ISSUE 24 (2016)

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #24, Dec 2016 | Jhimarey 24, Mangí 12, Sallí 2016 | ژمارەى 24، مانگی 12 ساڵی 2016

ئەنجامى بەرايى تاقيكردنەوەى ماستەر و دكتۆرا ڕاگەيەندرا

بەگوێرەى ڕێنماييەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى، زانكۆى كۆيە لە ساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ خوێندنى باڵاى ڕاگەياند، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

كۆبوونەوەيەك لە بارەى دڵنيايى جۆريەوە ئەنجامدرا

رۆژى سێ شەممە ٢٠١٦/١٢/٢٠ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەرۆ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ، بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى كۆبوونەوەيەكى ڕێكخست لەگەڵ هەريەك لە ڕاگر و ئەنجومەنى فەكەڵتيەكان بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتيەكان، وێڕاى ئامادەبوونى هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و جێگرانى سەرۆكى زانكۆ.

تاقيگەيەكى تايبەت بە دەنگ كرايەوە

ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٦/١٢/٢٠ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەرێزان جێگرانى سەرۆكى زانكۆ، سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى و بەڕێوەبەرى ڕاگەياندن ، تاقيگەى دەنگى فەكەڵتى پەروەردەى كردەوە، دواى نۆژەنكردنەوەى .