زانكۆى كۆيە خوێندنى پارالێڵى ڕاگەياند

News #24, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #24, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٢٤، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015

بە مەبەستى پێدانى دەرفەت بەو خوێندكارانەى دەيانەوێت لە بەشى دڵخوازى خۆيان درێژە بە خوێندن بدەن و پسپۆرى بەدەست بهێنن، زانكۆى كۆيە خوێندنى بە شێوازى پارالێڵ ڕاگەياند.

بەڕێز د.شوان عومەر بەرێوەبەرى تۆمارگاى گشتى زانكۆى كۆيە، بە نووچەنامەى وت" بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٥ - ٢٠١٦ زانكۆى كۆيە خوێندنى بە شێوازى پارالێڵ ڕاگەياندووە بە گوێرەى ڕێنماييەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى"

سەبارەت بە مەرجەكانى سوودمەند بوون لە پارالێڵ بەڕێوەبەرى تۆمارگاى زانكۆى كۆيە وتى "مەرجەكان بەگوێرەى ڕێنماييەكان دانراون و بۆ خوێندكارانى بەشە زانستيەكان تەنيا دەتوانن ١٥ نمرە بكڕن و بەشە وێژەييەكانيش ٢٠ نمرە، بە بێ پێدانى دەرماڵە و شوێنى مانەوە پێيان"

بەڕێز د.شوان وتيشى "وەك دەرفەتێك بۆ خوێندكاران و ئارەزوومەندان، ڕۆژى يەك شەممە ٢٧ / ١٢ / ٢٠١٥ دوايين دەرفەتە بۆ وەرگرتنى فۆرم و گەڕاندنەوەشى لەهەمان ڕۆژدا".

خوێندكاران دەتوانن لە خوارەوە تەواوى مەرجەكان و شێوازى بەشداريكردن بخوێننەوە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ