ئەنجامى تاقيكردنەوەكان بە ئيميڵ دەدرێتەوە بە خوێندكاران

News #05, Issue 18, June 2016 | Núcey #05, Jhimarey 18, Mangí 6 Sallí 2016 | نوچەی 5، ژمارەى 18 مانگی 6 ساڵی 2016

زانكۆى كۆيە ئەنجامى تاقيكردنەوەكانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٥ - ٢٠١٦) بە ڕێگەى ئەليكترۆنى بە خوێندكاران دەداتەوە.

سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، وێڕاى هيواى سەركەوتن لە تاقيكردنەوەكاندا، ئاگادارى گشت خوێندكاران دەكات كە دواى كۆتايى هاتنى تاقيكردنەوەكان و وادەى ڕاگەياندنى ئەنجامەكان، خوێندكاران دەتوانن لە ڕێگەى ئيمەيڵەكانيانەوە ئەنجامى تاقيكردنەوەكانيان وەربگرنەوە.

بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەكان بە ئيمێڵ پێويستە خوێندكار (ئەستۆپاكى) كردبێت و لە كاتى پێدانەوەى ئەستۆپاكى بە بەشەكەى پێويستە ئيمەيڵ و ژمارە مۆبايلەكەى تۆماركردبێت (بينوسێت لە پشتى ئەستۆپاكيەكە)، تاوەكو ئەنجامەكانى بۆ بنێردرێتەوە.

هەر خوێندكارێك دڵنيا نيە لە وشەى تێپەر و نهێنى (Username & Password)ى ئيمەيڵەكەى، پێويستە سەردانى بەڕێوەبەرايەتى ئايتى بكات لە سەرۆكايەتى زانكۆ بە مەبەستى چارەسەركردنى گرفتەكەى.

بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقيكردنەوەكان، پێويستە خوێندكار ئيمەيڵى فەرمى بە فۆرماتى پێناسە كراوى زانكۆى كۆيە بەكاربهێنێت و ئەو ئيمەيڵەى لە تۆمارگاى گشتى، بەشەكەى و فۆرمى ئەستۆپاكيەكەى تۆمار كردبێت.

ئيمەيڵى پەسەندكراوى زانكۆ بە گوێرەى رێنماييەكانى بەڕێوەبەرايەتى ئايتى لە بەردەست دايە (كليك لێرە بكە بۆ خوێندنەوەى ڕێنماييەكان)، هەر خوێندكارێك ئيمەيڵى فەرمى زانكۆ بەكارنەهێنێت، بە پێچەوانەوە ئەنجامەكانى بۆ ڕەوانە ناكرێت.