پێشانگايەكى شێوەكارى كرايەوە
News #15, Issue 38, Feb 2018| Núcey #15, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 15، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018
هاوكات لەگەڵ كۆنفرانسى دڵدار، سەنتەرى هونەرى زانكۆ پێشانگايەكى شێوەكارى كردەوە.
رۆژانى ٢٠-٢٢ى شوباتى ٢٠١٨ لە هۆڵى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆ سەنتەرى هونەرى زانكۆ پێشانگايەكى شێوەكارى كردەوە، ئەم پێشانگايە بەشێكە لە كۆنفرانسى دڵدار شاعيرى ڕەسەنايەتى زمان و شيعر و هزرى نەتەوەيى.
بەڕێز هەوراز رەفيق ڕێكخەرى پێشانگاكە لەو بارەيەوە دەڵێت " ئەمە پێشانگايەكى تايبەتە بە تابلۆى شێوەكارانى كورد و بەتايبەت شارى كۆيە، هەر شێوەكارێك بە تابلۆيەك بەشدارى كردووە و لە هەمانكاتدا بينەران دەتوانن هەر تابلۆيەكيان دەوێت بيكڕن لە شێوەكارەكە ئەمەش بە ئامانجى بە كلتوركردنى كارى شێوەكاريە لە هەرێمى كوردستان"
لە پێشانگاكەدا ٢٧ شێوەكار بەشداربوون.