سمينارێك لەبارەى شێوازى لێكۆڵينەوەى تاوان پێشكەشكرا

News #05, Issue 35, Nov 2017| Núcey #05, Jhimarey 35, Mangí 11 Sallí 2017 | نوچەی 5، ژمارەى 35 مانگی 11 ساڵی 2017

سەرۆكايەتى بەشى قانون لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بۆ مامۆستايان و خوێندكارانى بەشەكە سمينارێكى لەبارەى شێوازى لێكۆڵينەوەى تاوان لە نێوان تيۆر و پراكتيك پێشكەش كرد.

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/١١/٢٩ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى حاكم ئەمير حەوێزى سمينارەكە دەستى پێكرد. سمينارەكە بە پێشكەشكردنى وتەيەك لە لايەن بەڕێز پ.ى.د.سامان عەبدوڵا سەرۆكى بەشى قانون لەبارەى ئامانجى ئەم سمينارەوە.

زانياريەكان يەكتر تەواو دەكەن

دواتر بەڕێز ليواى مافپەروەر محێدين محەمەد بابەتەكەى پێشكەشكرد كە بە ناونيشانى شێوازى لێكۆڵينەوە بوو لە نێوان تيۆرى و پراكيكيدا. بەڕێز ليوا محێدين بە وردى تيشكى خستە سەر شێوازى لێكۆڵينەوە و ئاماژەى بەوەدا "زانياريە تيۆرى و پراكتيكيەكان تەواوكەرى يەكترين لە بەدەست هێنانى باشترين شێوازى لێكۆڵينەوە و شيكردنەوەى تاوان"

لیوا محێدين چەندین پۆستی گرینگی وەر گرتوە لە وانە :بەرێوبەری پۆلیسی شارەوانی ھەولێر،جێگری پارێزگاری ھەولێر،یاریدەدەری بریکاری کاروباری ھەرێمی کوردستان،سەرۆکی دادگای ھێزەکانی ناوەخۆ لە ھەرێمی کوردستان، هەروەها ئەندامی دادگای تێھەڵچونەوەکانی ھێزەکانی ناوەخۆ بووە.

ئامادەبوانی ئەم سمینارە پێکھاتبوون لە ژمارەيەکی زۆر لە خوێندکاران، بە تایبەت خوێندکارانی بەشی قانون و چەندین ماموستای بەشەكە.

پێويستە گرنگى زياتر بە لايەنى پراكتيكى بدرێت

بەڕێز (محمد ئیبراھیم محمد )یەک لە ئامادەبووەکان کە دەرچووی بەشی یاسایە، ئەم سمینارە بەرز دەنرخێنێت و ھیوادارە کە سمینارى لەم شێوەیە بەردەوام بێت لە زانکۆ ، بە ھۆی ئەوە خوێندکاران سودی زیاتر ئەبینن و شێوازی پراکتیکی گرینگی پێدەدرێت .

بەشى قانون

ئەم بەشە يەكێكە لە بەشە سەرەتاييەكانى زانكۆى كۆيە و سەرەتا بريتيى بووە لە كۆلێژى قانون و شەريعە، دواى دانانى سيستەمى فەكەڵتى بووە بە بەشێك لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان و ساڵانە ژمارەيەكى زۆر لە خوێندكار ئارەزوو دەكەن تێيدا درێژە بە خوێندن بدەن.

بۆ زانيارى پتر لەسەر بەشى قانون، كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : بنار ڕەشيد

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش