ڕاكردنێكى ماوە درێژ ئەنجام درا

News #17, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #17, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی17، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017

ليژنەى چالاكى سکوڵی پەروەردەی وەرزشی زانكۆى کۆیە ، ڕاکردنێکی ماوە درێژى لە ژێر دروشمی (وەرزش بۆ هەمووان) بۆ خوێندكارانى زانكۆى كۆيە ڕێكخست.

ڕاكردنەكە ڕۆژى يەكشەممە ٢٠١٧/٤/١٦ كاتژمێر نۆى بەيانى لە دەروازەى سەرەكى زانكۆوە دەستى پێكرد. بۆ پشتى بەشە ناوخۆييەكان تاوەكو بەردەم سكوڵى پەروەردەى وەرزش.

لە كۆتاييشدا خەڵات بەسەر سەركەوتووانى ڕاكردنەكە دابەشكرا، ئەم مەراسيمەش بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەرەدەكانى و ژمارەيەكى زۆر لە مامۆستايان و خوێندكاران بەڕێوەچوو.

ليژنەى سەرپەرشتيارى ڕاكردن، ماوەى مانگێكە خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە و مەرج و ڕێنماييەكانيان پێ دەدات كە بەم شێوەيەى خوارەوە بوو.

راكردنەكە دەست پێدەكات لە بەردەمى پرسگەى دووەمى چونه دەرەوەى زانكۆ لاى فەكەڵتى زانست بۆ بەردەم سكوڵى پەروەردەى وەرزش كاتژمێر (٩) ى بەيانى دەبێت.

هه رخوێندكارێك له كاتى دياريكراو ئاماده نەبێت مافى به شدارى كردنى نابێت.

رێنماییەکان

1.پێویستە هەموو یاریزانێک بەجلى وەرزشیەوە بەشدارى راکردنەکە بکات کەپێکدێت لە:

‌أ.فانیلە یان تیشیرت

‌ب.شورت یان تراکسود

‌ج.پێڵاوى وەرزشى

2.هیچ یاریزانێک ناتوانێت بەشدارى راکردنەکە بکات بەجلى ناوەرزشى وەک (کابۆى یان پانتۆڵى ئاسایى یان کراسى ئاسایى یان پێلاوى ناوەرزشى ...هتد).

3. راکردنەکە لەکاتژمێر 9 ى بەیانى دەستپێدەکات هەر یاریزانێک دوا بکەوێت مافى بەشداریکردنى نامێنێت.

4.هەر یاریزانێک توندو تیژى یان کارى ناوەرزشى بەکاربێنێت لەکاتى راکردن وەک بەکارهێنانى وشەى نەشیاو یان پاڵنان یان خۆپیاکێشان ... هتد دوردەخرێتەوە لە پاڵەوانیەتیەکە و بەرپرسیارەتى تەواوى کارەکەى خۆى هەڵدەگرێت وەک لێپێچینەوەى یاسایی.

5.یاریزان بۆى نیە رێکلام بۆ هیچ لایەنێک و شوێنک بکات وەک بەکارهێنانى جلى رێکلامى یان بانگەوازى رێکڵامى.

6.هەر یاریزانێک گشت ئەو وێستگانە نەبرێت کەبۆى دیاریکراوە (ماوەى دیاریکراوى راکردنەکە) ئەنجامەکەى بۆ هەژمار ناکرێت.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

وێنەكان : كاردۆ محەمەد