پەيوەندى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئيەگڵنياى پۆڵەندى
پەيوەندى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئيەگڵنياى پۆڵەندى بەردەوامە
لە پەراوێزى پەيوەنديى ئاكاديمى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئيەگڵيناى پۆڵەندى, بەرێز د.وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆى كۆيە پێشوازى كرد لە بەرێز كريستۆف لاليكا خوێندكارى دكتۆرا لە زانكۆى ناوبراو.
بەرێز د.حەيدەر لەشكرى بەرێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانكۆى كۆيە بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند" لە ميانەى پەيوەنديەكانى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئيەگڵيناى پۆڵەندى بەرێز كريستۆف لاليكا خوێندكارى دكتۆرا سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد و لەگەڵ بەرێز سەرۆكى زانكۆ چاوپێكەوتنى كرد"
بەرێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانكۆى كۆيە زانيارى زياترى ئاماژە پێكرد دەربارەى كريستۆف و ئامانجى سەردانەكەى "كريستۆف پسپۆرە لە زانستى ئەنترۆپۆلۆژيا و ئەندامە لە پرۆژەى چۆن دەنگەكان ببسترێنو بەردەوامى و گۆران لەكلتورى كوردى كە پرۆژەى ئينستيوتى لێكۆڵينەوەى رۆژهەڵاتيە لەو زانكۆيەدا دەستەى نوسەرانى گۆڤارى FRIILL ARI A KURDICA يە لە بوارى كوردناسى چەندان كتێب و توێژينەوەى هەيە بە زمانى پۆڵەندى و ئينگليزى, كريستۆف لە ميانەى پەيوەندى ئاكاديمى زانكۆى كۆيە و ئيەگڵينا, بە فەرمى سەردانى زانكۆى كۆيەى كردووە بۆ ئەنجامدانى توێژينەوەيەكى زانستيى لە بارەى پەيوەندى نێوان مەسحى و موسڵمان لە كوردستان, بە هەمان شێوە بۆ ئاڵوگۆركردنى بيروباوەر لەبارەى ئەو كۆنفرانسە نێودەوڵەتييەى كە لە كۆتايى ساڵى ٢٠١٦ بە سەرپەرشتى هەردوو زانكۆ و چەند زانكۆيەكى ترى ناوەخۆيى و جيهانى لە پۆلۆنيا ساز دەكرێت "
لەبارەى پەيوەندى بەردەوامى ئەو دوو زانكۆيە, بەرێز د.لەشكرى وتى"پەيوەندييەكانيان بەردەوامە لە چوارچێوەى سەنتەرى توێژينەوەكان لە نێوان لقى لێكۆڵينەوەى كوردى بەشى ئێرانناسى و سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژينەوە, لە ئاييندەشدا زياتر پەرە بە پەيوەنديەكان دەدەين"
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)