ڕاگرى فەكەڵتى پەروەردە دەست بەكاربوو

News #8, Issue 27, Mar 2017 | Núcey #8, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 8، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017

لە مەڕاسيمێكدا ڕاگرى نوێى فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان دەست بەكاربوو.

رۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/٣/١٥ بە ئامادەبوونى سەرۆكى زانكۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى فەكەڵتى پەروەردە، بەڕێز پ.ى.د.باوەدين كەريم مەولود وەك ڕاگرى نوێى فەكەڵتى پەروەردە دەست بەكاربوو.

لە سەرەتادا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حمد سەرۆكى زانكۆ كورتەيەكى لەبارەى فەكەڵتى پەروەردە باس كرد كە يەكێكە لە گەورەترين فەكەڵتييەكانى زانكۆى كۆيە و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستا و خوێندكار هەيە، بۆيە ئەركێكى گرنگ لە ئەستۆى ڕاگرى فەكەڵتيەكەيە بۆ چۆنيەتى بەڕێوەبردنى.

پاشان بەڕێز پ.ى.د.باوەدين كەريم مەولود راگرى نوێى فەكەڵتيەكە لە وتەيەكدا سوپاس و پێزانينى ئاراستەى ئامادەبووان كرد و داواى پاڵپشتى و هاوكارى لێكردن بۆ بەسەركەوتوويى ئەنجامدانى كارەكانى.

دواتر بەڕێز سەرۆكى زانكۆ كە لە هەمان كاتدا ڕاگرى فەكەڵتى پەروەردە بوو بە وەكالەت لە ماوەى دووساڵى ڕابردوودا، پيرۆزبايى لە ڕاگرى نوێ كرد و هيواى سەركەوتنى بۆ خواست.

پ.ى.د.باوەدين كەريم مەولود، دكتۆراى هەيە لە زمانى عەرەبى و پسپۆرە لە شێوازگەرى لە ئەدەبى نوێ، چوارتوێژينەوە بڵاوكردۆتەوە لەگەڵ چاپكردنى سێ پەرتووك، چەندين پۆستى كارگێڕى لە دامەزراوە ئەكاديميەكانى هەرێمى كوردستاندا هەبووە. بۆ زانيارى پتر، لێرە كليك بكە.

فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده

فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده‌ فه‌که‌ڵتیيه‌کی چالاک و كارایه‌‌ له‌بره‌ودان ‌به‌خوێندن وه‌کو پڕاکتیزه‌کردنێکی پڕۆفیشناڵانه‌، له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵگا به‌ شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی، که‌ ئه‌مانه‌ش ئازادی، دیموکراسی، یه‌کسانی و شکۆی مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.

فه‌که‌ڵتی په‌روه‌ردە هه‌وڵی به‌ره‌وپێش بردنی جۆری خوێندن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات له‌ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی جۆری و توێژینه‌وه‌ و بره‌وپێدانی پیشه‌یی.

فەکەڵتی پەروەردە ناسراوه‌ بە پێشەنگ بوون له‌ بواری خوێندن و پڕاکتیزەکردنی پەروەردەی شارستانی، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی خوێندکاران، مامۆستا و پەروەردە و بەرەوپێشچوونی بەردەوام- بەتایبەتیش له‌ژینگەی شارستانی فرە ڕه‌گه‌ز و په‌ره‌پێدانی قۆناغه‌ سه‌رتاییه‌كانی منداڵی، هەروەها پرسه‌كانی ده‌ستگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاری و یەکسانی و کواڵیتی خوێندن هه‌ر لە باخچەی ساوایانەوە تاوه‌کو پۆلی 12ى ئامادەيى .

لێرەدا،فەكه‌ڵتی و خوێندکاران بەیەکەوە کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە گرنگانەی کە ئه‌مڕۆ ڕووبەڕووی بواری پەروەردە دەبێتەوە. ئەم ژینگە هاریکار و چالاكه‌ یارمەتی خوێندکاران دەدات بۆ برەودان بەو شاره‌زاییانەی کە پێویستیانە بۆ ئەوەی ببن بە پڕۆفیشناڵی پەروەردەیی پێشەنگ، تاوەکو لەگەڵ بەرەوپێشچوونە بەردەوامەکانی هەرێمدا هەنگاو بنێن و یارمەتی بنیاتنانەوەی وڵات بدەن. لە چوارچێوەى ئاوێتەكردنى بەشە هاوشێوەكان، فەكەڵتى پەروەردە لە ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە و پێكهاتووە لەم بەشانە (زمانى كوردى، زمانى عەرەبى، زمانى ئينگليزى، سكوڵى پەروەردەى وەرزش، مێژوو، جوگرافيا، پەروەردەى ئايينى، باخچەى ساوايان ، هەروەها پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران) لە خۆدەگرێت.

بۆ زانيارى زياتر لە بارەى ئەم فەكەڵتيەوە، كليك لێرە بكە.

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ