بانگەواز لە سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيەوە

News #02, Issue 23, Sep 2016 | Núcey #02, Jhimarey 23, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 2، ژمارەى 23 مانگی 9 ساڵی 2016

دواى ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكى زانكۆكانى سلێمانى، ڕاپەرڕين، چەرمۆ، هەڵەبجە، گەرميان، پۆليتەكنيكى سلێمانى لەبارەى دەستپێكردنەوەى دەوام و گەڕانەوەى خوێندكاران بۆ هۆلەكانى خوێندن، دواى گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرايەتى مامۆستايانى زانكۆمان و ئەنجوومەنى زانكۆ و سەرۆكى گشت بەشەكانى زانكۆمان، گەيشتينە ئەم ڕا كۆدەنگەى خوارەوە :

بەشى هەرەزۆرى مامۆستايانى بەرێزى زانكۆمان لەگەڵ ئەو ڕايەدان كە هەرچەندە داواكارى و مافەكانى مامۆستايان زۆر ڕەوايە، وە دەبێت بەردەوامى هەبێت بە داواكردنى مافەكانى مامۆستايان و جەختكردنەوە و پاڵپشتى كردن لە ياداشتەكەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى كە ئاڕاستەى سەرۆكايەتى ئەنجوومەنى وەزيرانى كردووە، بەڵام هەستكردن بە بەرپرسيارێتى وا دەخوازێت كە ناكرێت هەروا خەمساردبين لە ئاست فەوتاندنى ساڵێكى خوێندنى زانكۆيى، بۆيە سەرۆكايەتى زانكۆ و ئەنجوومەنى زانكۆ و سەرۆكايەتى گشت بەشەكان و مامۆستايانى زانكۆى كۆيە بانگەوازى خوێندكاران دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەى خوێندن.

بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٦/١١/٧ داوا لە گشت خوێندكاران دەكەين سەردانى زانكۆ بكەن بە مەبەستى وەرگرتنى بەشى ناوخۆيى، وە ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٦/١١/٨ ڕۆژى دەستپێكردنى خوێندن دەبێت لە سەرجەم بەشەكانى زانكۆمان.

سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە سوپاسى مامۆستايان دەكات، وە داواكارە كە خوێندكاران بە پەرۆشيەوە پابەندى ڕێنمايى مامۆستايان و سەرۆكايەتى بەشەكان و خشتەى وانەكانيان بن.

سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە

٢٠١٦/١١/٦