دوو توێژینه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆی كۆیه له گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو ده‌كرێته‌وه
News #06, Issue 18, June 2016 | Núcey #06, Jhimarey 18, Mangí 6 Sallí 2016 | نوچەی 6، ژمارەى 18 مانگی 6 ساڵی 2016
به‌رێز به‌ختیار عمر فتاح مامۆستاى به‌شی زمانی ئینگلیزی له فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، دوو توێژینه‌وه‌ی بڵاو كردەوە لە گۆڤارى نێوده‌وله‌تی توێژینه‌وه مرۆڤايه‌تى و كه‌لتوریه‌كان كە گۆڤارێكى نێودەوڵەتى بەناوبانگە و لە لايەن دەزگاى تۆمسن ڕۆيتەرز تۆماركراوە. هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه بریتین له دوو توێژینه‌وه‌ی بایه‌خدار له بواری زمانه‌وانیدا.
توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م به ناونیشانی:
(Volition and Discernment: Two Aspects of Politeness )
(ويست و ناسینه‌وه : دوو لایه‌نی رێك ده‌ربرین )
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره به لێكۆلینه‌وه له هه‌ریه‌ك له ويستي تاك و كاریگه‌ریه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌سته‌واژه و رێككارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی رێك ده‌ربرین له هه‌ر زمانێكدا, هه‌روه‌ها باس له راده‌ی به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌ك له‌م دوو لایه‌نه جیاوازه‌ی رێك ده‌ربرین ده‌كات كه گفتوگۆكانی رۆژانه‌ی هه‌ر تاكێك ئاراسته ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له ده‌سته‌واژه‌كانی ((Discernment و (Volition) دوو لایه‌نی زۆر نوێنه له بواری رێك ده‌ربریندا (Politeness) كه وه‌ك پێویست كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له خستنه‌رووی مانا و شێوازی كاركردن و ناسینه‌وه و دیاریكردنی ئه‌م لایه‌نانه‌ی رێك ده‌ربرین له گفتوگۆ راستهقینهكاندا , هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی شێوازی كاركردنیان و ڕوونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی زانینی بڕی به‌كارهێنانیان له نێو زمان و كه‌لتورو كۆمه‌ل و گروپه جیاوازه‌كاندا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئەم توێژينەوەيە، كليك لێرە بكە.
توێژینه‌وه‌ی دووه‌م به ناونیشانی :
( Reconsidering the notion of Culture in Connection to Language Studies)
(چاوخشاندنه‌وه به ده‌سته‌واژه‌ی كه‌لتور په‌یوه‌ست به توێژینه‌وه زمانه‌وانیه‌كاندا)
ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له دووباره چاو خشاندنه‌وه به واتا و مه‌ودا و پێكهاته و جۆر و ڕاده‌ی كاریگه‌ری (كه‌لتور ),ئه‌مه‌ش بۆ یارمه‌تیدانی توێژه‌ران له تێگه‌یشتنی ده‌سته‌واژه‌و پێكهاته‌و كاریگه‌ریه‌كانی كه‌لتور به شێوه‌یه‌كی دروست بۆ ئه‌وه‌ی وریاتر و به ئاگاتر بن له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به به‌ئامانجگرتنی كاریگه‌ری كه‌لتور له‌سه‌ر زمان و شێوازی گفتوگۆكردن. هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی تری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه له ناساندنی گونجاوترین ئه‌م بیردۆز و رێبازانه‌یه كه له‌م جۆره توێژینه‌وانه ئه‌كرێت سوودیان لێوه‌رگیرێت، سه‌ره‌رای پێشنیاركردن و روونكردنه‌وه‌ی شێوازی گونجاو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به شیكاركردن و لێكدانه‌وه درووستی ئه‌م داتایانه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئەم توێژينەوەيە، كليك لێرە بكە.
گۆڤارى نێوده‌وله‌تی توێژینه‌وه مرۆڤايه‌تى و كه‌لتوریه‌كان
International Journal of Humanities and Cultural Studies)) ، گۆڤارێكى نێودەوڵەتى بەناوبانگە و لە ليستى گۆڤارە تۆماركراوەكانى دامەزراوەى تۆمسن ڕۆيتەردايە ، گرنگى بە بڵاوكردنەوەى توێژينەوەى ئاست بەرز دەدات لە بوارى مرۆڤايەتي و زانستي و كه‌لتوری دا. بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.
زانيارى كەسى:
بەختيار عومەر فەتاح
نازناوى زانستى: مامۆستا
پسپۆڕى ورد: پراگماتیكس، شیكاری زمانه‌وانی
ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان: پێنج توێژینه‌وه
ژمارەى پەرتوكە چاپ كراوەكان: یه‌ك په‌رتوك
سايتى ئه‌كاديمى : كليك لێرە بكە
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
دەتوانيت لە خوارەوە ئەم بابەتە بە PDF دابگريت.