سمینارێکى بۆ ڕیزبەندى سەنتەرى ویبومتریک

News #01, Issue 00, Jan 2014 | Núcey #01, Jhimarey 00, Mangí 12 Sallí 2014 | نوچەی 1، ژمارەی 0، مانگی 12 ساڵی 2014

The representative of

سمینارێکى بۆ ڕیزبەندى سەنتەرى ویبومتریک (Webometrics.info) بۆ ساڵى خوێندنى 2014 لە زانکۆى کۆیە ڕێکخرا

ڕۆژى دووشەممە 10/11/2014 کاژێر (12:30) لە هۆڵى LT1001 لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە، سمینارێکى دەربارەى ڕیزبەندى سەنتەرى ویبومتریک (Webometrics.info) بۆ ساڵى خوێندنى 2014 کە زانکۆى کۆیە پلەى چوارەمینى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بووە، بۆ بەڕێز (د. دیلان مجید رۆستم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى وخوێندنى باڵا ڕێکخست، لە سەرەتایى سیمینارەکە بەرێزیان سوپاسى ئامادەبوانى کرد و باسى لە پێکهاتەى زانکۆ لە جیهاندا کرد. هەر وەها تیشک خرایە سەر بەردی بناغەی فەلسەفەی خوێندنی باڵا هەر دامەزراندی یەکەم زانکۆی دنیا لە سەدەی 11 تاکو ئێستە. بەرێزیان بە وردی لە سەرسیستەم و چۆنیەتى کارکردنى پرۆژەى ریزبەندی زانکۆکان و بنەماکانی پەیرەوکردنی تایبەتمەندیەکانی زناکۆکان لەلایەن سنترە جیاوازەکان ورژاندنەوەی کرد. بەرێزیان باسى رێزبەندى زانکۆى کۆیە لە لایەن سەنتەرى (webometrics) کرد. زانکۆی کۆیە بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە پلەى چوارەمى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بە خۆیەوە دەستکەوتووە. شایانی باسە زانکۆی کۆیە بۆ یەکەم جارە لە ریزبەندی وێبومتریک دەردەچێت کە ئەمە خۆى دەستکەوتێکە بۆ زانکۆى کۆیە. سەنتەرى ویبۆمیتریکس لە رێگایى مەکینەى گەرانى ئینتەرنێت ئاستى زانکۆکانى جیهان دیارى دەکات. بەرێز د. دیلان روونى کردەوە کە ئەم دەستکەوتە بۆ زانکۆى کۆیە بە بێى خەرج کردنى هیچ بڕە پارەیەک ئەنجام درا. ئەمەش لەبەر ئەوەى زانکۆى کۆیە سیستەمى ئۆپنسۆرس بەکاردەهێنێت. لە رێگایى ئەم سیستەمەوە کە لە لایەن بەرێزیان بۆ زانکۆ کۆیە ئامادە کراوە تواندرا سایت بۆ گشت بابەتەکانى زانکۆ و مامۆستایان و بەشەکان و فاکەڵتیەکان دروست بکات. بەرفراونکردنى بەکارهێنانى ئەم سیستەمە لە ناو کاروبارى زانستى زانکۆى کۆیە تواندرا ناوى زانکۆى کۆیە بە زۆرترین قەبارە لە ناو جیهانى ئینتەرنێتدا بهێنرێت.

لەبەشێکى سمینارەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد کە خوێندکار لە زانکۆدا ڕۆڵى گرنگى هەیە، بۆیە زانکۆى کۆیە خوێندکارانى هێنایە ناو پرۆسەکە بەجۆرێک سەرجەم خوێندکارانى زانکۆى کۆیە ئیمەیلى تایبەت بەخۆیان رێکخستووە و گرێدران بە تۆمارگاى گشتى زانکۆى کۆیە بۆ ئەوەى لەم ڕێگایەوە ئاڵوگۆڕى زانیارییەکان بکەن، هەروەها ئاماژەى بەوەشدا کە گروپى پەیچ لە نێوان خوێندکاران و مامۆستایاندا درووستکراوە کە خوێندکاران دەتوانن سەردانى پەیچەکانى مامۆستایان بکەن و زانیارى پێویست وەربگرن.

لەبەشێکى سمینارەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە سەرجەم فاکەڵتییەکان پەیچى تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ بڵاوکردنەوەى هەواڵو زانیارى و کارو چالاکییەکانیان، ئەمە جگە لە بڵاوکردنەوەى بابەتە پێویستییەکانى تایبەت بە خوێندکارانە.

سەبارەت بە فیدباکى خوێندکارانیش وتى: زانکۆى کۆیە یەکەمین زانکۆى هەرێمى کوردستان بووە کە سیستەمى بە ئەلکترۆنى کردنى داهێنا بۆ فیدباکى خوێندکاران، بۆ ئەوەى خوێندکاران ڕاستەوخۆ فیدباکى مامۆستاکانیان بە ئۆنلاین بکەن نەک لەسەر کاغەز، کە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆى مەترسى لەکاتى ناسینەوەى دەستخەتى خوێندکاران، بەڵام بە ئنلاین زانیارییەکان هیچ و کەس و لایەنێک پێنازنن.

سەبارەت بە گۆڤارى (ئارۆ)ش وتى: زانکۆى کۆیە توانى گۆڤارێکى تایبەت بە زانستەکان دەربکات کە مامۆستایانى زانکۆ تویچژینەوەکانیان تێدا بڵاودەکەنەوە، کە تاکو ئێستاکە (2) ژمارەى دەرچووەو ژمارەى (3)یەمى ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە، کە ئەم گۆڤارەش بەشێوەى ئۆنلاینەو سایتى تایبەت بەخۆى هەیە.

لەکۆتایشدا وتى: زانکۆى کۆیە لەهەوڵى ئەوە دایە هەموو کارەکانى بە ئۆنلاین جێبەجێ بکات، چونکە ئەمە دەبێتە دەسکەوتێکى گرنگ و پڕبایەخ لە جیهاندا، بەمەش دەتوانرێت سەرجەم زانکۆناى جیهان و عێراق لە نزیکەوە ئاگادارى کارو چالاکییەکانى زانکۆى کۆیە بن، بۆیە هیواى خواست هەمووان هاوکاربن بۆ سەرخستنى ئەو پرۆسەیە، چونکە ئەمە کارێکە پێویستى بەکارى هەرەوەزى هەیە.

لەکۆتایشدا ئامادەبووان چەندین پرسیاریان ئاراستەى بەڕێزیان کردو ئەویش وەڵامى سەرچەم پرسیارەکانى دایەوە.

سەبارەت بەئەنجامدانى ئەم سمینارە مامۆستیان و خوێندکاران بەگرنگیەوە باسیان لە ئەنجامدانى ئەم سمینارانە کرد و هەروەک خۆشحاڵى خۆشیان دەربڕى، مامۆستا شەمیران جمال ێالح مامۆستاى بەشى کیمیا لە فاکەڵتى زانست و تەندرووستى وتى: پاش گفتو گۆى زۆر لەسەر دامەزراندنى سەنتەرى جینات، بەڵام خۆشبەختانە زۆر سەرکەوتوو بوو زۆر سوودى هەبوو بە ناساندنى زیاترى زانکۆى کۆیە لەسەر ئاستى ناوخۆ و دەروە، هەروەها دانانى بیرۆکەى گۆگڵ سایت و دانانى جیمەیل گرنگى زۆر بوو سەبارەت بە سەلماندنى زانکۆى کۆیە لە سەر ئاستى نێودەوڵەتى لە ڕێگاى webometrics.info کە بە ئیجابى بۆ زانکۆى کۆیە گەڕایەوە، هەر وەها دانانى ( profile ) مامۆستا ڕاستەو خۆ لە wobometeric ریکۆرد دەکرێن کە هەر فایلێک ئەپلۆد بکرێت. هیواشى خواست کە زیاتر بایەخ بە research بدرێت کە بە هەوڵ و کۆششى زۆر لە بەڕێزان هێنانى ئامێرى باش و مۆدێرن و دروستکردنى تاقیگەکان لە شێوازى زانستى.

نەبەز ساڵح حسێن خوێندکارى قۆناغى چوارەمى بەشى شارستانى فاکەڵتى ئەندازیارى وتى: بۆ ئەوەى زانکۆى کۆیە بەرەو پێشتر بچێت پێویستە ساڵانە چەندین لێکۆلینەوەیەکى زانستى ئەنجام بدرێت لەنێوان خوێندکاران و مامۆستایان پسپۆر، بەرەدەوام بێت لەسەر پەرەپێدانى سیستمى ئەلیکترۆنى لە ناو زانکۆ، ئەمە جگە لەدانانى ستافێک بۆ ئەوەى گۆێ لە ڕەخنەو تێبینیەکانى خوێندکاران بگرێتن بۆ ئەوەى زانکۆ زیاتر پێشکەوێت.

بەڕێز هەڤاڵ عبدالکریم احمد لە سەنتەرى تویێژینەوەى فاکەڵتى ئەندازیاریش وتى: پێویستە ستافى ئەکادیمى بە ماڵپەڕە جیهانیەکان ئاشانا بکرێن، هەروەها زیاد کردن و نۆێ کردنەوەى زانیاریەکانى ناو ماڵپەڕەکانى فاکەڵتییەکان. ئەمە جگە لە زیادکردنى چالاکیە سەرەکیەکانى فاکەڵتى و بەڕێوبەرایەتیەکان بۆ ماڵپەڕى سەرەکى و زیادکردن و بەستنەوەى زۆرترین subdomain بۆ ماڵپەڕى سەرەکى وەک ماڵپەڕى بەڕێوبەرایەتیەکان و ماڵپەڕى یەکەکان و ماڵپەڕى بەش و کۆرسەکان.

م. ڕێبوار تاهیر مامۆستا لە بەشى بایۆلۆجى فاکەڵتى زانست و تەندرووستى وتى: جێگاى دڵخۆشى و شانازییە بۆ مامۆستاو خوێندکارانى زانکۆى کۆیە کە لەم ماوە کورتەدا کە نزیکەى (10) ساڵە بە چوارەمین زانکۆى هەرێمى کوردستان و (20)ەمینى عێراق، هیواشى خواست کە زانکۆى کۆیە لە ڕیزبەندى زانکۆ جیهانییەکاندا جێگەى خۆى بکاتەوە.

(...گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى...)