سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەب سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد
News #05, Issue 22, Sep 2016 | Núcey #05, Jhimarey 22, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 5، ژمارەى 22 مانگی 9 ساڵی 2016
دكتور سلطان أبو عرابي العدوان سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەب بە مەبەستى بينينى توانا ئەكاديمييەكان سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد.
ڕۆژى يەك شەممە ٢٠١٦/١٠/٣٠ كاتژمێر ٣ى عەسر بەڕێز دكتور سلطان أبو عرابي العدوان سەرۆكى يەكێتيەكە بەياوەرى بەڕێزان پ.ى.د.ئەحمەد دزەيى سەرۆكى زانكۆى سەڵاحەدين و د.محمد سديق خۆشناو سەرۆكى زانكۆى لوبنانى فەرەنسى لە لايەن بەرێزان پ.ى.د.سەعيد ساڵح حەمەدەمين ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و ڕاگرى فەكەڵتيەكانى ئەندازيارى و زانست و تەندروستى و ئەميندارى ئەنجوومەن و بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى زانكۆوە پێشوازى كران.
جوڵانەوەكان
دواى گەيشتنيان بە زانكۆى كۆيە، جوڵەيان بە كەمپى زانكۆدا كرد و سەردانى فەكەڵتى ئەندازياريان كرد، لەوێ پ.ى.د.محمد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى بە وردى باسى فاكەڵتيەكە و تواناكانى كرد، هەروەها ئامێرەكان و تاقيگەكانى فەكەڵتيەكەى بۆ ئامادەبووان شيكردەوە.
دواتر شاندى مێوان سەردانى فەكەڵتى زانست و تەندروستى كرد، بەڕێز پ.ى.د.تەها جەلال ڕاگرى فەكەڵتى ناوبراو باسى تايبەتمەندى فەكەڵتيەكەى كرد و چەند تاقيگەيەكى فەكەڵتيەكەيان بە ئامادەبووان پێشاندا، كە لە ڕووى ئەكاديميەوە بايەخ و گرنگيان هەيە و زۆرجار خوێندكارانى خوێندنى باڵا لە زانكۆكانى ديكەى كوردستانەوە سوود لەو تاقيگانە وەردەگرن.
پاشان شاندەكە سەردانى سەنتەرى توێژينەوەى زانستى و تەندروستى كرد و بەرپرسى سەنتەر بەڕێز هيوا عەبدولرەحمان لە بارەى سەنتەرەكەوە زانيارى پێويستى پێشكەشى ئامادەبووان كرد وەك سەنتەرێكى ناوازە لە زانكۆى كۆيە و زانكۆكانى كوردستان.
لە چوارچێوەى سەردانەكەدا سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى و هاوڕێيانى سەردانى كتێيخانەى ناوەندى زانكۆيان كرد و لەلايەن بەڕێز م.كاكەخان بەڕێوەبەرى كتێبخانەوە هۆڵەكانى خوێندن و سەرچاوە زانستيەكان و خوێندنەوە و كۆمپيوتەر و توێژينەوەكان، مێوانان ئاشنا كران بە كتێيخانەى زانكۆى كۆيە، وێڕاى باسكردنى بەردەوامى پرۆژەى بە ئەليكترۆنيكردنى كتێبخانەكە وەك پرۆژەيەكى گرنگ و بە بايەخ لە زانكۆى كۆيەدا.
زانكۆى كۆيە و ئەندامێتى لە يەكێتى زانكۆكانى ولاتانى عەرەبى
لە كۆتاييشدا لە نووسينگەى بەڕێز سەرۆكى زانكۆدا، زانكۆى كۆيە وەك ئەندامى نوێى يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى ناسێنرا و لە بەرامبەريشدا بەڕێز پ.ى.د.سەعيد صاڵح لۆگۆى زانكۆى كۆيەى پێشكەشى سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى كرد.
يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى لە ساڵى ١٩٦٤ دامەزراوە و بارەگاكەى لە عەممانى پايتەختى وڵاتى ئوردنە، ئامانجى رێكخراوەكە پشتگيرى هەماهەنگى و هاوكارى نێوان زانكۆكانە لە ڕووى ئەكاديميەوە، بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.
ئامادەكردن و وێنە : ژوورى هەواڵ