دوو سمينار لە بارەى دڵنيايى جۆرى بەڕێوەچوو

News #2, Issue 27, Mar 2017 | Núcey #2, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 2، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017

دوو سمينار لە لايەن بەرپرسانى دڵنيايى جۆريەوە پێشكەشكران.

سمينارى يەكەم پێشكەشكرا لە لايەن بەرێز م.رێبوار كرمانج بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى ئەندازيارى بۆ ژمارەيەك لە مامۆستايانى فەكەڵتى ناوبراو، بە ئامادەبوونى بەڕێز ڕاگرى فەكەڵتى.

ئەم سمينارە لە هۆڵى نەشميل ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٣/٧ بەرێوەچوو.

سمينارى دووەم لە لايەن بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى بۆ بەرپرسانى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتيەكان ڕێكخرا. لە هۆڵى LT1002ى سەرۆكايەتى زانكۆ، ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٣/٧ .

ئەم سمينارە لە لايەن بەڕێز پ.د.سەڵاح ئيسماعيل بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى پێشكەشكرا بە ئامادەبوونى گشت بەرپرسيانى پەيوەنديدار بە دڵنيايى جۆرى لە زانكۆمان.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

وێنە: بەندى لوقمان