لە رۆژى جيهانيى زمانى دايك، بەشى زمانى كوردى وۆرك شۆپێكى رێكخست

News #16, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #16, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 16، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017

بەشى زمانى كوردى لە فەكەڵتى پەروەردە، لە رۆژى جيهانيى زمانى دايك، بە بەشدارى مامۆستايانى بەشەكە، وۆرك شۆپێكى لەو يادەدا ڕێكخست.

ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٢/٢١ كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكى بەيانى لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر، بە ئامادەبوونى بەرێزان ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ، بەشى زمانى كوردى وۆرك شۆپێكى ڕێكخست.

ئەم وۆرك شۆپە بە مەبەستى گرنگيدان بوو بە رۆژى جيهانيى زمانى دايك.

دواى پێشكەشكردنى وتەيەك لە لايەن بەڕێز سەرۆكى بەشى كوردى، مامۆستايانى بەشەكە سمينارەكانيان پێشكەشكرد كە ناوەرۆكەكانيان جەخت كردنەوە بوو لە گرنگيدان بە زمانى كوردى و چۆنێتى گەشەپێدانى.

بەشی زمانی کوردی

بەشی زمانی کوردی لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی لە کۆیە لەبەرواری(١٣/١/٢٠٠١) یەکەم بەش بووە،کە کراوەتەوە و بۆساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤یەکەم پۆلى لەخوێندکارانی دەرچووە. بەشى كوردى لە دەستەیەک مامۆستای بە ئەزمون و خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و، نازناوی زانستی وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستا پێکهاتوە. بەشی زمانی کوردی هەموو ساڵێک لەسەرەتای ساڵی تازەی خوێندندا بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی پەیامی بەشەکەی دیاری دەکات و چەندین لیژنە پێکدەهێنێت بۆ بەدى هێنانى ئامانجە دارێژراوەكان.

ئەرکی بەش پێگەیاندنی خوێندکارە بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، هەوڵدەدات لەسەر شێوەیەکی نوێ و لەڕوانگەی زانست و پەروەردەوە کادر و مامۆستای شارەزا و لێهاتووى زمان و ئەدەبى کوردى پێبگەیەنێت و نەوەی نوێ بەخۆشەویستی و گیانی نیشتمان پەروەری پەروەردە بکات. دەرچوانی بەشەکە دەتوانن ببن بەمامۆستا لە خوێندنگاکان، هەروەها دەتوانن كاربكەن لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەزگاکانی چاپەمەنی وەکو زمانەوان و وەرگێر، وێڕاى كاركردن لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان وەکو هەڵسەنگێنەری زمانەوانی.

بۆ زانيارى پتر لە بارەى ئەم بەشە كليك لێرە بكە

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ