زانكۆى كۆيە ۆوركشۆبەكى نێودەوڵەتى ڕێكخست بە هەماهەنگى لەگەڵ زانكۆى تێهران
News #17, Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #17, Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 17، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
رۆژى دووشەممە رێكەوتى ٢٢-٤-٢٠١٩، بەشى ئەندازيارى كيمياوى لە فاكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيە ۆوركشۆبەكى نێودەوڵەتى ڕێكخست بە هەماهەنگى لەگەڵ زانكۆى تێهران بەناونيشانى:International Workshop on Chemical Process Simulation Software: The Advantages and Challenges IWCPS لە بوارى گرينگى بەرنامەى سيموليشن لە بوارى ئەندازيارى كيمياوى و پيترۆكيمياوى.
له‌باره‌ی ووۆرك شۆپه‌كه به‌رێز مامۆستا رێبوار كرمانج سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی دەڵێت" وه‌ك سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری زۆر سوپاسی به‌رێز دكتۆر رحمت ئه‌كه‌م بۆ هاتنی بۆ زانكۆمان و به‌شداری كردنی له‌م وۆرك شۆپه‌دا وه زۆر سوپاسی به‌رێز راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌رێز پ.ی.د محمد زه‌نگه‌نه و. به‌رێز پ.د وه‌لی حمد سه‌رۆكی زانكۆ بۆ هاوكاری كردن و پشتیوانی كردنی به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی له‌ئه‌نجامدان و به‌رێوه‌چونی ئه‌م وۆرك شۆپه."
"ئه‌م ووۆرك شۆپه زۆر گرنگ بو و وۆرك شۆپێك بوو له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بوو باس له به‌رنامه‌كانی سومولهیشن كرا له بواری ئه‌ندازیاری كیمیاوی له ئێستا دا له سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م جۆره به‌رنامانه زۆر گرنگن بۆ خوێندكاران و زانكۆكان كاریان پێ ئه‌كرێت له ئه‌ندازیاری كیمیاوی چونكه رێگایه‌كی سه‌لامه‌ته بۆ خوێند كاران. "
" وه‌ك به‌شی كیمیاوی خۆشحاڵین كه وۆرك شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تیمان به سه‌ركه‌وتوويی ئه‌نجام دا ئه‌مه جێی خۆشحاڵیه هه‌م بۆ زانكۆمان و هه‌م بۆ به‌شه‌كه‌مان ئه‌م پرهیزهیتهشنانهی پێشكه‌شكران له ئاستێكی به‌رزی زانستی دا بوون".
له باره‌ی وۆرك شۆپهكهوه به‌رێز د. رحمت ستوده قه‌ره‌باغ مامۆستا له زانكۆی ته‌هران ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا سوپاسی به‌رێز مامۆستا رێبوار ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشوازی و هاوكاری كردنه‌ی بۆ به‌شداری كردنم له‌م ووۆرك شۆپه‌دا."
"ئه‌م ووۆرك شۆپه هه‌لێكی گرنگ بوو بۆ دروستكردنی لینكێك له نێوان پێشه‌سازی و زانكۆ من ئه‌ڵێم ده‌بێت زانكۆ و ئێمه‌ی شاره‌زایان له زانكۆكان ده‌بێت به‌ژدار بین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمهڵگاو پیشه‌سازی دا له‌رێگه‌ی ئه‌نجام دانی ئه‌م جۆره وۆرك شۆپانه‌وه زانكۆ ئه‌گاته ئه‌م شوێنه‌ی مه‌به‌ستێتی كه كۆمهڵفایهو پیشه‌سازییه له هه‌مان كات دا پیشه‌سازی و كۆمپانیاكان متمانه‌ی ته‌واوی هه‌یه به زانكۆكان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ بدۆزێته‌وه."
"ئێمه له زانكۆی ته‌هران له به‌شی ئه‌ندازیاری كیماوی پێمان خۆشه سه‌نته‌رێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین له بواری به‌رنامه‌كانی سومولهیشن له بواری ئه‌ندازیاری كیمیاوی و پترۆ كیمیاوی دا. وه ده‌مانه‌وێت له هه‌مان كات دا بتوانین به‌رنامه‌یه‌كی خوێندنی دكتۆرای ئه‌ندازیاری كیمیاوی بكه‌ینه‌وه له نێوان هه‌ردوو به‌ش له به‌شی ئه‌ندازیاری كیماوی زانكۆی كۆیه و زانكۆی ته‌هران وه زۆر گرنگه كار و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌بێت له نێوان زانكۆكان دا. وه من هه‌ستم به توانای به‌رزی خوێندكاران كرد له‌م سیمیناره‌ی بۆ خوێندكاره‌كانم ئه‌نجامداو توانای قسه‌كردنیان به زمانی ئینگلێزی زۆر باشه‌و ئه‌یانه‌وێت فێربن بۆیه من داواكارم له زانكۆی كۆیه زیاتر هاوكاری ئه‌م خوێندكاره زیره‌كانه بن".
ئا:بەندى لوقمان