بەسەركردنەوەى دەزگا حكومى و حزبيەكان
News #06 Issue 02, February 2015 | نوچەی 06، ژمارەی 2، مانگی 2 ساڵی 2015 | Núcey #06, Jhimarey 02, Mangí 2 Sallí 2015
سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەزگا حكومى و حزبيەكان بەسەر دەكاتەوە
لە ئەنجامى ئەو بەرنامەيەى سەرۆكى زانكۆى كۆيەى دايرشتووە، لە بەرنامەكانى كارى خۆيدا دەزگا حكومى و حزبيەكانى شارى كۆيە و دەور و بەرى بەرسەر دەكاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش لە دەسپێكى كارەكانيدا شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى هەريەك لە يەكگرتوى ئيسلامى كوردستان و مەكۆى كۆيەى بزوتنەوەى گۆرانيان كرد
ئێوارەى رۆژى دووشەممە ١٦/٢/٢٠١٥ بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە ياوەرى هەريەك لە بەرێزان د.سەعيد ساڵح ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە و د.شوان كەمال ڕاگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى و د.رۆستەم سەلام عەزيز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايى بە وەكالەت و م. محەمەد بابۆڵى بەرێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى ڕاگەياندنى زانكۆ بەمەبەستى پيرۆزباييكردن بەبۆنەى يادى ڕاگەياندنى يەكگرتوى ئيسلامى كوردستان سەردانى بارەگاى لقى كۆيەى يەكگرتووى ئيسلامى كوردستانيان كردو لەلايەن بەڕێز (كاوە كوێخا مەمەند) لێپسراوى لق و ئەندامانى لق پێشوازيان لێكرا.
دواتريش وەك سوپاس و پێزانين بەرامبەر بەشداريكردنيان لە مەراسيمى دەستبەكاربوونى سەرۆكى نوێ ى زانكۆى كۆيە و سەردانى مەكۆى كۆيەى بزوتنەوەى گۆرانيان كرد و لەلايەن بەڕێز (بەختيار جەوهەر) بەرپرسى مەكۆى كۆيەى بزوتنەوەكە و كاديرانى پێشوازيان لێكرا.
كاژێر (٦)ى ئێوارەش سەردانى بەشى پەروەردەى بنەڕەتى ئێوارانيان كرد و لە گەڵ بەڕێز (د. جەمال فەتحوڵڵا تەيب) سەرۆكى بەش كۆبوونەوە بە مەبەستى زياتر ئاگاداربوون لە داخوازيەكانى بەشەكە. دواتريش سەرۆكى زانكۆ و وەفدى ياوەرى سەردانى سەرجەم خوێندكارانيان كرد بۆ ئەوەى لە نزيكەوە ئاگاداربوون لە داخوازى و گرفتەكانيان. خوێندكاران وێڕاى پيرۆزبايى كردنيان لە بەڕێز (د. وەلى مەحمود) وەك سەرۆكى نوێى زانكۆى كۆيەن سوپاسى سەرۆكايەتى بەشەكەيان كرد كە بەردەوام هاوكارى خوێندكارانن.