕۆڵی به‌شه‌که‌ له‌کۆمه‌ڵگادا ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای یارمه‌تیدانی خوێندکاران به‌دابینکردنی خوێندنی ئاست به‌رز له‌کاتێکدا خوێندکاران خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ داهاتویه‌کی پیشه‌یی ئاست به‌رز له‌بواره‌کانی ژمێریاری، کارگێڕی و ئابوریدا. هه‌روه‌ها به‌شه‌که‌ هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خوێندن و زانست و زانیاری له‌ڕێگای توێژینه‌وه‌ و چه‌نده‌ها چالاکی تره‌وه‌.

بۆ زانيارى زياتر لەبارەى ئەم بەشە كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

وێنە: دڵشاد كاكەڕەش