وەفدێكى زانكۆى فرايبێرگى ئەڵمانى سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

News #12, Issue 38, Feb 2018| Núcey #12, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 12، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠١٨/٢/٢٥ وەفدێکی زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد.

سەرەتا وەفدەکە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەی کرد و لە لایەن بەڕێز پ.ی.د.وەلی سەرۆکی زانکۆی کۆیە و بەڕێز پ.ی.د.حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب زەنگەنە ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری و بەڕێزان بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانكۆوە وە پێشوازیان لێ کرا.

لەم کۆبوونەوەیە دا باس لە پڕۆژەی Meggi كرا كە تایبەتە بە خولی ڕاهێنانی هاوینەی خوێندکاران و مامۆستایانی بەشەکانی نەوت و کیمیاوی و مانوفاکچەرینگ. دواتر بەدواداچوون بۆ بەرنامەی خوێندنی دیبلۆمی باڵا کرا لەلایەن هەردولاوە.

وەفدەکەی زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی پێکهاتبوو لە بەڕێزان Dr. Henning Zeidler پسپۆڕی ئەندازیاری مانوفاکچەرینگ و Manuela Junghans لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکارانی نێو دەوڵەتی و Dr. Abdulkader Kada ڕێکخەری پڕۆژەو پڕۆگرامی DAAD لە هەرێمی کوردستان.

دواتر وەفدەكە بەیاوەری بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب زەنگەنە ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری سەردانی فاکەڵتی ئەندازیاریان کرد و لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە پێشوازیان لێ کرا.

وەفدەکەی زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی چەند تاقیگەیەکی فاکەڵتی ئەندازیاریان بینی و سەرسام بوون بە تواناکانی فاکەڵتی ئەندازیاری و زانکۆی کۆیە لەم ماوە کورتەی تەمەنیدا.

ئامادەكردنى : بەندى لوقمان