وۆركشۆپێك لە بارەى كاریگه‌ری پلاستیك له‌سه‌ر ژینگه پێشكەشكرا
News #17, Issue 38, Feb 2018| Núcey #17, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 17، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018
ڕۆژى ٢٠١٨/٢/١٢ لە فەكەڵتى زانست و تەندروستى وۆركشۆپێك پێشكەشكرا سەبارەت بە كاريگەريە نێگەتيڤەكانى پلاستيك لەسەر ژينگە.
خاتوو گەشاو مەولود پێشكەشكارى وۆركشۆپەكە دەڵێت "له سیمینارێكدا ئاماژه‌مان به زیانه‌كانی به‌كارهێنانی پلاستیك كرد له‌سه‌ر ژینگه‌ی سروشتی و ته‌ندروستی مرۆڤ , وه له هه‌مووی گرینگتر زۆر بوونی پاشه‌ڕۆی پلاستیكی له كاتێكدا هیچ كارگه‌یه‌كی ریسایكلأ كردنه‌وه‌ی كارا نیه له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان"
هەروەها "ئاماژه‌مان به جۆره‌كانی پلاستیك كرد و مه‌ترسیه‌كانی هه‌ر یه‌ك له جۆرهكانمان دیاریكرد, ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هیچ ئامارێكی داتاییمان ده‌ست نه‌كه‌وت له باره‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می پلاستیكی هاورده‌كراو و به‌كارهێنراو و ئه‌و پاشه‌ڕۆ پلاستیكیانه‌ی كه ساڵانه وه‌ك پاشه‌ڕۆ فڕێ ده‌درێت.
كه له وڵاتانی‌تر به ملیۆنه‌ها ته‌ن مه‌زنده ده‌كرێت, وه هه‌وڵێكی كارا نه‌دراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیكی یه‌كجار به‌كار هاتوو."
له سیمینارهكهماندا باسمان له‌م جۆرانه‌ی پلاستیك كرد و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانه‌كانی و لایه‌نه نهرێنیهكانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی.
(Polyethylene Terephthalate, high density polyethylene, polyvinyl chloride , low density polyethylene, poly propylene, polystyrene ,all other plastics)
به‌و هیوایه‌ی كارگه‌ی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی پلاستیك بخرێته كار له كوردستان و هۆشیاری زیاتر بدرێت له باره‌ی كه‌م به‌كارهێنانی مادده پلاستیكیه‌كان و پێشنیار كردنی جێگره‌وه‌ی ته‌ندروستتر.