مەراسيمى ڕێزلێنان
News #10, Issue 04, April 2015 | نوچەی ١٠، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #10, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
مەراسيمى ڕێزلێنان بۆ (د.عومەر محمود کەریم) ئەنجامدرا
لەبەرامبەر (٥) ساڵ خزمەتكردنى بەردەوامدا وەكو سەرۆكى بەشى زمانى كوردى، مامۆستايانى بەشى كوردى لە ئێوارە خوانێكدا بە ئامادەبوونى (د. سەعيد ساڵح) ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە و خانەوادەى سەرجەم مامۆستايانى بەشى كوردى ئێوارەى ڕۆژى شەممە ٤/ ٤/ ٢٠١٥ ئاهەنگێكى خنجيلانەيان لەناو پاركى فاكەڵتى پەروەردە بۆ بەڕێز (د. عومەر مەحمود كەريم) ڕێكخست.
لەمەراسيمەكەدا كە (٣) وتار لەلايەن ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە و د. عوسمان دەشتى و د. نەوزاد ئەنوەر سەرۆكى بەشى كوردى پێشكەشكرا باسيان لە هەوڵەكانى (د. عومەر) كرد كە لەو ماوەيەدا هەمووان بەيەكەوە وەكو يەك تيم كاريان كردووە بۆ سەرخستنى ئاستى زانستى باشەكە. هەروەك چەند بيرەوريەكيان گێڕايەوە.
دواتر د. عومەر مەحمود سوپاسى ئامادەبوانى كرد بۆ رێكخستنى ئەم مەراسيمە و بەڵێنيشى دووپات كردەوە هەر وەك ڕابردوو بەردەوام بێت لە خزمەت گەياندن بە زانكۆى كۆيە.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)