هەنگاوێکى جوان بۆ کۆبانێ

News #10, Issue 00, Jan 2014 | Núcey #10, Jhimarey 00, Mangí 12 Sallí 2014 | نوچەی 10، ژمارەی 00، مانگی 12 ساڵی 2014

لە هەنگاوێکى جواندا بۆ کۆکردنەوەى یارمەتى بۆ کۆبانێ، ڕۆژى سێشەممە 28/10/2014 گروپێک لە فێرخوازانى برادۆست لەشارى کۆیە سەردانى زانکۆى کۆیەیان کرد بەمەبەستى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ یارمەتى دانى کۆبانێ، لەم هەنگاوە جوانەدا لەلایەن (د. دیلان ڕۆشانى) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و (د. ڕۆستەم سەلام) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى و بەڕێوەبەر و مامۆستاو فەرمانبەرانى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە پێشوازى گەرمیان لێکرا، لە وتەیەکى کورتیشدا بۆ فێرخوازان (د. دیلان ڕۆشانى) دەستخۆشى لەو هەنگاوەى ئەم گروپە کرد و هیواى خواست بەردەوام بن لەو ئەرکە دڵسۆزانەیان و سەردانى هەموو فاکەڵتى و بەشەکانى زانکۆ بکەن....

مەبەست لەم هەنگاوەى بەڕێوەبەرایەتى فێرگەى برادۆست، کۆکردنەوەى کۆمەکە بۆ یارمەتى دانى کۆبانێ، کە فێرخواەکانیان بەسەر چەندین گروپ دابەشکردووە، وا بڕیارە سەردانى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى سنوورى شارى کۆیە بکەن.

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)