ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى لە چوارچێوەى شاندێكى وەزارەتی خوێندنى بالآ سەردانى زانكۆكانى فنلەنداى كرد
News #03, Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #03, Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 03، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
بەڕێز پ.ى.د.محمد حسيب زەنگەنە راگرى فاكەڵتى ئەندازيارى لە چوارچێوەى شاندێكى وەزارەتى خوێندنى بالآ كە پێك هاتبوو لە بەڕێوەبەری گشتی ئەندازە و پرۆژەکانی وەزارەت و راگرى فاكەڵتيەكانى ئەندازيارى لە زانكۆ حكوميەكانى هەرێمى كوردستان سەردانى ژمارەيەك زانكۆى فنلەنديان كرد.
لە كۆبوونەوەيەكدا، كە لە ديوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى بەڕێوەچوو، تايبەت بە پەرەپێدانى خوێندنى ئەندازيارى لە كوردستان، بڕياردرا وەفدێك سەردانى زانكۆكانى فنلەندا بكات، كليك لێرە بكە بۆ زانيارى زياتر.
لەو بارەيەوە بەڕێز د.محەمەد زەنگەنە دەلێت " سەردانى چەند زانكۆيەكمان كرد لەوانە زانكۆى تامپێرى و زانكۆى تامپێرى بۆ زانستە پراكتيكيەكان لە شارى تامپێرى هەروەها زانكۆى هامينلينە ناسراوبە هامك لە شارى هامينلينە و زانكۆى ئاڵتۆ لە شارى هلسەنكى"
لەميانى سەردانەكەياندا، شاندەكە چاويان كەوت بە بەرپرسانى زانكۆكان لە سەرۆكى زانكۆكان و ياريدەدەرەكانيان و راگرەكانى ئەندازيارى و پەيوەنديەكانى دەرەوەى زانكۆكان.
راگرى فاكەڵتى ئەندازيارى لە زانكۆى كۆيە بە نوێنەرايەتى راگرى فاكەڵتيەكانى ئەندازيارى لە زانكۆكانى هەرێم لە وتەيەكدا ئامانجى سەردانى شاندەكە وەك فاكەڵتيەكانى ئەندازيارى و ئامادەييان بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونى زانكۆكانى فنلەندا، لە بوارى ئەندازيارى بۆ بەرپرسانى زانكۆى تامپێرى و زانكۆى تامپێرى بۆ زانستە پراكتيكيەكانى خستەروو.
شاندەكەى وەزارەتى خوێندنى بالآ لە ماوەى سەردانەكانيان بۆ زانكۆكان سەردانى تاقيگەكانى ئەو زانكۆيانەيان كرد، هەروەها ئاشنا كران بە شێوازى خوێندنى ئەندازيارى لە ولآتى فنلەندا و ژينگەى فێركردن وشێوازى كاركردنى زانكۆكان، و شێوازى بەڕێوەبردن و پەيوەندی كردن لەگەڵ كەرتى پيشەسازى.
لە سەردانەكەدا ئەندامانى شاندەكە چاويان كەوت بە نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى فنلەندا، وەزارەتى پەروەردە وفێركردن و سەنتەرى هەڵسەنگاندنى پەروەردە ناسراو بە فينيیك لە ولآتى فنلەندا ئەمە جگە لە بەرپرسانی شاری تامپیری.
شاندەكەى وەزارەت پێش رۆيشتنيان چاويان كەوت بە بەرێز وەزيرى خوێندنى بالآ لە ديوانى وەزارەت، كە تيايدا پاڵپشتى تەواوى خۆى دەربڕى بۆ باشتركردنى خوێندنى ئەندازيارى لە زانكۆكانى هەرێمى كوردستان و گرنگى سوود وەرگرتن لە ئەزموونى ولآتە پێشكەوتووەكان لەو بوارە.