بەشى جوگرافيا پێنجەمين ديدارى زانستى بۆ بابەتى ژينگەيى ڕێك دەخات

News #15 Issue 15, March 2016 | Núcey #15 Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 15 ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016

وەك نەريتێكى ساڵانە، بەشى جوگرافيا لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، لە ڕۆژى ژينگەدا پێنجەمين ديدارى زانستى بۆ بابەتى ژينگە ڕێك دەخات.

ديدارەكە چى يە؟!

ديدارەكەى بەشى جوگرافيا كە لە ژێر چاودێرى ڕاگرايەتى فەكەڵتى پەروەردەيە ديدارێكى يەك رۆژيە بە ناونيشانى (ژينگەيەكى پاك ڕێگايەكە بۆ كەمكردنەوەى قەيرانەكان)، بەڕێز د.نالى جەواد سەرۆكى بەشى جوگرافيا دەڵێت " ديدارەكەمان بە ئامانجى هەڵسەنگاندنى دۆخى ژينگەيە لە ڕوانگەيەكى زانستيەوە" هەروەها سەرۆكى بەشى جوگرافيا دەڵێت " ناوەڕۆكى ديدارەكە پێك دێت لە پێشكەشكردنى بابەتى ژينگەيى بە شێوەيەكى ئەكاديمى " هەروەها ئاماژە بەوە دەدات لە كۆتايى ديدارەكەدا پێشنياز و ڕاسپاردەكانيان ئاراستەى لايەنە پەپوەنديدارەكان دەكەن.

دەربارەى پێويست بوونى ئەم ديدارە دكتۆر نالى دەلێت "بە دڵنياييەوە پێويستيەكى حەتميە و دۆخى ژينگە ئەوە هەڵدەگرێت كە كۆنفرانس و ديدارى بۆ ڕێك بخرێت، هەرچەندە ئێمە بيرۆكە و بەرنامەى ترمان هەبوو بەڵام بەهۆى دۆخى داراييەوە نەمانتوانى جێ بە جێ ى بكەين" دەربارەى شێوازى بەشداريكردن دەڵێت "هەر كەس و ڕێكخراو و گروپێك بيەوێت بێگومان دەتوانێت بەشداربێت و پێويستە لە ماوەى ئاماژە بۆ كراو بابەتەكەى پێشكەش بكات تاوەكو لە لايەن ليژنەى زانستيەوە هەڵسەنگاندنى بۆ بكرێت و توێژينەوەكە بەشدارى بكات لە ديدارەكەدا"

كەى ديدارەكە بەرێوە دەچێت؟!

لەبارەى كاتى بەڕێوەچوونى ديدارەكەوە بەڕێز نالى دەڵێت " ڕۆژى ٣ / ٤ / ٢٠١٦ دوايين ڕۆژە بۆ پێشكەشكردنى بابەت و توێژينەوەكان ، ڕۆژى يەك شەممە ١٧ / ٤ / ٢٠١٦ ديدارەكە لە زانكۆى كۆيە بەڕێوەدەچێت و ماوەى ڕۆژێك دەخايەنێت"

بابەت و توێژينەوەكان بنێرن بۆ ئەم ئيمەيڵە : nali.jawad@koyauniversity.org

زانيارى تايبەت : نالی جەواد حەمەد ، سەرۆکی بەشی جوگرافیايە، نازناوی زانستی: مامۆستايە، پسپۆرە لە جيۆمۆرفۆلۆجیا، ٧ توێژینەوەی زانستی هەیە، هەروەها بەتوێژینەوەیەک بەشداری کردووە لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی دەربارەی ژینگەی کوردستان لە وڵاتی تورکیا، بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.

ژينگە چييە؟

ژينگە ھەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەرمانن و کاريان تێدەکەين و کارمان تێدەکەن، ئەم کارتێکردنەش دەبێت بەشێوەيەکي ھاوسەنگ بێت و ئەگەر بەھۆي ھەر ھۆکارێک ئەو ھاوسەنگييە تێک چوو ئەوا جۆرە لاسەنگييەک لەنێوانيان ڕوودەدات ئەويش بريتييە لە پيس بووني ژينگە، واتە ژينگە پيش دەبێت ئەگەر کارتێکردني نێوان مرۆڤ و دەوروبەرەکەي ناھاوسەنگ بوو، بێگومان ئەو ژينگەيەي کە مرۆڤيشي تيادا دەژين لە چەندان جۆرە ماددەي جياواز پێک دێت لەوانە ئاو، ھەوا، خاک، گژوگيا......و چەندان ماددەي تريش کە ھەريەکەيان لە پێک ھاتەي جياواز پێک ھاتووە کە ھەريەکەيان کاريگەريەکي کيميايي و فيزياويان بەسەريەکتريەوە ھەيە. وە ديسان ئەم کاريگەريە کيميايي و فيزياييانە بە شێوەي ھاوسەنگ ئەگەر ئەو ھاوسەنگييە نەما ئەوا جۆرە مەترسييەک بۆ سەر ژياني مرۆڤ دروست دەکات، بۆنموونە بەھۆي کاريگەريە فيزياوييەکان پێک ھاتە ئاڵۆزەکەي ژێر زەوي کە پەستانێکي لەناودايە ئەگەر ئەو پەستانە لە ڕێژەي پەستانە ئاساييەکەي خۆي زياتر بوو ئەوا دەبێتە ھۆي دروست بووني بووکەلەرزە (Earth quakes) وەياخود بەھۆي چەند ھۆکارێکي تري پلەي گەرمي دەبێتە ھۆي دروست بووني بورکان، وە ياخود ئەگەربێت و ھێزي کێش کردني زەوي لەرێژەي دياريکراوي خۆي زيادي کرد ياخود کەمي کرد ئەوا تێکڕاي گەشتە ئاسمانيەکان و ژيان لەسەر زەوي دەوەستێت چوار جۆر پيس بووني ژينگەمان ھەيە، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە. هەروەها لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ