پرۆفيسۆرێكى زانكۆى ميزورى ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمريکا ژمارەيەك سمينارى لە زانکۆی کۆیە پێشكەش کرد

News #03, Issue 23, Sep 2016 | Núcey #03, Jhimarey 23, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 3، ژمارەى 23 مانگی 9 ساڵی 2016

لە چوارچێوەى جێبەجێكردنى پرۆژەى ئايرێكس، پرۆفيسۆرێكى زانكۆى ميزورى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

ئەمە چۆن دروست بوو؟

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ‎٢٠١٦/١١/٢٠ بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر مثنى الدهان سەرۆكى بەشى ئەندازيارى كيميايى بايۆكيميايى لە زانكۆى ميزورى ئەمريکى بۆ زانست و تەكنۆلۆجيا گەيشتە زانكۆى كۆيە، سەرەتا سەردانى فاكەڵتى ئەندازيارى كرد و لە لايەن بەرێز پ.ى.د.محمد زەنگەنە ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى پێشوازى کرا، دوای وتوو وێژ و دانانی بەرنامەیەکی یەک هەفتەيی بۆ ئەنجام دانی چەند سیمینار و وۆرک شۆپێک لەفاکەڵتی ئەندازیاری بۆ مامۆستایان و خوێندکاران ، هەرهەمان ڕۆژ بەڕێز دکتۆر مثنی الدهام سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کرد بەیاوەری بەڕێز ڕاگری ئەندازیاری و لەلایەن بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆکی زانکۆوە پێشوازی و بەخێرهاتنی کرا .

شایەنی باسە ئەم سەردان و پەیوەندییەی نێوان زانکۆی کۆیەو زانکۆی میرۆزی ئەمریکی بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە چوارچێوەى پڕۆژەی ئایرێکس ە کەزانکۆی کۆیە بەدەستی هێنا بۆ زانيارى پتر لەو بارەوە كليك لێرە بكە ، لەڕۆژی دووشەممە ٢٠١٦/١١/٢٢ بەڕێز دکتۆر مثنی الدهام سیمینارێکی پێشکەشکرد لە فاکەڵتی ئەندازیاری کەباسی چارەسەرکردنی پاشماوە پیشەسازییەکانی ئەکرد بەشێوەیەکی زانستیانە و سەردەمیانە و پاراستنی ژینگە.

وۆرشۆپێك لە بارەى پڕۆگرامى ئەبيت

لە دووەم ڕۆژی دا وۆرک شۆپێکی پێشکەشکرد كە باسى پرۆگرامەكى جيهانى كرد بۆ رێكخستنى پرۆگرامى خوێندنی زانكۆيەكان بوو كە ناوى ئەبيت ە شايانى باسە ئەو وۆرک شۆپە دێت لە چوارچێوەى توێژينەوەى هاوبەش لەگەڵ زانكۆى كۆيە

کە زانکۆمان بەنیازە بەشدار بێت لەم پڕۆ گرامە ، باسی لەوە ئەکرد کە چۆنن ئەتوانێت زانکۆمان بەشدار بێت لەم پڕۆگرامەدا.

هەر لە هەمان ڕۆژ دا سیمانارێکی بۆ خوێنکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری بەشی کیمیای ڕێک خست.

لە بارەى زانكۆى كۆيەوە چى دەڵێت ؟!

لەکۆتا ڕۆژی سەردانەکەی دا بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر مثنی الدهام دا لە لێدوانێکی دا بۆ نوچەنامەی زانکۆ وتی " زۆر خوشحالم بە هاتنم بۆ فاكەلتى ئەندازيارى و زانكۆى كۆيە و زۆر سەرسامم بەو تاقيگانەى كە لە فاكەلتي ئەندازیاری هەن بەتايبەتى لە بەشى كيمياوى و نەوت كە بە زۆريان ئامێری مۆدێرن و پێش كەوتون.

زۆر خۆشحاڵ بووم بە ئاستى زمانى ئینگلێزى خوێندكارەكانی ئەم فاکەڵتییە كە لە ئاستەكى زمانى ئینگلێزى زۆر باشن، وە زۆر خۆشحاڵم بە پرۆگرامى خوێندنى بەشى ئەندازيارى كيمياوى و فەكەڵتى ئەندازيارى كە هاوشيوەى زانكۆ جيهانيەكانە

بۆيە پێم خۆشە ئەم پەيوەنديانە قوڵتر بن و داهاتى زياترى هەبێت لە ئايندە دا

وە زۆر خۆشحاڵبووم بە رانکى زانكۆى كۆيە لە سەرئاستى هەرێم وعێراق و جيهان"

بەڕێز ڕێبوار کرمانج لێپرسراوی دڵنیای جۆری فاکەڵتی ئەندازیاری، لە لێدوانێکی دا بۆ نوچە نامەی زانکۆ دەلێت " زۆرم پێ باشە ئەم جۆرە پەیوەندیانە بەهێز بکرێن لەگەڵ زانکۆ جیهانیەکان بەتایبەتی لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا، بۆ ئەوەی ڕانکی زانکۆمان بەرز بکەینەوە پێویستمان بە پەیوەندییەکی قوڵ هەیە لەگەڵ زانکۆ جيهانيەكان بە تايبەتى لە بواری ئەندازیاری دا وەک و ئەندازیاری كيمياوى و نەوت"

دكتۆر مثنی الدهام پێگەيەكى ئەكاديمى بەرزى هەيە

هەروەها بەڕێز پ.ى.د.محمد حەسیب زەنگەنە ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری دەڵێت " وەک دەزانن پڕۆفیسۆر دکتۆر مثنی الدهام سەرۆک بەشی ئەندازیاری کیمیای بایۆکیمیایە لە زانکۆی میرۆزی ئەمریکى و ئەم سەردانە لەچوارچێوەی ئەنجام دانی پڕۆژەیەکی هاوبەش دێت لەنێوان تیمێکی فاکەڵتی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە و زانکۆی میرۆزی ئەمریکی بەهاوکاری IREX .

بەڕێز د. مثنى وەک ئەکادیمییەکی ناسراو خاوەن بەرزترین نازناوی ئەکادیمی لە ویلایەتی میرۆزی ئەمریکادا گرنگی خۆی هەیە و کاریگەری زۆر گەورەی هەیە بۆ دروست کردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ زانکۆی میرۆزی، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەسەردانی ناوبراو دیارە جگە لە ئەنجام دانی کارەکانی پڕۆژەکە ناوبراو کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دا لە زانکۆمان دا لەوانە سیمینارو وۆرک شۆپ بۆ مامۆستایان و خوێنکارانی زانکۆمان"

زانکۆی کۆیە ئەبێتە یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستی هەموو عێراق کەوا بۆ یەکەم جار بتوانێت چاپتەری AICHEبکات.

زانكۆی كۆیه بڕی‌ 50،000 دۆلاری پڕۆگرامی خوێندنی ئایرێكسی پێده‌درێت

سه‌نته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی قازانج نه‌خوازی تایبه‌ت به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی كۆیه‌ دەکرێتەوە؛- سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی سپرینگ بۆ زمانی ئینگلیزی (SILC) كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی ئه‌ركه‌نساسه،‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆیه‌ له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیڕاقدا نیازی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی زمانی ئینگلیزین له‌ زانكۆی كۆیه‌دا به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی جۆری سه‌باره‌ت به‌ فێربوونی زمانی ئێنگلیزی بۆ خوێندكاران و ستافی ئه‌كادیمی و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌ هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستانی غیڕاقدا بایه‌خێكی زیاتر ده‌دات به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی ‌ زمانی ئینگلیزی ده‌رچووان و خوێندكارانی زانكۆ، ئه‌‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ پێویستی به‌ فێربوونی زمانی ئینگلیزی له ئاستی هه‌رێمدا له‌‌ زیادبووندابێت.

لەم بارەيەوە نووچەيەكى تايبەت بخوێنەوە، كليك لێرە بكە.

ئامادەكردن و وێنە : بەندى لوقمان