سمينارێك لەبارەى ڕۆڵى ڕاگەياندن لە زمانى كورديدا
News #1, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #1, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 1، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017
ليژنەى ڕۆشنبيرى بەشى زمانى كوردى لە فەكەلتى پەروەردەى زانكۆمان، سمينارێكى رێكخست بۆ بەڕێز عەبدولكەريم شێخانى نووسەر و رۆشنبير، بە ناونيشانى ڕۆڵى ڕاگەياندن لە خراپكردنى زمانى كوردى.
ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/٢/٨ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى تاهير بەكر سميناركە بەڕێوەچوو.
لە سمينارەكەدا بەڕێز شێخانى چەندان نموونەى بۆ ئامادەبووان باسكرد كە ڕاگەياندنكاران بە هەڵە بەكاريان دەهێنن، وە ئاماژەى بەوەشكرد بەكارهێنانى زاراوەكان بە هەڵە لە ئاييندە كاريگەرى خراپى هەيە بۆسەر زمانى كوردى.
لە كۆتاييشدا لە لايەن بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيەوە، لۆگۆى زانكۆى كۆيە درا بە بەڕێز عەبدولكەريم شێخانى لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونەكانى بۆ خزمەتگەياندن بە زمانى كوردى.
كۆڕەكەش لە لايەن بەڕێز د.هاوژين صڵێوە مامۆستاى بەشى زمانى كوردى بەرێوەبرا.
وێنەكان : كاردۆ محەمەد
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ