وەفدێكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆكانى وڵاتى ئوردن دەكات
News #19, Issue 14, Jan 2016 | Núcey #19, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١٩، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016
وەفدێكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆكانى وڵاتى ئوردن دەكات. بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ڕايگەياند لەو سەردانەدا ياداشتنامەى لێكگەيشتن واژۆ دەكەن.
بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە بارەى سەردانى وەفدێكى زانكۆى كۆيە بۆ وڵاتى ئوردن بە نوچەنامەى ڕاگەياند " ئەم سەردانە لە ئەنجامى پەيوەنديەكانى زانكۆى كۆيە و كونسوڵى وڵاتى ئوردن و سەردانى نوێنەرى زانكۆيەكى وڵاتى ئوردن دروست بوو" هەروەها ئاماژەى بەوەدا لە ميانەى گەشتەكەدا سەردانى چەند زانكۆيەك دەكەن و ياداشتنامەى لێك گەيشتن واژۆ دەكەن.
ئەندامانى وەفدەكە پێك هاتووە لە :
پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ
پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بە وەكالەت
د.ڤيان سلێمان سەرۆكى بەشى ژمێريارى
د.وەلاء جەودەت مامۆستاى بەشى كارگێڕى و ئابوورى
وەفدەكەى زانكۆى كۆيە رۆژى شەەمە ٢٧ / ٢ / ٢٠١٦ گەيشتنە وڵاتى ئوردن و ماوەى سێ ڕۆژ دەمێننەوە.
دواتر زانيارى زياتر لەبارەى ئەم سەردانە بڵاو دەكەينەوە.