issue 78-2 سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه پێشوازی له به‌رێز ئۆلیڤییە دێکۆتینی (کونسلی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر) و شاندێكی فه‌ره‌نسی كرد
به‌رواری 3-6-2021 به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ (پ.د. وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د) له‌گه‌ل ستافی زانكۆی كۆیه، پێشوازییان له به‌رێز ئۆلیڤییە دێکۆتینی (کونسلی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر) و شاندێكی یاوه‌ری به‌سه‌ركردایه‌تی مسته‌ر جێرنی (سه‌رۆكی ده‌زگای دانیال میتران) كرد.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه چه‌ند كاربه‌ده‌ستێك و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی فه‌ره‌نساش هاوبه‌شی ئه‌م سه‌ردانییه بوون، له‌م دانیشتنه دا باس لهكورتهیهكی مێژووی شاری كۆیه و مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان كورد و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی نێوان زانكۆی كۆیه و زانكۆ فه‌ره‌نسییه‌كان كرا، هه‌روه‌ها چه‌ندین تهوهرهیتری تایبه‌ت به خوێندن و ره‌وشی زانستی تاوتوێ كرا.
شایانی باسه، شانده فه‌ره‌نسییه‌كه دڵخۆشی خۆیان به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ئاستی زانكۆی كۆیه ده‌ربری و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ زانكۆمان خواست.