سەرۆكى زانكۆ سوپاس و پێزانين دەبەخشێتە دوو كۆمپانيا
News #17, Issue 11, 2016 | Núcey #17, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ١٧، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەرامبەر پێشكەشكردنى هاوكاريى بە زانكۆ سوپاس و پێزانين دەبخشێتە دوو كۆمپانيا
رۆژى پێنج شەممە ٢٦ / ١١ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١٠ى پێش نيوەڕۆ لە سەرۆكايەتى زانكۆ بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ، بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە سوپاس و پێزانينى ئاڕاستەى هەردوو بەڕێزان سيڤان عەلى كەمال خاوەنى كۆمپانياى (Cleaver scientific Laboratory) و سيروان محەمەد ئەمين خاوەنى كۆمپانياى (Cattan Company)كرد بەرامبەر پێشكەش كردنى هاوكاريەكانيان بۆ فەكەڵتى زانست و تەندروستى زانكۆمان.
سوپاس و پێزانينەكە لە لايەن بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيەوە بەخشرا بە كۆمپانياكان بەم ناوەڕۆكەى خوارەوە:
سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە خۆشحاڵيەوە سوپاس و پێزانينى خۆى ئاڕاستەى بەڕێزتان دەكات بەهۆى هاوكاريتان بۆ بەشەكانى فەكەڵتى زانست و تەندروستى، هيوادارين سەركەوتوو بن و نموونەتان زۆر بێت بۆ خزمەتى زانكۆمان و كوردستانى خۆشەويست.