(9) هینکەر بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە دانانی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بڵاو کرایەوە
A Koya University Lecturer Publishes a Kurdish Language Learning Book
titled Hînker
In partnership with Kurdish Institute in Istanbul, Koya University has published a Kurdish language learning book. Given the dearth of Kurdish language textbooks, this book is of crucial importance to advancement of teaching Kurdish and fills a gap in Kurdish language-learning materials, especially for those who learn Kurdish as a foreign language. The book helps learners with no prior knowledge of Kurdish language to learn basic Kurdish words, expressions and grammatical rules and enables them to understand and write in Central Kurdish (Sorani Kurdish).
It is worth mentioning that the author of the book is Dr. Hewa Salam who is a lecturer at Kurdish Department – Faculty of Education, Koya Univeristy.
The title of the book “Hînker” which is a Kurdish word means “teaching program.” “Hînker” was used as the title of the first Kurdish language learning book that was written in both Kurmanji and Central Kurdish and was published in Istanbul in 1921.
Now Kurdish language learners from around the world can order copies of the book on the Pirtukakurdi website:
زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ ئینیستتیوتی کوردی لە ئەستەنبوڵ کتێبێکی فێرکاری بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بڵاو کردەوە. ئەم پەرتووکە گرنگی بەرچاوی هەیە و هەندێک لەو بۆشایانە پڕ دەکاتەوە، کە لە فێرکردنی زمانی کوردیدا هەبوون، بە تایبەت لە بواری نەبوونی پڕۆگرامێکی تایبەت بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کەسانی بێگانە. بە پاڵپشتیی ئەم پەرتووکە، ئەو کەسانەی کە هیچ زانیارییەکیان دەربارەی زمانی کوردی - زاری کوردیی ناوەندی نییە، دەتوانن وشە و دەربڕینە پێویستەکان، بابەتە ڕێزمانییە سەرەکییەکان، تێگەیشتن و نوسین بە کوردیی ناوەندی فێر ببن.
شایەنی باسە (د. هیوا سەلام) دانەری ئەم پەرتووکەیە و مامۆستای بەشی کوردییە لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە.
ناوی پەرتووکەکە ’هینکەر‘ بە واتای ’فێرکەر‘ دێت و وشەیەکی کوردیی ڕەسەنە، ناوەکە بۆ یەکەم پەرتووکی فێرکردنی زمانی کوردی دەگەڕێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٢١دا بە هەر دوو زاری کوردیی باکور و کوردیی ناوەندی لە ئەستنەبوڵ چاپ و بڵاو کرایەوە.
لە ئێستادا ئارەزوومەندانی زمانی کوردی لە سەرتاسەری جیهان لە ڕێگەی وێبسایتی پەرتووکی کوردییەوە دەتوانن پەرتووکەکە بە دەست بێنن:
ئامادەکردن: ژووری هەواڵ